حەمە سەعید حەسەن ئەو جاشقەڵەمەی حەسودی بە هەمو شتێك ئەبات

Thursday, 24/06/2010, 12:00

2726 بینراوە


زۆرن ئەوانەی لەپاڵ دزینی پاروی دەمی مناڵە بێباوکەکان و ڕەشو ڕوتی ئەم میللەتە ستەم دیدەیە لە تەڕی ئەخۆن و لەوشکی ئەنون و شەوانیش بە لارە لار و بەشڵقە شڵقی ورگی پڕ لەویسکی و شاماپانیاو بێرەندیەوە بەرەوماڵ ئەبنەوەو بەشێوەیەك بۆگەن ئەکەن و خۆیان پیس ئەکەن تەنانەت ماڵو مناڵیشیان لێیان بێزارن . کەچی خۆشیان لێ ئەبێتە فیرعەون و خۆیان بە نوسەری داهێنەرو زمان زان و ڕەخنە گرو سیاسی و بە ئاگا لەڕوی ڕۆشنبیریەوە ئەدەنە قەڵەم و لە ڕێگەی نوسینە بێ مستەواکانیانەوە سنگ ڕەپێش ئەخەن و خۆیان نمایش ئەکەن خەڵکی زەحمەت کێش و خەباتگێڕو بە نەخوێندەوارو نەزان وگیڵ ئەدەنە قەڵەم بەتایبەت ئەو نوسەرو خوێنەرو ڕۆشنبیرانەی کە ئامادە نین ببنە کۆیلەی دەسەڵات و عەیب و عارو دزی و ڕاوەڕوتو داوێنپیسی 20 ساڵی سەرانی دەسەڵاتی کوردی دابپۆشن لە پێناوی چنگ کەوتنی دۆلاردا خیانەت و نیشتمانفرۆشیان پینە بکەن و بەڕاست و چەپا ماستاو سارد بکەنەوەو هەمیشە مەسینەیان بۆ سەرانی دەسەڵات بەدەستەوە بێت . ئەوانە تەنها ئیشیان ئەوەیە لە جیات ڕەخنەی داهێنەرانە ڕەخنەی ڕوخێنەر بگرن و حەسودی بە هەموشتێك بەرن کە بەدڵی ئەوان و سەرانیان نیە . وەك ئەو تەماشاچییەی کە هاتو هاواری گرتبۆوە بە سەر تیپێکی فتبۆڵێندا کە ئاواو ئاوا یاری بکەن . کاتێك لێیان پرسی ئەدی کە ئاوا شارەزاییت هەیەو یاریزانێکی بەتوانای بۆ ناچی یاری بکەیت.؟ دەفەرمو . لە وەڵامدا وتی من هیچ لەیاری نازانم بەڵام ڕێنماییزانم . بۆیە حەمە سەعید حەسەنی کۆنە شیوعی کەدوای چەندین جار ڕاونانی لەلایەن سەرانی دەسەڵاتەوە بۆ دواین جار ئاڵای سپی هەڵکردو وەك حەیوانە کێوی و ئاسکەکانی ماڵی مەسعود دەستەمۆ بو. کە دەستە مۆبون بریتیە لە کۆیلە بون و دیلیەتی تەواوو هەڕاجکردنی ئازادی خود. حەمە سەعید چاك ئەو ڕاستیەی بۆ دەرکەوتبو کە گلاندنی پاروی چەور لەکۆیەلەبون و دەستە مۆبوندایە. بۆیە لەو ڕۆژەوەی حەمەسەعید حەسەن بڕیاری کۆیلەبونی خۆی دا دەبو ئیش بکات تا چڵکاوی بنەماڵەی بەرکەوێت. بۆیە هیچ نوسەروئەدیب و ڕۆشنبیرو شاعیرێك لەم کوردستانە کە وەك ئەو بیر نەکاتەوە و ئامادە نیە بە قازانجی سەرانی ناوزڕاوانی بنەماڵەکان بنوسێت یان بدوێ ئەوە کوناو کون دەگەڕێ بە دوای نوسراوەکانیانداو ورد ورد دەیانخوێنتەوە تا ئەمە خوایە هەڵەیەکی لێبدۆزێتەوە ئەگەر ئەو هەڵەیە هەڵەی جاپیش بێت مێشی لێبکات بەگامێش ئەگەر هەڵەو کەموکوڕێش نەبو لە حەسودیەوە هەوڵ ئەدات بوختانێكی بۆ دروستبکات . ئەم حەمە سەعید حەسەنە جاران بە شێرکۆ بێکەسەوە گرتبوی بۆیە لە کۆڕێکدا کە لە سوید بۆ شیعر خوێندنەوە ساز کرابو وتبوی نازانم ئەم سەگبابە ئەم هەمو وشانە لە کوێ دێنێ و چۆنیان ئەوەنێتەوە. حەمە سەعید حسن لە بەرامبەر هەمو نوسەرێكی ئەمڕۆی دژە بنەماڵەو سەرانی تاڵانچی ئەم کوردستانە خۆی بەفەیلەسۆف و عەنتەر ئەزانێ . بۆیە ماوەیەكە بە بەختیار عەلی یەوە گرتویەتی و زۆرترین کاتی خۆی بۆ ئەوە تەرخان کردوەو کەوتۆتە شیکردنەوەی ناوەرۆکو یەك بە یەکی وشەو ڕستەی ناو ڕۆمانەکانی تەنانەت بەوەشەوە نەوەستاوە هەر لەسەر پارەی دزراوی میللەت تەلەفونی کردوە بۆ گۆرانی بێژ نەجات ئەلسغیرە سەبارەت بە کۆپلەیەك لە گۆرانیەکەی کە تێیدا وتویە (القریب منک بعید
والبعید عنک قریب)
کە گوایە بەختیار عەلی ئەم دێڕەی ناو ڕۆمانەکەی کە دەڵێت(که‌ دوورم نزیکیت و که‌ نزیکم دووریت) لەو گۆرانیە وەرگرتوە
ئەوەش نەك لە دڵسۆزییەوە بێت بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی ڕەوتی ڕۆشنبیری کوردی وەك ڕەخنگرێکی بنیاد نەر ، بەڵکو بە ئامانجی لێدان لە خودی کەسایەتی بەختیار عەلی و بە پوچ نیشاندانی نوسراوەکانی ئەوەش تەنها لەبەر ئەوەیە کە بەختیار عەلی لە سەنگەری خەڵکی ڕەش و ڕوت و ئازادیخوازان دایەو لەو سەنگەرەوە دەنگی ناڕەزایەتی بەرز کردۆتەوە و ئامادە نیە وەك جەنابیان ببێتە کۆیلەی سەرانی بنەماڵەو ماستاو ساردبکاتەوەو مردنی پێباشترە لەوەی مەسینە بۆ سەرانی ناوزڕاوی دەسەڵات هەڵبگرێ. هەڵبەت هیچ نوسەرو ئەدیبو ڕوناکبیرێك بێ هەڵەو کەم و کوڕی نەبوەو نابێت بە خودی جەنابی حەمە سە عی کۆیلەوە . بۆیە بەڕاشکاوی ئەڵێم ئێمەی خوێنەرانی ڕۆمانەکانی بەختیار عەلی و سەرجەم ئەو نوسەرو ڕوناکبیرانەی لەبەرەی گەلدان بەو هەمو کەمو کورتیانەوە کە جەنابی کۆیلەتان لەناو نوسراوەکانی بەختیار عەلی دا ئاماژەتان پێداوە زۆر سەرسامین بە تامەزرۆییەوە لەجیات جارێك دەیان جار ئەیانخوێنینەوە وشە بە وشەی ناو ڕۆمانەکانی ئەکەینە سەر مەشقی ژیان لەبەر ئەوەی خوێنی مەیوی و ناو دەمارەکانمان ڕون ئەکاتەوەو زیاتر جۆشمان ئەدا بۆ داکۆکی کردن لە ئازادی و مافی ڕەوای ئەم گەلە چەوساوەیەوە زیاتر هانمان ئەدا بەرەو ڕوی ناهەقیانەتی سەرانی ناوزراوی بنەماڵەکان و کۆیلەکانیان ببینەوە . ئەگەرچی ئەو هەڵەو کەمو کوڕیانەی ناو ڕۆمانەکانی بەڕێز بەختیار عەلی ئەتوانرێت پێداچونەوەی تیا بکرێت و هەڵەو کەمو کوڕیەکان پاکژ بکرێت و لەچاپێكی نوێدا بڵاو بکرێتەوە . بەڵام من لە حەمەسەعی کۆیلەو باقی کۆیلەکانی سەرانی ئەم دو بنەماڵەیە کە بودجەو هەمو سەرچاوە سروشتیەکانی ئەم کوردستانەو پاروی دەمی مناڵانی ڕەشو ڕوتیان دزی پرسیار ئەکەم ئەدی ئێوە خۆفرۆشی و کۆیلەبون و مەسینە هەڵگریتان بە چی پاكژ ئەکەنەوە.؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە