رەشەباى گۆران لە كەلار دەستى پێكرد

Thursday, 15/10/2009, 12:00

1682 بینراوە


سڵاو بۆ هەموو كوردێكى دڵسۆز و بەویژدان.
سڵاوى نوێبونەوەو گۆرانخوازى ، دەزانم دەمێكە چاوەروانمان بوون و دەتانزانى ئێمەى گەرمیانى هەروا بێ دەنگ نابین و دەستەوەستان نابین لە ئاستى گەندە خۆرەكانى یەكێتى . پشت بە خواو بە گەل ئەم جارەیان رایاندەمالین و بۆ یەك جارەى خۆرى خۆسەپاندنیان ئاوادەبێ . ئێمە وەكو كۆمەڵێك گەنجى (گۆرانخواز ، بوێر ، پێشكەوتنخواز) لێرەوە بەهەموو توانامانەوە هەموو توانایەكى خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ سەركەوتنى بزوتنەوەى گۆران و خۆمان بە بەشێك لەو بزوتنەویە دەزانین ، هەر لێرەشەوە مژدە دەدەین بە گەنجان و سەرجەم چین و توێژەكانى گەرمیان وكەلار كە ئەو كەسانەى ئێوە لێیان بێزاربوون و هەمیشە گلەى ئەوەتان دەكرد و دەتانگوت بەداخەوە كە گۆران خەلكى واى تێدایە پێتان رادەگەیەنین ئەو كەسانە وردە وردە لە گۆران پەراوێز خران و گەرانەوە باوەشى ئاغاكانیان ئەوان ئیدى لە گۆران نەمان و سەردەمى گەنجانى تێگەیشتوو گۆرانخوازە چاوەروانى هەواڵ و چالاكى زیاتر بن كێ هەیە لەكەلار ئاسودەنەبێ بەوەى كە حەمەى شێخ و سوتەو عەتا شەل لە كۆڵى گۆران بوونەوە . حەماسەتتان بپارێزن دڵنیابن ئێمە دوانەكەوتین ئێمە سەرگەرمى پتەو كردنى ریزەكانى رێكخستنین خوا یاربێ لە هەڵبژاردنى داهاتوو ئەنجامەكان دەبینین . ناهێلین گەندەلەكانى گەرمیان وكەلار بحەسێنەوە چونكە كورسیەكانیشیان لێیان بێزار بوون .
قوربانى دەنگ و حەماسەتى ئێوەبین كوردانى دەرەوە كوردانى كەركوك و ناوچە دابراوەكان گەنجانى سلێمانى قەڵاى گۆران هەولێر و دهۆكى دەستە خوشك كۆیەودەربەندیخانى قەڵا پۆڵاینەكەى گۆران خۆرى ئاواتەكانمان زۆر نزیكە بۆ خزمەتكردنى كوردو كوردستان .
ئاوەدانى بۆ كوردستان رێزو درودوسڵاو بۆ شەهیدان چاوى یەك بەیەكى كەس وكارى شەهیدان وئەنفال و هەڵەبجە ماچ دەكین چاوى ئەندام پەرلەمانەكانى گۆران ماچ دەكەین سڵاو لە هێزى پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیس سڵاو لەسەرجەم مامۆستایانى بەرێز كارمەندانى حكومەت و رۆژنامەنووسە بوێرەكان سڵاوى گۆرانخوازى بۆ سەرجەم خوێندكارانى كوردستان سڵاو بۆ سەرجەم چین و توێژەكانى كوردستان .
سڵاو بۆ كاك فەرهاد سەنگاوى وهەمو كارەكتە بوێرو ئازاكانى گۆران .
بە سەركردە كانى گۆران دەڵێن پشت و پەناتانین سیاسەت و بەرنامەو پلان لە ئێوە و پشتیوانی و قوربانیدان لە ئێمە . سڵاو لە سەركردەى كاریزما نەوشیروان مستەفا ئێمە پێشمەرگە تۆین لە ژێر ئاڵاى گۆراندا .
بۆپێشەوە كوردستان چاوى لە ئێمەیە .
شەهیدان متمانەیان بە ئێمەیە
هەموو خەڵكى كوردستان چاویان لە ئێمەیە .

كەلار
14/10/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە