دەستتان خۆش خوێندكارانى پەیمانگاى كۆمپیوتەرى سلێمانى كە بەرزانى ئەحمەدكوردەتان رسواكرد...

Saturday, 02/05/2009, 12:00

1518 بینراوە


كۆمەلێك خوێندكارى پەیمانگاى كۆمپیوتەرى سلێمانى وەك پشتگییریەك بۆ لیستى (گۆران) وكۆمپانیاى وشە سەردانێكى نەوشیروان مستەفایان كردبوو وەلەناویاندا خوشكەزایەكى بەرزانى ئەحمەد كوردەش چوبوو.دواتر دواى گەرانەوەیەیان لەلایەن بەرێوەبەرى پەیمانگاوە بانگ دەكرێن ومحاسەبە دەكرێن. رۆژى 30-4-2009 ش لەلایەن هاوژین كە بەرێوەبەرى ئەو پەیمانگایەیە وپیاوى بەرزانى ئەحمەد كوردەیە ئاگادارى سەرجەم خوێندكاران دەكرێن كە بچن بۆ مەڵبەند وبەشدارى كۆبونەوە بكەن.. خوێندكاران بەنابەدڵى ولەژێر زەغت وگوشارى بەرێوەبەر دەچنە مەڵبەند (لەكاتێكدا تاڵەبانى بە نیازە حزب تەداخولى كارى حكومەت نەكات؟؟؟؟) سەرەتاى هاتنى بەرزان بۆناو هۆڵى كۆبونەوەكە دەیەوێت وەك تاڵەبانى خوێندكاران لە بەرى هەڵسن وچەپڵەى بۆ لێبدەن . بەرزان دەستى بەرزكردەوە ویەك خوێندكار تاقە چەپڵەیەكیشى لێ نەداو ولەولاوە هاوژینى بەرێوەبەر تەریق بوەوە. چونكەلاى ئاغاكەى ووتبوى خەمت نەبێت گشت خوێندكارانت لە گەڵدایە.. بەرزان كەوتە قسە سواوەكانى وكەوتە باسى گەنج وخزمەتكردنى گەنج.. گەنجێك هەلسایە سەرپێ ووتى باشە بۆچى ئێستا بیرى گەنجتان كەوتۆتەوە ئەى بۆ پێشتر گەنجتان خستبوە ژێر پێتانەوە وئیهمالتان كردبوون . هەرچ كاتى هەڵبژاردن بێتە پێشەوە بیرى گەنجتان دەكەوێتەوە.. ئیتر خۆێندكاران دەیكەنە هۆها كێشان كەقابیلیان بوو. بەرزان قسەى بۆ نەكراو دواتر جەمال تاڵەبانى كاسەلێسى داوێن پیس وەلامى پرسیارى ئەو خوێندكارەى دایەوە وهەوڵى دا ئەجوائى هۆڵە كە رابگرێت.. بەڵام جەمال ولەمیعەى مەڵبەند نەیان توانى ئەو هوهایە وگاڵتە پێكردنەى خوێندكاران بوەستێنن. دواتر بەرزان واسەرى لێ شێوابوو رووى كردە هاوژینى بەرێوەبەر و ووتى فەرموو مامۆستا وشیار تۆ هیچت هەیە بیڵێ ى؟؟ سەیركە هاوژینى لێ بوو بە وشیار . دواتر بەهوها كێشان خوێندكاران هۆڵەكەیان جێ هێشت ولەدەرەوەى مەڵبەند چەند خوێندكارێكى داخ لە دڵ تێر وپریان لە خوشكە زاكەى بەرزانى ئەحە كوردە دابوو كەشكاتى لێ كردبوون كەسەردانى نەوشیروان مستەفایان كردبوو.. سەرانى دەسەڵات دەزانن هەمووشتێكیان لە دەست چووە. ئێستا تاڵەبانى بە تەوجیهاتى خۆى كەوتۆتە موامەرەكردن ودانانى پیلان دژ بەنەیارانى وبەچەند كەسێكى ووتوە چى سوكایەتى هەیە بەرامبەر گردەكە ونەوشیروان بیكەن. هەر ئەوە بوو دوێنى جەمال دوكانى كە كۆنە پێشمەرگەیەكە ومودمنە بە مخدرات وشەو رۆژ سەرخۆشە وتاڵەبانى پارەیەكى زۆرى داوەتى .لەبەر مزگەوتى گەورەى سلێمانى چەند گەنجێكى دەستگیر كردووە ودەمانچەى دەرهێناوە و لە بەرچاوى خەڵكیەوە پێ ى ووتون دەبێن جنێو بە نەوشیروان مستەفا بدەن ودواتر بە تەكلیف ورجاى خەڵك رزگاریان بوو.. ئێستاكە كۆمەڵێك كەس لە گەراندان تا جمال بگرن وتێرە پرى لێ بدەن وبیدەنە دادگا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە