یرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان تیرۆرکردنی ئازادی و راده‌ربرینی رۆژنامەنووسه‌

Monday, 10/05/2010, 12:00

1150 بینراوە


یرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان تیرۆرکردنی ئازادی و راده‌ربرینی رۆژنامەنووسه‌

جەواد‌كارگەر

سوید7/4/2010

كەنجێكی چالاكی شاری هه‌ولێر لەبەردەم کۆلیژی ئاده‌بی زمانی ئینگلیزی رفینراو له‌به‌رچاوی هێزه‌ئه‌منیه‌کان وئاسایش وپۆلیس و دواتریش جاسووسه‌کانی پارتی ویه‌کێتی رفێنرا،من لێرەوە دەمەوێت قسە لەسەر چۆنیەتی ئەو تیرۆركردنە و هەڵاتنی ئەو بكوژانە بەو ئاسانیە و بێ دەنگی دەسەڵات بكەم، ئایاله‌شاریکی کوردی که‌ به‌پایته‌ختی کوردستان وه‌سف ده‌کریت بتوانن له‌به‌ره‌ده‌م کۆلیژه‌که‌ی به‌زۆر سواری سه‌یاره‌ی بکه‌ن وبیبه‌ن بۆ شوێنێکی نادیار دواتریش ته‌رمه‌که‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بدۆزرێته‌وه‌ كەنجێكی رۆژنامەنووس تیرۆربکرێت و كەسیش ناوی بكوژەكانی نەدركێت چی لەپشت ئەو ر وداوەوە هەیە؟سه‌رده‌شت هەمیشە خەمی گەورەی هەبوو، خەمی بن بڕكردنی گەندەڵی ئیداری ئەخلاقی، خەمی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و نەمانی جیاوازی چینایەتی، ئەو هەمیشە خەمی خەڵكی هەژاری هەبوو، بۆیە زۆربه‌ی له‌و گه‌نجه‌ رۆژنامه‌ نووسانه‌ شەرم دایان ده‌گرێت كاتێ ئەو هەموو ناعەدالەتییە دەبینن و بێدەنگبن
.

تیرۆركردنی خوێندکارو رۆژنامەنووس لە شاریکی کوردی و لەژێر دەسەڵاتی كوردیدا،جێی پرسیار و گومانێكی زۆرە لەسەر دەسەڵاتی كوردی و پێویستە دەسەڵاتی كوردی خۆی یەكلایی بكاتەوە لەوەی ئایا ئەو دەستی لە تیرۆركردنی سه‌رده‌شت دا هەیە یان نا؟!! چونكە ئاماژەكان لەوە نزیكن كە دەستی دەسەڵاتی تێدایە، یەتایبەت دەسەڵاتی كوردی، بەڵگەشمان بۆ ئەم قسەیە ئەوە یه‌ كە توانرا له‌ که‌رکووک له‌گه‌رکێکی کوردنشیندا رۆژنامه‌نووسی چالاک سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ تیرۆربکه‌ن له‌به‌رده‌م ماله‌که‌ی خۆیدا، كاتێ قسەی لەسەر دەسەڵات و خیانەتی سەركردایەتی كوردی کرد، تیرۆرکرا دەسەڵات دووبارە بێدەنگی نواند،

بەڵگەیەكی تر بۆ ئەوەی گومانێكی زۆر لەسەر دەسەڵاتی كوردی هەیە كە دەستی لە تیرۆركردنی سۆرانی هاوڕێمان هەبێت ئەوەیە كە لە چلەكەی سۆران دا بڵاوكراوەیەكی تایبەت دەركرا و تیایدا عەقید یادگار بەڕێوەبەری ژووری چالاكی كەركوك
(jcc) لەلێدوانێكدا رایگەیاند كە "كەیسەكەی سۆران لەسەر داوای بەرپرسانی دەزگای ئەمینیەكان و بەرپرسانی حزبی دەسەڵات داخرا و ناتوانین هیچ لێدوانێكی تر لەو بارەیەوە بدەین". لێرەدا پرسیارێكی جدی سەرهەڵدەدات، ئەگەر ئەوان وەك دەزگایەكی ئەمنی بێ لایەن كاردەكەن و ترسیان لە خۆیان نیە بۆ كەیسی سۆران و شێخ ستار چەندینی تر داخران؟؟. ئەوا با پرسیارێك بێت بۆ بەرپرسان و كاربەدەستە حزبیەكان بەگشتی و بەرپر سانی پارتی بەتایبەتی. هەروەها لە دواین كۆنگرەی لیوا جەمال تاهیر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك كەلەسەر رەوشی رۆژنامەنووسی و هەڕەشە لە رۆژنامەنووسان و چۆنیەتی پاراستنی ژیانی رۆژنامەنووسان لەلایەن دەزگا ئەمنیەكان و بەتایبەت پۆلیسەوە، پرسیارێك ئاڕاستەی لێوا جەمال كرا كە بۆچی تا ئێستا بەدواداچوون بۆ كەیسەكەی سۆران نەكراوە و بگرە هەر داخراوە، لەوەڵامدا لیوا جەمال وتی "ئەی ئێًوە رۆژنامەنووس نین؟ بۆناچن بكوژانی هاوڕێكەتان بدۆزنەوە؟ ئەوە ئیشی ئێوەیە وەك رۆژنامەنووس نەك ئێمە". وەڵامێكی زۆر ناعەقڵیانەی پڕ لە جەهل. سەیرە ئایا دۆزینەوەی بكوژان و دز و گەندەڵ و چەتەكان كاری رۆژنامەنووسە یان پۆلیس و پیاوانی دەزگا ئەمنیەكان، ئەمەش دەبێتە ئارگۆمێنتێك بۆئەوەی بڵێین راستەوخۆ تیرۆركردنی سۆرانی مامە حەمە دەستی هەردوو حزبی دەسەڵات (ی.ن.ك)(پ.د.ك)ی تێدایە، چونكە رۆژنامەنووسان ئەوەی لەتوانیان بوو كردیان، بەپێی زانیاریەكانی خۆیان ناوی چەند كەسێكیان بڵاوكردەوە كە دەستی لە كوشتنی سۆران هەبووە، بەڵام دەزگا ئەمنیەكان بەهیچ جۆرێك بەدوای ئەو سەرەداوانە نەكەوتن و فرامۆشیانكرد، پێویستە هەموومان رەخنەی توندمان لە دەسەڵات هەبێت، چونكە ئەو هێرشە دڕندانەیەی دەسەڵات گەر وا بڕوات و ئێمەش هەڵویستمان نەبێت هەموومان دەگرێتەوە، ئێمە دەمانەوێ قەڵەمی ئازاد هەبێت تا وەك چەكوشێكی قورس بكێشێ بەسەری خیانەتكاران و دز و چەتە و بەرپرسە گەندەڵەكانی ئەم وڵاتە ، بەڵام ئەوەتا دەسەڵات هێڵی سورمان بۆ دەكێشێت و پێمان دەڵێت گەر راستیەكان بڵێن چارەنووستان وەك زه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه‌ حه‌مه تان‌ لێدێ، دەسەڵات دەیەوێت نەك مرۆڤ بەڵكو ئازادیش تیرۆر بكات، چونكە تیرۆركردنی زه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە واتا تیرۆركردنی ئازادی و راده‌ربرینی رۆژنامەوانی.بۆێیه‌ ئه‌مه‌ ده‌خه‌مه‌ روو که‌ بکوژی رۆژنامه‌نووس زه‌رده‌شت عوسمان هیچ ئینکاریکی ناویت روون و ئاشکرایه‌ ئه‌گه‌ر بیت و پیاوانی یه‌کیتی نه‌بێت به‌ته‌ئکید پیاوانی پارتین چونکه‌ هیچ که‌سیک ناتوانی له‌ هه‌ولێر به‌م شێوه‌ نامرۆڤانه‌ مرۆڤ تیرۆربکات،من ئه‌وه‌ش ده‌زانم پارتی ویه‌کێتی خۆیان گێل ده‌که‌ن له‌م تیرۆرکردنه‌ چۆن خۆیان گێل کردن له‌ تیرۆرکردنی هاورێیانمان بۆیه‌ داوا له‌هه‌موو رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندان ده‌که‌م هه‌لوێستی خۆیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ردوو ده‌سه‌لاته‌ گه‌وره‌که‌ی کوردستان...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە