كاندیدی ژمارە 23 لیستی گۆرانم لە هەولیر بۆ ئەنجوومەنی نووێنەرانی عێراق .

Monday, 01/03/2010, 12:00

1547 بینراوە


من(د.سلیمان جعفر محمد). لەدایكبووی سالی 1971 م لە شاری هەولێر . بروانامە دكتۆرام لەبواری كیمیای فیزیاوی لەسالی 2007 بەدەست هێناوە ئێستا مامۆستای زانكۆم لەبەشی كیمیای كۆلیژی زانست لە زانكۆی سەلاحەدین . چەندین توویژینەوەی زانستیم بەزمانی ئینگلیزی لە گۆڤارەكانی عێراقی و جیهانی بلاوكردۆتەوە.لەگەل بلاوكردنەوەی دەیان بابەتی هەمەجۆر بەزمانی كوردی لە رۆژنامە و گۆڤارەكانی كوردستان .
كاندیدی ژمارە 23 لیستی گۆرانم لە هەولیر بۆ ئەنجوومەنی نووێنەرانی عێراق .

داواكارم لە بەریزتان بۆ نوێنەرایەتیەكی راستەقینە لە ئەنجوومەنی نووێنەرانی عێراق و بە ئاواتی گۆرینی ژیانی ئەمرۆ و گەیشتن بە مافەكان دەنگی خۆتم پێرەوا ببینیت.

بەلێن دەدەم: كە نووێنەری راستەقینەی گەلەكەم بم و بەرژەوەندیان لەپێش بەرژەوەندی تایبەتی خۆم و لیستەكەم دابنێم.هەموو توانام دەخەمە كار بۆ گۆرینی سیستەمەی بەرێوەبردنی ئێستای وولات كە لەژێر سێبەریدا تەنها چەند چین و توویژ و لایەنێك حەساوە و سوودمەندن بە سیستەمێكی تری دادپەروەر و گونجاو كە سوودی هەبێت بۆ هەموو لایەك بەبی جیاوازی بیر و بۆچون و ئاین و نەتەوە و ئینتیمای حیزبی.

هیوادارم دەنگدەری كورد توانا و مافە راستەقینەكانی دەنگدانی خۆی بزانێت و هەوڵبدات دەنگی خۆی بخاتە پاڵ ئەو دەنگانەی كە كاندیدێكی شیاو دەكەنە نوێنەری خویان .

ئەگەر دەنگی خۆتم پێرەوا دەبینی ئەوا دەنگ بدە بە لیستی گوران329 كاندیدی ژمارە 23 ی پاریزگای هەولێر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە