کورد لە بەغدا سەما لەگەڵ گورگدا ئەکەن

Friday, 07/10/2011, 12:00

1267 بینراوە


گورگ گیاندارێکی دڕندەی کێوییە کە هەر لە سەرەتاوە بە دڵڕقی و خوێن ڕشتن گۆش ئەکرێت ، لەبرئەوەیشە کە دەستەمۆ کردنی لەلایەن مرۆڤەوە مەحاڵە و بەدەگمەن ڕێئەکەوێت گورگێکی مرۆڤ دۆست هەبێت.
ئەو گیاندارە دڕندەیە هەمیشە بەکۆمەڵ خەریکی چەتە گەری و چاوچنۆکین و بەدوی هەلێکدا ئەگەڕێن تاوەکو چنگ لە بینەقاقایان گیربکەن و ملیان بشکێنێت .
لەڕاستیشدا عەرەب هەمان فیترەتی گورگیان هەیە ،بەدرێژایی مێژوو هەرکاتێک دەرفەتێکیان بۆ هەڵکەوتبێت ئەوا لە ماڵوێرانی و کوردکوژیدا درێخیان نەکردووە.
عەرەب لە ڕابردوو ئێستاشدا هەرگیز برای کورد نەبوون و ناشبن بەبرامان!
سەیرە کاتێک سەرانی کورد تا ئەو ڕادەیە ساویلکەن و بانگەشەی برایەتی کورد و عەرەب ئەکەن.
تەنها سەرنج بدەن هەتا ئێستا ئەوان تاوانە کۆمەڵکوژیەکانی کوردستان وەک کارەسات تەماشاناکەن و ساڵانە لە کاتێکدا کورد لە کۆستی خۆیدایەو یادی ئەو تاوانە نامرۆییانە ئەکاتەوە ،ئەوان تەنها بەسەر دێڕێکیش لە میدیاکانیاندا ئاماژەی پێناکەن .
ڕۆژانەش بارودۆخی سیاسی کورد لە ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان خراپتر ئەبێت وهەڵوێستی سەرانی عەرەبیش لە بەغدا بەرانبەر کورد توندترئەبێت.
پێویستە هەموو کوردێک ئەوە بزانێت کە عەرەب فریشتەکانیان ،ئەهریمەنەکانیان ،پیاوچاکەکانیان ،دز و تیرۆرستەکانیان،منداڵ و پیر و پەککەوتەکانیان تەنانەت شێت وگێل و دەبەنگەکانیشیان یەک بیرکردنەوەیان هەیە کە ئەویش کورد لە خاکی خۆیدا بە میوان ئەزانن و خۆشیان بە خاوەن ماڵ.
ئەوان کە بۆ گەشت و سەفاهەت دێنە کوردستان بەعەرەبی ئەدوێن و ئەیانەوێت تۆش بە عەرەبی وەڵامیان بدەیتەوە چونکە بە پێویستی نازانن فێری زمانی کوردی ببن .
لەبەر ئەوە ئەبێت لەمەو دوا نەوەکانمان لەسەر ئەوە ڕابێنین کە ئێمە برایەکمان نییە بە ناوی عەرەب یان تورک یان فارس و منداڵەکانمان بەوە گۆش بکەین کە ئەوانە داگیرکەر و بەدنیازن ،هەروەها ئەبێت سەرانی کوردیش هەڵوێستی سیاسی خۆیان بگۆڕن ،کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکان نەکەن بەچەقی داواکارییەکان پێویستە کورد داوای زیاتر بکات،چونکە لە زۆر کەمت دەست ئەکەوێت بەڵام لە کەم هیچت دەست ناکەوێت .
ئەبێت کورد ئەوە بکات کە پێشتر نەیکردووە ،پێویستە کورد لە ناوچە داگیرکراوەکاندا سیاسەتێکی توند بگرێتەبەر،بەحۆرێک کە عەرەب لەو ناوچانەدا هەمیشە هەست بە نائومێدی و دڵە ڕاوکێ بکات ، چونکە ئەوە نەژادی عەرەبە کاتێک ڕێگەت پێدا بەپێوە لە ماڵەکەتدا بوەستێت دواتر بەدرێژی ڕائە کشێت.
ئەوە تاکە ڕێگەیە کە عەرەب بیر لە جێهێشتنی ئەو ناوچانە بکاتەوە ، دەنا کورد هەتا هەتایە ئەبێت گۆرانی بە باڵای کەرکوکدا بڵێت شیوەن بۆخانەقی و ناوچەداڕاوەکانی دیکە بکات.

نوسینی: سوارە سلێمانی
ئیمەیڵ: [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە