سەیرى ئازاد جوندیانى بكەن دەیەوێت خۆمان لێبكات بە ئەسحابە!!

Monday, 09/08/2010, 12:00

1079 بینراوە


وەك عادەتى رۆژانەم بزانم كە ئەمڕۆ (9 - 8) دەسەڵات چۆن بە شان و باڵى خۆیدا هەڵدەڵێت كلیكێكى رۆژنامەى كوردستانى نوێى زمانشڕى یەكێتیە لەبەریەكهەڵوەشاوو گەندەڵەكەى كوردستانم كرد لە لاپەرە (3) دا نوسێنێكى ئازاد جوندبەعسیانى چەلاوخۆرو زماندرێژەكەى جەلال تاڵەبانیم بینى كە وتارێكى لە ژێر ناونیشانى (نان) نوسیوە،هەركەس ئەو پیاوە نەناسێت هەر وتارەكەى بخوێنێتەوە یەكسەر گریانى دێت و سوپاسى خوا دەكات كە كوردستان ئەو پیاوە چاك و مەردانەى تێدایە ئاخر ئەو لە وتارەكەى باس لەوە دەكات كە لە كاتى نانخواردندا كە لە چێشتخانەكان لەگەڵ خێزانەكەى دەیخوات سەرنجە سڕبوەكەى بۆ ئەوە راكێشراوە كە نانێكى زۆر لە چێشتخانەكان لەبەر خەڵك دەمێنێتەوەو بەفیڕۆ دەچێت و پێویستە زیادەى پارەى ئەو نانە بخرێتە ناو سندوقێكەوە بۆ هەژاران سەرف بكرێت!
تڕحێوووووووو......... ئازادى جوندبەعسیانى تڕحێو........ شوكر جەماوەرى كورد هێندە ناهۆشیار نییە بە كەبە وتارێكى لاوازو قرپۆكى كەسێكى بەسەرو لاشە قەڵەوو بە فیكر لەرزۆك هەڵبخەڵەتێ ئەى پێمناڵێیت تۆ ورگ و سەرت بە چى وازلبوە.. تڕى خەڵك بە زڵ باس دەكەیت..هەر چاكبوە نەتوە كە ئەو نانە زیادەیەى وەك بەرماوە لە چێشتخانەكان دەمێنێتەوە با كۆبكرێتەوەو بدرێتە خەڵك !لەوە یاندا حەقە سوپاست بكرێت بەڵام دڵنیام لەبەر غەزەبى خەڵك نەتوێراوە ئەو قسەیە بكەیت دەنا لەدڵتدا بوە بیكەیت چونكە شتى لەوە گەوەرەترت وتوە.
ئەى ئەوە هەر تۆو برادەرە شەیتان و حەرامخۆرەكانت نیین كە (19) ساڵە سامانى ئەو خەڵكە جوتیار و زەحمەتكێشە دەرخواردى زگى خۆتان و منداڵە حەرامزادەكانتان و ژنە مۆنیكاكانتان و سەگى بەردەرگەكانتان دەدەن!! ئەى بیرت چوەوە كە چەندین كوڕى گەنجى پیرەژن و پیرەمێردە هەژارەكانى ئەو كوردستانەتان لە پێناو مانەوەى دەسەڵات و خۆپەرستیەكەتان بە كوشتدا! ئێستاپێمناڵێت كە بە چ رویەكەوە باس لەوە دەكەیت كە زۆربەى ژەمەكان لە چێشتخانەكان دەخۆیت لە كاتێكدا كە خەڵك هەیە جەژن و جەژن كیلۆ گۆشتێك دەخوات
. ئازاد بۆ دونیا و قیامەت یەك ئامۆژگاریت دەكەم حەزم لێیە ئاغاكانتیشى لێئاگادرا بكەیتەوە ئەویش ئەوەیە كە ماڵى مییلەتتان هەمووى خوراد،شەڕى ئەو كەسانە دەكەن و دەیانكوژن كە پێتان دەڵێن وا مەكەن،بودجەى زۆر وڵات كە یەكێكن لە وڵاتە پێشكەوتوەكان هێندەى بودجەى حزبە شڕەكەى خۆتان و بنەماڵەى مەسعودى جاش و خۆفرۆشەكەى كە لە 31 ى ئابدا فیلمى بە ئێوە دەرهێناو مێژووى كوردى سوك كرد نابێت بەسە بەخۆتدا بچۆرەوە تەوبەیەكى نسوح بكەو وەرەوە وەك ئێمە ببە بە كرێچى و وەك ئێمە ژەمەكانى وەك ساوەر و سەلاتە و نیسك و نۆك و مانگى جارێكیش دوو كیلۆ مریشكى بەستراو بكڕەو رەخنەش لەو حوكمەتە گەندەڵە بگرە كە (20) ساڵە گیانى هەمومان دەخوا و ئەگەر فریاى خۆمان نەكەوین دڵ و مێشكەكەشمان دەفرۆشێت هەروەك دەستیشى پێكردوە،بە پێچەوانەو وەك پێغەمبەرى ئیسلام فەرمویەتى (گۆشتى لاشەیەك كە بە حەرام دروست ببێت شایەنى ئاگر و سوتانە ) ها كە هەر لە دونیا ئەو ئاگرە هەڵكردو هاوشێوەى دكتاتۆرەكانى تر هەڵتانپڕكینێ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە