قەیرانی (دیجلە) راستیی بوو، یان دروستکراو!؟

Saturday, 08/12/2012, 12:00

2294 بینراوە



دەکرێت مرۆڤ هەڵە بکات، تەنانەت هەڵەی کوشنندە و جەرگ بڕ و کارەساتاویش. دوبارە و سێبارەکردنەوەی، لە ڵە دەچێتە دەرەوە و دەچێتە خانەی خیانەتەوە،ئەگەر بتەوێت دەست بۆ هەرکارێک بەرین دەبێت، هەر هیچ نەبێت، ووردە ئاشنایەک بەرانبەر ئەو کارە پەیدا بکەین. ئەگینا دەرئەنجامەکانیشی بەو شێوە دەبێت کە نەشارەزاییانە، دەستمان بۆ بردوە، ئەگەر ئەو کارە سەرکرد بیکات، ئەوسا کارەسات ڕوودەدات. لەبابەتی پێشووماندا باسمان لەوە کرد، کە لەشکرەکەی داریووشی سێهەم دەبەرابەر لەشکرەکەی ئەسکەندەری گەورە، پۆشتەو پەرداختر، بە ئەمزموون تر، لەهەموو ڕویەکەوە. بەڵام چونکە داریوش لەباوەشی خانمان، هەروەها بە بادەی مەی و بۆن و بەرامەی مێخکەی سەرنگی کچان گەورەکرابوو، ئەزموونی جەنگی نەبوو.
هەر وەکوو مستەفا بەرزانی، داریووش ئەو لەشکرە گەورە و جەبارەی بەگورگانخواردا، کەچی هەمان لەشکری ساسان، دوای دارویووش، توانی گرێکلاند بۆ ماوەی ٤٠٠ ساڵ داگیر بکات. گرنگی ئەو باسەش لەوەوەدایە، کە(الکساندەر دێن ستروا) بەزمانی سویدی، لەزمانی یەکێک لە شەڕکەرە گرێکیەکانەوە ئەڵێ: ئێرانیەکان تەنانەت فیلەکانیشیان زرێپوشکرابوون و تیر و ڕمی ئێمە کارگەی نەبوو، هەروەها هەمان شەڕکەری یۆنانی ئەڵێ: کە ساسانیەکان تەنانەت فیلە جەنگیکانی خۆیان وا ڕاهێنابوو، کە لە هاوار و پەلاماری دوژم نەسڵمێنەوە،ئینجاش سەرکردەی گەوج نەفامی وەک داریووش، لەشکرەکە مەزنەکەی ساسانی دا بەگورگان خواردندا. بۆیە ناسینی دوژمن و نەیارەکان پێوستیەکە لەچەک تەقەمەنی بۆشەڕ پێوسیتر. تورکەکان لەو بوارەدا بێسنوور، شارەزاییان هەیە.
ئێمەی کوردیش، دەرییایەک ئەزموونمان لەبەردەستادیە، بۆ ڕووبەڕووبونەی ئەو دەسەڵاتە تازەی کەدوای ڕوخاندنی سەدام لە عێراقدا بناغەی بۆ دادەندرا.
یەکەم ئەو دەسەڵاتە لەدوای عێراق دامەزرێندرا، دەسەڵاتێکی ئاینیە، ئەگەر چی بەکارهێنانی ئاین، تەنها وەک داهۆڵیش بیت، واتا خۆیان باوەڕیان بە ئاینە نیە، بەڵام دەزانن، کە دەتوانن بەوڕێگایە بەئاوات بگەن. سەرکردایەتی کورد پێش هەمو کەسانێکی دیکە، ئاگایان لە بەڵێنەکانە سەرەتاییەکانی بیرکردنەوەی شیعە و خومەینی هەیە، کە لە دار و دیواری ئێرانیان نوسی (کوردستان هی خۆتانە، خۆتان ئاوەدانی بکەنەوە)، هەروەها خودی خومەینی بەڵێنی بە ئێرانیەکاندا، کە دوای سەقامگیری و ئارامی ئەو دەچێتە قوم خەریکی تەقوای خۆی دەبێت، کاری بەکاری دەوڵەتەوە نابێت، کەچی هەتا مردیش، وازی لەکورسی دەسەڵات نەهێنا. هەروەها زۆربەمان ئاگادارین کە مستەفا چەمران و بەهەشتی........... هتد، ئەو کۆمەڵە جڕوجانەوەریان بەردابوە گیانی خەڵکی و خۆیان بەنوێنەری خوا دەزانی لەسەر زەوی، بە لاوانی کوردیان دەگووت: من گولە باران دەکەم، ئەگەر بێتاوان بوویت، ئەوا دەچیت بۆ بەهەشت، ئەگەر تاوانباریش بوویت، ئەوا دەچیت بۆ دەزەخ. دواجاریش ئەوەبوو گووتیان کە خودموختاری لە قورئاندا، نیە. یان دیتمان کە فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق بە چەکی کیمیاوی پەلاماری شارەکانی خۆرهەڵاتی کوردستانی دەدا، دوای ئەوانیش پاسدارەکان بە ئەڵاهو ئەکبەرەوە، هەمان برینی لاوانی کوردیان دەکولانەوە. ئەمانە و هەزران تاوانی دیکە، لە پێشچاوی مەسعود و جەلال ڕویاندەدا، لە زۆربەی هەرە زۆریشیاندا، مەسعود بەرزانی هاوکاری، پاسدارانبووە.
دوەم، فرێدریک نیتشە، گەورە فەیلەسووفی سەردەم، لە پێش جەنگی یەکەم و دوەمی جیهانەوە ئەڵێ: دەستشۆردن بە سابوون پێویستە، پاش هەر تەوقەکردنێک لەگەڵ هەر پیاوێکی ئاینیدا. دەبوو مەسعود و جەلال بۆ پێوانەی بیرکردنەوەی مەلا شیعەکان، خوێندنەوەیان بە پێوەری مرۆڤە زاناو داناکان هەبوایە.
ئەگەر وازیش لە نیتشەش بهێنن، پۆڵ برێمەر، لە بیرەوەریەکانیدا، کە وەسێت نامەیەکە بۆ جێگرەکەی خۆی (نێگرەبۆنتی)، هەرچەند برێمەر لێرەدا مەبەستی هەرهەموو سەرکردە عێراقیەکانە، ئەڵێ: ئەمانە سەگو سەگبابن، بێ ئابڕوون، بێ ئەدەبن، سەرسەرین، لە کۆڵانەکانی ئەوروپاو دیمەشقدا کۆمان کردنەوە، هەروەها برێمەر ئەڵێ: نەکەی هەرگیز باوەڕ بەوانە بکەیت، چونکە نیوەیان دزن، نیوەکەی تریان درۆزنن، هیچ کاتێک نیازی ڕاستی دڵی خۆیانت پێنالێن، وای نیشاندەدەن،کە کەسانێکی بێگەردوو لەخوا ترسن، کەچی بەئاشکرا دیارە کە درۆدەکەن و نیازەکانیان دەشارنەوە، بە ئەو پەڕی میهرەبانیەوە خۆیان دەناسێنن، کەچی ئەو پەڕی بێئەخلاق و هەزار ڕوون. ئەوەی کەلە هەمووی سەرنج ڕاکێشترە، برێمەر لەکۆتایدا بە نێگرەبۆنتی ئەڵێ: لەبیرت نەچێت، خۆمان فێرمان کردوون. کەواتە مەسعود و جەلال پێویستیان بە گەڕان نیە، تا ئەو گەجەروو گوجەرە بناسن، چونکە برێمەر گەنجینەیەکی بۆ ناردووین، کەلە خەونیشدا، شتی وامان نەدتیوە دەربارەی پیاوە ئاینەیەکان.


سێهەم: وانە سەرەتاییەکانی سیاسەت ئەڵێ: ئاغاو دەرەبەگ، دوژمنە هەرە سەرسەختەکانی گەلانی چەوساوەن و دە هێندەی دوژمن کاریگەری نەرێنی، دادەنێن لەسەر دواکەوتنی گەلان بەگەیشتنی ئازادی. تەنانەت دواکەوتنی کورد بە گەیشتن بەئازدی، بەتایبەت لەسەدەمی کەسایەتیەکی نیشتیمان پەروەری وەک شەهید عەبدولکەریم قاسمدا، هۆکاری سەرەکی ئاغاکان بوون، کە مستەفا بەرزانیش هاوکاری ئاغاکانی کرد، هۆکاری سەرەکی ڕێگە نەدان بوو، کە نەهێڵن عەبدولکەرم قاسم، زەوی لە ئاغاکان بسە نێتەوە و دابەشی سەر جوتیارانی بکات، واتا شۆڕشکە کرایە قوربانی ئاواتە بۆگەنەکانی ئاغا و دەربەگەگەکان. ئەی ئەمە چۆن دەگونجێت، سوسیال دیموکراتێکی عەیارە ٢٤ وەک جەلال تالەبانی، دێوەخانە بۆ ئاغاو دەربەگەکان زیندووبکاتەوە، سەدام بەو شڕشێتیەی خۆیەوە، ئاغاو دەربەگەکانی تەفرووتوونا کرد.
کەواتە هەموو بیرکردنەوەکان و ڕێبازەکان بە دژ خواستی گەلەکەمانبوون و ئاراستە کران، ئاخر کە ئەوان ئاگاداری ڕەوشی کوردەکانی خۆرهەلاتی کوردستان و ئەوەش ئاگادارن،کە سەرپای شیعەکان خۆیان بە سەربازێکی بە ئەمەکی خومەینی دەزانن، چۆن گورگ دەکەنە پاسەوانی مەڕ! یان ئەوەیان دروسترە،کەبەزانینەوە داخوازی گەلەکەیان پشتگوێخستوەو بەزانینەوە هەوڵدەدەن کە دۆخەکە بگەڕێننەوە، بۆ سەر دەمی سەدام.
ئەگەر وا نیە، مانای چی کە فڕۆکەوانەکی کە هەڵەبجەی کیمیاوی باران کرد، ئازادکراو شوێن بزر کرا؟
بۆ کەسانێک وەک قاسمە کوێر کە دەیان بەڵگەمان لەدەستدایە، کە تاوانبارە ودەستی سوورە بەخوێنی سەدان لە ڕۆلەکانی گەلەکەمان، ڕادەستی داداگا ناکرێن، کە ناویان داواکراوە، لەلایەن دەسەڵاتی ناوەندەوە؟
ئەی بۆ لەبەرنبەریشدا، جەلال تاڵەبانی ئەرێی بۆ کوشتنی لاوانی ١٧ شوبات دەکات، بەڵام ئەرێی بۆ لە سێدارەدانی سەدام نەکرد و بە سوڵتان هاشمی گووت: ئەستیرە درەشاوەکەی لەشکری عێراق، زۆر سەیرە لەئاستی دوژمنە سەرسەختەکاندا دەبەنە شاعیر ماعیر و خدری زیندە ومیهرەباترین کەسانی گەردون!
دەیان و سەدان بەڵگە لەدەستدایە کە تاریق هاشمی دەستی هەیە لە تەقینەوەکانداو بەرپرسی یەکەمیش تورکییا و بەرەی جەبهە تورکمانیەیە، بۆ داڵدەی ئەم تاوانبارە بدرێت، بڕوانە ئەو گورزە، لینکە کە بەزمانی کەسووکاری ئەنفالچیەکان سوپاسی تارق هاشمی دەکەن، کە ئەنفال چیەکانی و بەعسیە تاوانبارەکانی ڕزگارکردوە لە لێپێچینەوە، لە سزا؟
هەروەکوو دەیان جار گووتوومانە و نوسیومانە کە گاگۆڵکێ کەرەکانیشمان، کە شیرەخۆرەی سیاسیشمان، فێری ئەوەبوون و تێدەگەن، کە تورکیاو و ئێران و سوریا، لە ئەوپەڕی ناکۆکیاندا، لەسەر کێشەی کورد هاوڕان، ئەی ئەگەر ئەم ماستە مووسیەکی تیدا نیە، تۆ بڵێی جەلالو مەسعود لەو نهێنیە، تێنەگەن، کە دوژمنانمان هەمیشە هاودەنگن بۆ دژایەتیکردنی نەتەوەکەمان، بۆ باوەڕ ناکەیت، کە تورکیا لە پشتی سەراپای ئەو هەموو ئاستەنگانەیە؟
تۆىبڵیی سەدان دانووساندن، گفتووگۆ مفاوەزات، لەگەڵ سەدامدا، کە بەهیچ جێگایەکە نەگەیشت، نەبووبێتە وانەو ئەزموونێک؟
پێشتر باسمان لە ساختەچێتی تورکە دەسەڵاتدارەکان کرد، کە بەڵگە مێژویەکان ئەڵێن: کە تورەکەکان ئامادەن کە سێ مانگ ڕابکەن و خۆیان بە شکاو لە مەیدانی جەنگدا پێشان بدەن، تا دوژمنەکانیان دەگەینە جێگایەکی دیاریکراو، یەکەم بۆ هیلاکردنی دوژمن، دوەم بۆ گەیاندنی دوژمن بە جێگایەکی دیاریکراو، کەلو جێگەدا کۆمەڵێک شەڕکەری دیکەی پۆشتەو پەورداخ و تێر و تەسەل و ئامادەی شەڕ، کە پێچەوانەی هێرشبەرەکان، کە ماندوو برسین و لە برساو ماندوبویاندا توانای شەڕیان نەماوە.
بۆ باوەڕ ناکەیت کە هەمان میتۆد بەکار بهێنن، بۆ هیلاک کردنی نەتەوەی کورد، کە کردویانە تا ئێستا، ئەوەتا بەدیدی خۆمان دەیبینن کە ئینتیما بەیەکجاری نەک هەرنەماوە، بەڵکوو زۆرێکمان ئامادەین، کە واز لەکورد بونی خۆمان بهێنن.
ئەگەر خۆمان نەخەڵەتێنن، سەرە داوەکان دیارن و شاراوەنین، کە مەسعود بەرزانی تەواوی سەرمایەکەیان لە بانکەکانی تورکیادا قایم کردوە، چونکە ناوێرێت، لە بانکەکانی ئەوروپاو ئەمەریکادا بە وپەلە پڕوزێیە، قووتی دزراوی گەلەکەمان بەناوی خۆیەوە، سپی بکاتەوە، هەر بۆیەش بەتایبەت مەسعود ملکەچی هەموو فەرمانێکی بابولعالیە، تاک و تەراش لەوبارەو هەرجارەی دوملیارد دۆلاری کەلەلای جەنەڕاڵەکان دەستی بەسەردا گیراوە، یا لەلای حزبو ڵای لوبنانی.................هتد.
پێشینان واتەنی مانگە شەو سەرلە ئێوارە دیارە، هێشتا سەدام بەتەواوی نەڕوخابوو، لە دو سێ جێگا، ئەمەریکا تورەکەی کردە سەری کۆماندۆسەکانی تورکیاو بۆ تورکییای ڕەوانە کردەوە، هەروەها ئەو ڤیدێۆ یوتبیە بەڵگەیەکی زیندوە، کە مەسعود بەرزانی و بەرەی تورکمانی دەستیان هەیە، ڕاستەخۆ لە تەقینەوەکانی کوردستان ناوچەجیاوازەکانی عێراقدا.


یان بەعەرەبی لە گۆگلە بە عەرەبی بنووسە جبهه ترکمانیە، ئەوسا دەزانیت کە دەستی مەسعود بەرزانی و تاریق هاشم سورە بەخوێنی زۆرینەی تەقەینەوەکان. دەتوانین ئەگەریش دابنێن کە ئەو دانپیانانە، بە زۆری کوتەک و لەئەنجامی ئەشکەنجەدابووە، هەرچەند ئەوانەی ددانی ئەنێنن بەتاوانەکانیاندا، زانیاری وادەدەن بەدەستەوە، کە ئاماژە بە ڕاستێتی ڕوداوەکان دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، پرسیارە و خۆی دەسەپێنێت، کە بۆ نموونە(سندوقە ڕەشە) نە ئەشکەنجە نە چاو سورکردنەوەێ تێدایە، بەڵکوو بەئەوپەڕی دڵنیای و هێمنی باسەکانی خۆی بۆ باسکردوین کە ئەڵێ: تەقینەوەی زاخۆی ساڵی ١٩٩٥ بەئاگاداری خودی مەسعود بەرزانی ئەنجامدراو، ئەو سیخوڕەی تورکیا (بروسک یلدرم) ناوی ئەو کەسانەش دەهێنێت، کە دەستیان لەتەقینەوەکەدا هەیە، ئەو ئەڵێ: ئەوکاتە من چادەێری سنووربووم، لەپێش چاوی منەوە لە هۆڵەنداوە دەگەڕانەوە بۆ کوردستان، پاشانیش بە پێچەوانەوە، کە ئەو دوو کەسە مافی پەنابەریان لە هۆڵەندا وەرگرتوە و ئێستا دانیشتوو و هاوڵاتی هۆڵەندان. هەروەها ئەو سیخوڕەی تورکیا بروسک یڵدرم ئەڵێ پێش تەقینەوەکان، دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستانم ئاگادار کردۆتەوە، کە تەقینەوە ڕوودەدات، بەهەفتەیەک، بەڵام گوێیان بۆ ڕانەگرتووم، بروسک یەلدرم سیخوڕەکەی تورکیا ناوی یەک بەیەکی بەرپرسەکانی ناو پدک و ی ن ک دەهێنێت، ئەو ئەڵێ: من لەبەر خزمەکانی خۆم لەترسی گیانی ئەوان، پەیوەندەیم کرد بە بەرپرسەکانی دەسەڵاتەوە نەک لەبەرکورد. بزانەو ببینە کە چۆن سەراپای کوردە بەرپرسەکانیش دەناسێت، هەروەکوو هاوڕێی خۆی منداڵی.





تەنها بۆ بیر هینانەوە، هەموو مەدیاکان بە مەدیاکانی کوردستانیشەوە، لە تیرۆرکردنی شەهید مشعەل تەمۆدا، سووریا تاوانبارکرا، کەچی گاردیان تورکیا تاوانبار دەکات، بڕوانەی لینکەکەی خواری خوارەوە لە خودی گاریانی عەرەبیەوە. هەروەها بە پێی دوەم کەسی حزبە فاشیەکەی ئەتاتورک، زۆربەی تەقەینەوەکانی سوریا، بە پیلان و دەستی تورکییا فاشی ئەنجام دەدرێت.


هەر هەمووشی، تەنها لەبەر ئەوەیە، کە کورد دەستی نەگات، بەوەی کە قەوارەیەکی سیاسی بۆ خۆی بنیاد بنێت. بۆ ئەم کارەکەش بیرکردنەوەی پێویست ناکات، چونکە هەروەک زۆربەمان ئاگادارین، کە ئێستا ڕەوش لە سووریا بائاستێک گەیشتوە، کە سوریا لە هەموو ساتێک زیاتر لە ڕوخاندن نزیک بۆتەوە و ڕۆژ نیە، کە لەو قەڵاسەختەی کە ساڵەهایە بیاندیان ناوە، پارچەیەکی لێنەبێتەوە، کەچی تورکیا فاشی گازەندەی ئەوە دەکات کەترسی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی سوریایان هەیە، تا بتوانێت زیاتر و لەنزیکەوە دەستی بگات، بە خەفەکردنی ئاواتەکانی گەلی کورد، ئەگینا سوریایەک تا بینەقاقای نوقمی ئاژوەو تۆقاندن هاتوە، هیچ ناکات ئێستا بیر لەبەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دەکاتەوە، هەرچەند هەموو جیهان ئاگادارە کە سوریا ئەمڕۆ لەهەموو ساتەکانی تەمەنی زیاتر ترسی لە دامو دەزگا ناو نەتەوییەکانە، چونکە سوریا ئاگادارە کە ئەو ڕەشەی ئێستا سوریا، بەبێ داڕمانی سوریا، چارەیەکی دیکە نیە، کەواتە سوریا هەرچۆن بێت، دەبێت خۆی نەخاتە ژێرباری بارێکەوە، کە دۆستەکانیشی لەبە ئانجامدانی تاوانە گەورەکانی پشتی تێبەکەن و داڵدەی نەدەن، هەروەها ئەو شەڕەش کە ئێستا لەتورکیا بەڕیوەیە، شەڕی دوو وولات نیە، تا سنوور جەنگەکان دیاری بێت، بەڵکوو شەڕی دەستەو یەخەیە و بەهیچ شێوەیەک زەمەینەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی نیە، چونکە نەک گۆڕەپانی نە جەنگەکە، بەڵکوو کەشوهەواش، ڕۆڵی خۆیان دەبینن، چونکە بۆیە هەیە، بەچرکە کە هەوا رێبازی خۆی بگۆڕێت لە خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆر ئاوا، کەواتە، ژیرانە نیە، کەباوەڕبکرێت، کە سوریا چەکی کیمیاوی بەکار بهێنێت. کەواتە ئاشکارایەو بەڵگە نەویستە کە ئەوروپا ڕەووشتی سیاسی تیدایە نیە، هەربەپێی خودی بەڵگەی دوەم کەسی حزبەکەی ئەتاتورک، کە ئەڵێ: ئەو گوولە تۆپانەی کە هاوێژرانە خاکی تورکیاوە، لەو جۆرە تۆپانەن کە تورکیاو سعودیە و قەتەر داوێتیە دەستی نایارانی بەشار ئەسەدا، کەچی ناتۆ چاو لەو بەڵگانەی حزبەکەی تەتاتورک دەپۆشێ کە سەرچاوەی تۆپەکان خودی تورکیان و هەڕەشە لە سوریا دەکات، لەهەمان کاتیشدا ناتۆ بێدەنگ لە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆفسکی، کە هەموو ئاماژەکان، هەروەکوو ئیسماعیل بێشکچیش گووتی سەرۆک وەزیرانی تورکیا درۆ دەکات، ئەوکاتەی باسی ئاشتی دەکات، کۆمەڵ کوژی ئەنجام دەدات.
هەروەها، دیتمان کە مەسعود بێدەنگ بوو، لەئاست کۆمەڵکوژی رۆبۆفسکی، کەچی سەرەخۆشی کوشتنی سەربازی تورکە فاشستەکان دەکات و سەرکۆنەی جەنگاوەرەکانی پەکەکەش.
بەڵگەی بەڵگەنەویستمان لەدەستدایە، کە کیژانی کورد بەفەرمی فرۆشراون بە کارخانەی لەشفرۆشی وباکارهێنانیان بۆ لەشفرۆشی لەدەستدایە، کەچی جەنابی ناتاڵەبانی ئەڵێڵ ڕاست نییە.
لەسەرووی هەرهەمووشەیەوە، مێژووش شاهیدی دەدات، کە زیاتر لە ١٣٥٠ ساڵە سنە و شیعە هێستا ڕێک نەکەووتوون لەسەر دەقی ئایەی ٢٤ ژن، کە شیعەکان پێیان وایە، ژنهێنانی کاتی ڕەوایە . سنیەکان واژۆکردنی ئایەی ٢٤ ژن بەلەشفرۆشی دەجوێن و شیعەکانیش بە ووتەی خودای دەبینن، بەگەرمی و پێپەردە تێڤیەکانی شیعەکان بە هاوسەری محەمەد ئەڵێن لەشفرۆش، لەکاتێکدا سنیەکان بە پیرۆزی دەزانن بەدایکی موشڵمانانی دەژمێرن، عومەری کوڕی خەتاب کەسایەتیەکەی دادپەروەر و پیرۆزە لە ڕوانگەی سینەکانەوە، کەچی شێعەکان بە ئاشکرا ئەڵێن نعتلاللە علی عمر، کەواتە ئەوان هێشتا لەنێو خۆیاندا ڕێک نەکەوتوون، ئێستا چۆن بەوسادییە مل کەسێکی بیانی دەدەن.
مانای چی کە هێشتاگەلی کورد هیچ گەرنتیەکی نیە، بە هۆ و بێهۆ، جەلال تاڵەبانی لە خودی عەرەبەکان بە تاو تر هەوڵی لابردنی بڕیاری ژمارە٧ لەسەر عێراقە، کە پەیوەستە بە باری چەک و باری ئاسایشی ووڵاتان.


بۆ بنەماڵەی بەرزانی تەنها یەک کۆیلەیان هەیە لە پەرلەمانی سویدیدا کە سەربە پارتی مۆدیڕاتەکانە، (فەهمی مەحمود) دەنگ دژ بە جینۆساید ناسینی، کۆمەڵ کوژی و کیمیابارانی کوردستان دەنگ دەدات؟ لەکاتێکدا شیوعەیەکان و چەپەکانی سوید و جیهان دەنگدان بە جینۆساید ناسین دەدەن و بەفەرمانی سەرشانی خۆیان ئەخلاقی دەزانن.
بۆ جەلال، بە کلیکێکی ئەمەریکا گەیشتەوە بەغداد، لەکاتێکدا هەموو خەونەکانی گەلەکەی کردە قوربانی، ویستێکی تۆراندنی خۆی؟؟ پرسیارە گوماناویەکان هێندە زۆرن و بێکۆتایین، کەهەرهەمووی ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، کە ئەم ماستە مویەکی تێدایە، ئەویش لە بەڵگەکانی کەلە سەفارەتی ئەمەریکای تاراندا دەستی بەسەرداگیرا، لەلایەن لاوانی چریکەهای فیدایی خەڵکی ئێرانەوە.

کەواتە چ مەسعود و چ جەلال، هێندە گەمژە نین و کە خوێندەنەوەیان بۆ بیر و بۆچوونی شیعەکان فڕوفێڵیان نەبێت و لە بیرکردنەوەی ئەوان تێنەگەن، بەڵکوو ڕاستەکەی ئەوەیە کە هەردووکیان بۆ جێبەجێکردنی مەرامەکانی ئیمپریالیزم هاتوونەتە مەیدانەوە، بەڵگەو بەڵگەنامە کانیش، هەرساڵێ ١٩٧٩ دەرکەوت، ئەوەش کاتێک ئاشکرابوو، کە لاوانی چریکەهای فدای خلق ایران، پەلاماری کۆنسوڵگەری ئەمەریکایاندا، لەو پەلامارەدا٨٠٠ بەڵگە کەوتەدەست لاوانی چریکەها، کە ئەو کاتە زۆربەی لاوانی کوردیش، دۆستایەتی چریکەهایان دەکرد. لەو بەڵگەنامانەدا کە بەشكێکی زۆریان پەیوەندی بە نەتەوەی کوردەوەهەیە، کە ڕۆژمێریان دەگەڕێتەوە، بۆ سەرەتای ساڵانی ١٩٧٥. تێیدا هاتوە، یەکەم کە مەسعود ،ئیدریس،جەلال تاڵەبانی سامی عبدوڕەحمان، سیخوڕی سیئای ئەین، هەروەها لە بڕیەکی تایبەتیدا هاتوە، کە بلەی ئەحە ڕەش نەخۆشە و شیمانەی مردنی دەکرێت، بۆیە گەڕانەوەی جەلال بۆ ناوچەکە داوایەکی سی ئای ئەیە.
ئەوەبوو جەلال گەڕایەوە و ماش و برنج تێکەڵاوکرا. هەر زۆر بەکورتی لەو باسەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت، کە سۆاسیال دیموکراتێکی ئەیارە٢٤ ببێتە هۆکاری زیندوکردنەوەی دیوەخانەی ئاغاودەربەگ، ئەوەمان بۆ بەیان دەکات، کە ئەو دوو زالوە، بۆ ڕیگری درستکردنی نەگەیشتنی گەلی کورد بەئاواتەکانی دروستکراون.
کەواتە گێلێتیە کە گۆڕانخوازان چاوەڕێی چاکسازی لەم جۆرە دەسەلاتە بکات.


ئەم گورزە لینکە بەڵگەی تێوەگلانی تاریق هاشمە، بە بەعس و داکۆکیکردنی لەبەعسیە ئەنفالچیەکان، لەبەعسیە تاوانبارەکان:










نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە