چوونی هێزی کوردی بۆ ڕۆژئاوا مەترسیدارە

Sunday, 04/08/2013, 12:00

1512 بینراوە






ئەمڕۆ ئەو ڕەوشەی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا لە ئارادایە تەوقیتکراوە و بە پیلانی نێودەوڵەتی ئاگری تەنوری ئەم ئاڵۆزیە جۆشدەدرێت و شەڕێکی هزری و ئایدۆلۆژیایە نەک کوردایەتی و ناوچایەتی و دینییە ، وەک ئاشکرایە پید ڕایگەیاندبوو جگە لە هێزی چەکداری یپگ هێزی تری سەربازی لە هەرێمەکە قەبوڵ ناکەن چونکە ئەوانیش ئاوڕێکیان لە ئەزمونی باشور داوەتەوە کە گەلی کورد بە دەستی یەکێتی و پارتی ڕوبەڕوی چی نەهامەتیەک و ماڵوێرانیەک بونەتەوە هەربۆیە نایانەوێت ئەوانیش ڕوبەڕووی هەمان کارەساتی ڕەوشی باشور ببنەوە ، ئەمڕۆ پارتە کوردێکان جگە لە پکک و پژاک و پچدک و پید زۆرینەی پارتە کوردی و ئیسلامێکانیش خاوەن ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی سەربەخۆی خۆیاننین بەتایبەتی لە باشور یەکێتی و پارتی کە هەموو جەستەی خۆیان ڕادەستی سەرمایەداری دەوڵەتە زلهێزەکان کردووە بەتایبەتی بە تورکیا ، هەربۆیە جێی باوەڕ نییە کە ئەمڕۆ بتوانن خزمەتی کوردایەتی و نیشتیمان بکەن ، عبدوللە ئۆج ئالان چەندین ساڵە بانگەوازی بۆ پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەی دەکات کەچی یەکێتی و پارتی نەک بەدەم ئەم بانگەوازییە نەهاتن بەڵکو گاڵتەشیان پێدەکرد ، چی حیکمەتێکە ئەمڕۆ مەسعود بارزانی دەرگا لە ڕووی کوردی ڕۆژئاوا دادەخات و کەچی لە شەو و ڕۆژێکدا کۆنفرانسی کۆنگرەی نەتەوەیی بە ئەنجام ئەگەهێنێت .
ئەمڕۆ چوونی هێزی چەکداری کوردی بەناوی هاوکاری ڕۆژئاوا لەبەرژەوەندی کورد نییە ، چونکە هێزە دەرێکێکان بەتایبەتی تورکیا دەیەوێت هێزی پید لە ڕۆژئاوا لەناو بەرێت ، چونکە کێشەی ڕۆهەڵاتی ناوین بۆ هێزە دەرەکێکان هێزی فەلسەفە و ئایدلۆژیا و هزرییە نەک کێشەی کوردایەتی و هەرێمی ، ڕفاندنی ئۆج ئالان لە ساڵی ١٩٩٩ هەمان سیناریۆی ئەمڕۆیە چونکە زلهێزەکان فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ئۆج ئالانیان بە مەترسی دەبینی لە حاڵەتی فراوان بونیدا ، کەواتە سیناریۆکانی ئەمڕۆ ئەوەیە کە دەیانەوێت بەناوی کوردایەتی و هێرێمییەوە پاکتاوی فەلسەفەی و ئایدۆلۆژی و هزری فکری ئۆج ئالان و پکک و پید بکەن لە ڕۆژئاوادا هەربۆیە سنورێک لە ڕووی کەرتە نانێک قەدەغە کرابێت لە ڕووی کوردا ئەمڕۆ چۆن ئەو هێزە کوردیانەی کە خاوەن ئایدۆلۆژیا نین ڕەوانەی ڕۆژئاوا دەکرێن ئەگەر بۆ مەبەستی بە پۆخڵەوات کردنی ڕۆژئاوا نەبێت ، هەربۆیە لە کۆتایدا دەڵێم مەترسێکە گەورەیە نابێت ڕێگا بە هێزی چەکداری ئەو پارتە کوردانە بدرێت کە خاوەن ئایدۆلۆژیا و فەلسەفە نین و تەنها قەوانی کوردایەتی دەڵێنەوە کە تەنها لە بەرژەوەندی هێزی دەرەکییە و هیچی تر .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە