راگه‌یاندنی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان
Thursday, 03/03/2011, 12:00
674 بینراوە
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
به‌ره‌و یه‌كخستنی هه‌موو تواناكان بۆ به‌دیهێنانی داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌رو هه‌نگاونان بۆچاكسازی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان له رۆژی 2 \3 \ 2011 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ره‌وشی ئێستای كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سازدا.
كۆبوونه‌وه‌كه به وه‌ستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئازادی‌و یه‌كسانی و شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، پاشان ره‌وشی سیاسی ناوچه‌كه‌وعێراق‌و كوردستانی خسته‌به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌و تێیدا، ئاماژه‌ی به‌هاتنه سه‌رشه‌قامی جه‌ماوه‌ری وڵاتانی عاره‌بی به‌گشتی كرد كه له‌ناوه‌ڕۆكدا ئه‌م وه‌رچه‌رخانه نوێ‌و گه‌وره‌یه له‌سه‌ركارلابردنی چه‌ند رژێمێكی دیكتاتۆری لێكه‌وته‌وه فشاری جیدیش بۆسه‌ر رژێمه‌كانی چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی دروستكردوه كه بكه‌ونه خۆ و به‌زووی چاكسازی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری و به‌رفراوانكردنی ئازادی سیاسی بكه‌ن، كه راستیدا ئه‌م خۆپیشاندان وراپه‌رینانه مۆركێكی كۆمه‌ڵاتی له‌خۆ ده‌گرێت كه گه‌لان له‌پێناو دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بژێوی ژیانیان به‌رپایان كرد.ئه‌م چالاكی و ناره‌زاییانه‌ش دواجار عیراقیشی گرته‌وه وه‌ك ناره‌زاییه‌ك له به‌رامبه‌ر شێوازی به‌رێوه بردنی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می سیاسی وپیاده‌نه‌كردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و به‌رته‌سكی ئازادییه گشتییه‌كان و خراپی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان .
له هه‌مان كاتدا كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان به ووردی خوێندنه‌وه‌ی بۆ دۆخی ناوخۆی كوردستان كرد‌و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ كرد، كه پێی وایه ئه‌م ناره‌زایی و خۆپیشاندانانه‌ی جه‌ماوه‌ر مافێكی سروشتی هه‌موو هاوڵاتیانه‌و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ وده‌ستورو رێسا و ده‌قه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه كه تایبه‌تن به ئازادی و مافی مرۆڤ و ، داواكاری وخواستی ره‌وان و حزبی شیوعی كوردستان به‌جددی پاڵپشتی له ته‌واوی ئه‌و داواكارییه ره‌وایانه ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و دوور له هه‌ڵچون و توندوو تیژی و تێكه‌ڵكردنی ململانێی وناكۆكییه سیاسیه ناوخۆییه‌كان به‌رێوه بچن ، چونكه پێی وابوو ئه‌م داواكارییانه داواكاری كه‌ڵه‌كه‌بووی زیاتر له 15 ساڵی رابردووه كه له‌چه‌ندین بۆنه‌دا حزبی شیوعی به‌رده‌وام قسه‌ی له باره‌وه كردوه وپرۆژه‌ی چاكسازی سیاسی وئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆخستۆته‌ر روو، به‌ڵام به‌داخه‌وه جگه له‌وه‌ی كه هه‌ندێك هه‌نگاوی بچووك نه‌بێت له‌م بوارانه‌دا ، یان چه‌ند موباده‌ره‌یه‌ك نه‌بێت، نه‌توانراوه چاكسازیه‌كان بخرێنه سه‌ر رێگا راسته‌كه‌ی خۆی و ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام هه‌موو جۆره‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی تیادا به‌كارهاتوه و ده‌رئه‌نجامیش ئه‌وه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه كه ئێستا هه‌موولایه‌ك له‌ژێر سه‌ردێری نه‌بوونی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یه‌كسانی‌و گه‌نده‌ڵی به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه وه‌سفی ده‌كه‌ن و داوای چاكسازی بۆ ده‌كه‌ن .
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی هه‌موو لایه‌نه سه‌لبیه‌كان بووله‌هه‌رێمی كوردستان دا و، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته حكومه‌ت‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌زووی و به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی به‌ره‌و پیری داخوازییه‌كانه‌وه بچن و به‌جدی داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات كه پێویسته چاره‌سه‌ری كه‌موكوڕییه كان بكرێت له هه‌موو بواره كانی كه هۆكارن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵی وبه تایبه‌تیش هه‌وڵدانی جدی له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه بۆ رێگه گرتن له هه‌ژمونی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه‌كانی ژیان له‌كوردستان دا ، له‌پێناو بنیادنانه‌وه ورێكخستنه‌وه‌ی ماڵی ناوخۆی كوردستانی و دروستكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی تاكی كوردستانی‌و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیان به‌گشتی، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌جدی هه‌نگاو بۆ چاكسازی ببردرێت ئه‌وا به‌هه‌وڵی هه‌موولایه‌ك ده‌توانین كه‌موكوڕییه‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ین و دۆخی ناوخۆیی كوردستان رووه‌و چاككردن و راستكردنه‌وه به‌رین ، كه بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت له روبه‌روبونه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ره‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ركوردستان و هێنانه دی ئامانجه ره‌واو گشتییه‌كانی بزوتنه‌وه نیشتیمانیه‌كه‌ی .
له‌م پێناوه‌دا ، حزبی شیوعی كوردستان پێشنیار ده‌كات كه پێویسته رێكخستنه‌وه‌و چاكسازی هه‌موو بواره‌كان بگرێته‌وه، له‌پێشه‌وه‌شیاندا، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ناكه‌ن و له زوترین كاتدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان سازبدرێت‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وتۆشیان هه‌بێت كه بتوانن خزمه‌تی ناوچه‌كانیان بكه‌ن .
هه‌روه‌ها پێویسته په‌له‌بكرێت له‌بڕیاردانی چه‌ندین یاسای وه‌ك پاراستنی به‌كاربه‌رو یاسای كێبركێ ورێگرتن له قۆرخكردن و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان و یاسای خۆپیشاندان
له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رچاوخستنانه ، كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان، له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ردایه بۆ هێنانه‌دی خواسته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌ی ئاشتیانه و هه‌روه‌ها دژی هه‌رجۆره په‌رچه كارێكی تووندوتیژییه چ له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بێت یان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك له‌خۆپیشانده‌ران.
له هه‌مان كاتدا پێویسته په‌له‌كردن له‌ته‌واوكردنی یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئیداره‌كان كه هێشتان یه‌كنه‌خراون یان تارمایی دوو ئیداره‌ییان به سه‌ره‌وه ماوه له نێو حكومه‌تی هه‌رێمدا به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ، چونكه ئه‌مه قه‌ڵمه‌ڕوی حكومه‌ت له‌سه‌ر تاسه‌ری كوردستان ده‌گرێته‌وه وه‌ك هه‌نگاوێك بۆده‌ربازكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ژێر ركێكفی حیزب وجیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا رێكخسته‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانی فاكته‌ری سه‌ره‌كییه له روبه‌روو بوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسیكی ده‌ره‌كی به تایبه‌تی له به رامبه‌ر پیلانه‌كانی نه‌یارانی دۆزی ره‌وای گه‌له كه‌مان به تایبه‌تی له ناوچه دابرێنراوه‌كان به گشتی و كه‌ركوك به تایبه‌تی . ئه‌مه‌ش واده‌خوازێت وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌ویی و نیشتیمانی دیالۆگێك هه‌بێت له نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستاندا .به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسیه ده‌ره‌كییه‌كان . بێگومان به‌دیهێنانی ئه‌م ئه‌ركه‌ش پێویستی به گیانی به‌ر پرسیارێتی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه .
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه له گه‌ڵ پشتگیری كردن پرۆژه هه‌ڤده خاڵیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه حزبی شیوعی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی گشتگیر به‌هه‌موو بواره‌كان بۆسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ورای گشتی راده‌گه‌یه‌نێت له‌پێناو یه‌كسختنی تواناكان له‌پێناو ئازادی نیشتمان‌و خۆشگوزه‌رانی گه‌لی كوردستان.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حزبی شیوعی كوردستان
2ی ئاداری 2011
هه‌رێمی كوردستان له ئاستی سیاسی و ئیداریدا به هه‌لو مه‌رجێكی هه‌ستیارو ئاڵۆزدا تێده‌په‌رێت كه له به‌شی زۆری‌دا په‌یوه‌سته به كه‌ڵه‌كه بوونی كۆمه‌ڵێك دیارده‌و كه‌مو كوری رابردوو ئیستا له پرۆسه‌و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سڵاداری له كوردستاندا، كه ته‌واوی بواره‌كانی (سیاسی ، ئابوری ، كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆشنبیری) گرتوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه له ئاكامه ئه‌و دۆخه قه‌یراناوییه‌یی كه له كوردستاندا سه‌ری هه‌ڵداوه ئێمه وه‌ك حزبی شیوعی كوردستان ئه‌م پڕۆژه‌یه پێشنیار ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌رو سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ژیانی ساسی _ ئیداری لی كوردستاندا.
له بورای سیاسی‌دا:
1- بڕیار بدرێت له دیالۆگێكی نیشتمانی له نێوان هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی ئاشته‌وایی و یه‌كترقبوڵكردن ، بۆ ئه‌مه‌ش په‌یمان نامه‌یه‌ك گرێ بدرێت.
2- بڕیارێكی جیدی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پارله‌مان و حكومه‌ت وه‌ربگیرێت بۆ كۆتایی هێنان به ده‌ست تێوه‌ردانی حزبی و درووستكردنی حكومه‌تی دامه‌زراوه‌یی.
3- سه‌رله‌نوێ ئاراسته‌كردنه‌وه‌ی گووتارێكی ئاشكرا‌و ڕوون ڕووه و به‌غدا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان، به تایبه‌تی كه‌ركوك.
4- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به له مۆركی حزبی بوون دابماڵرێ ، كه هاوڵاتی هه‌ست بكا كه ئه‌م دامه‌زراوه‌یه موڵكی گشتییه.
5- پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به زووترین كات له ڕیفراندۆمێكی كشتیدا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
6- پێویسته هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ پارله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت .
7- دانانی كۆمیسوێنی ده‌ستپاكی بۆ ئاشكراكردنی سامانی سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌كان.
8- كاراكردنی دیوانی چاودێری دارایی و ئاشكراكردنی ڕاپۆرته‌كانیان و گرتنه به‌ری ڕێ و شوێنی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران.
9- به زووترین كات بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بدرێت و ده‌سڵاتی پێویستیان پێ بدرێت.
10-كاراكردنی رۆڵی ده‌زگای دادوه‌ری و داواكاری گشتی و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای دادوه‌ری.
له بورای حكومه‌تدا:
1- ته‌واو بودجه‌ی كوردستان به17% ی به‌غداو به‌و داهاته‌ی له‌كوردستان به‌ده‌ست دێن، شه‌فافانه بخرێنه به‌رچاوی خه‌ڵكی.
2- گرنگی ته‌واو به خزمه‌تگوزاریه‌كان و به‌تایبه‌تی به‌كاره‌با بدات.
3- لیستی كۆمپانیا وه‌همیه‌كان بخرێته به‌رده‌م دادگا‌و لێپرسینه‌وه له‌و پرۆژانه‌ی به‌ناو وه‌به‌رهێنان بڕیار دراون بكرێت و ته‌ده‌خولی راسته‌وخۆ له ئه‌نجامه‌كانی بكرێت و له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماندا به‌زووترین كات یاسای وه‌به‌رهێنان هه‌موار بكرێت به‌تایبه‌تی له مادده‌كانی تایبه‌تن به به موڵكردنی زه‌وی و هه‌روه‌ها دیاریكردنی رێژه‌ی 51% بۆ حكومه‌ت له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و بڕیاردانی هه‌موو ئه‌و پرۆژانه به ئاشكرا‌و به‌تایبه‌ت پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون، له‌هه‌مانكاتدا لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت كه ده‌رگای گه‌نده‌لی ده‌كه‌نه‌وه له‌و بواره‌دا.
4- به‌كرده‌یی یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزی پۆلیس و به‌ستنه‌وه‌ی ئاسایش به وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆو داماڵینی له حزب، هه‌روه‌ها ده‌رگا كردنه‌وه بۆ دامه‌زراندنی هه‌موو هاوڵاتیه‌ك له‌مبوارانه‌دا.
5- ده‌ستوه‌رنه‌ندان له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌تایبه‌ت له‌ناوه‌نده‌كانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و سنووردانان له‌كردنه‌وه‌ی زانكۆ ئه‌هلیه‌كان و هه‌مواركردنی یاسای زانكۆ ئه‌هلیه‌كان، له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆكان.
6- دانانی بنه‌ماكانی سیاسه‌تی به‌كارخستن (تشغیل) كه‌سیاسه‌تی دامه‌زراندن به‌شێك بێت له‌و سیاسه‌ته.
7- گرنگیدان به‌چینی هه‌ژارو مام ناوه‌ند له‌ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون‌و، ئاراسته‌كردنی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌سوودی ئه‌و ناوه‌ندانه‌و ره‌چاوكردنی بابه‌تی پێشه‌كی‌و مانگانه‌ی ئه‌و پڕۆژانه به جۆرێك له ئاستی توانای ئه‌و ناوه‌ندانه بێت، و ماوه‌نه‌دان به كه‌رتی سه‌رمایه‌داری عه‌قاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئاڵ‌و وێرو بازرگانی به‌و پڕۆژانه‌وه بكات و له‌ئاكامدا به‌بڕێكی زۆر بگاته ده‌ستی سوودمه‌ند.
8- چاككردنی سیسته‌می ته‌ندروستی‌و بیمه‌ی ته‌ندروستی‌و بایه‌خدان به نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان‌و ئاستی خزمه‌تكردنی ته‌ندروستی تیایاندا به‌جۆرێك له ئاستی پێداویستی خه‌ڵكدا له بواری چه‌ندایه‌تی‌و چۆنایه‌تیدا بیت‌و، خه‌ڵكی هه‌ژار په‌نا نه‌باته به‌ر نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان.
9- پێداچونه‌وه به‌سیسته‌می دارایی و رۆڵی بانكه‌كان له كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی بوونی بانكه بیانیه‌كان و بوونی بنه‌مای متمانه‌یی پێیان پێش ده‌ست به‌كاربوونیان.
10-بایه‌خدان به گه‌ڕه‌كه میللییه‌كان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر بۆیان‌و بایه‌خدان به‌ناوچه گوندنشینه‌كان به‌جۆرێك دیارده‌ی په‌راوێزخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌مبكرێته‌وه.
11- چاوگێرانه‌وه به سیستمی موچه‌و كاركردن بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگی نێوان نرخی بازار‌و موچه. به ره‌چاوكردنی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان
12- بایه‌خدان به‌گه‌نجان له هه‌موو بواره‌كانی ژیان
له بواری په‌رله‌مانیدا :
1- له‌زووترین كاتدا ئه‌نجومنی راژه بڕیار بدرێت و پێك بێت.
2- به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی پێویسته په‌رله‌مان چه‌ن یاسایه‌ك له زوترین كاتدا بریاربدات وه‌ك یاساكانی (ده‌سپاكی و ..كێبركێ و قۆرغ نه‌كردنی بازار و ..پاراستنی به‌ركاروو.. شه‌فافیه‌ت و.. ده‌كه‌وتی ناره‌واو .. وه‌رگرتنی زانیاری و........) له هه‌مان كاتدا هه‌موارگردنی چه‌ن یاسایه‌ك وه‌ك (یاسای كوژانه‌وه‌ی زه‌وی كشتوكاڵی و .. یاسای وه‌به‌رهێنان و .یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان و........)
3- چالاك كردنی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له چاوه‌دێری كردن وبه‌دواداچون
4- گرنگی دانی زیارترو پێویست به ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بدرێت له‌سه‌ر بنه‌مای په‌ره‌پێدانی دیموكراسی .وله‌رێگه‌ی یاسایه‌كی نوێ ی سه‌رده‌میانه‌وه .
5- بریاردانی یاسای قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی
له‌بواری ئابوری‌دا :
چالاككردن و به‌هێزكردنی (كۆنترۆڵی جۆری)
گرنگی دان به هه‌ردوو كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی وه‌ك دوو بنه‌مای گرنگ له دروستكردنی ژێرخانی ئابوری و سیاسه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆی كوردستانی
داڕشتنی سیاسه‌تی ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی پلانی پێنج ساڵه و دانانی بوودجه‌ی ساڵانه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پلانه‌و، رچاوكردنی چه‌مكی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و دانانی ریزبه‌ندی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه.ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێ تێكرای كه‌رته ئابورییه‌كان‌و مه‌سه‌له‌ی په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ‌و بایه‌خی تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌ی كشتوكاڵ‌و به‌هێزكردنی ژێرخانی گشتوگوزار‌و، پیشه‌سازی پترۆكیمیایی بدرێت.
كۆنترۆڵكردنی بازاره‌كان به جۆرێك كه خزمه‌ت به چین و توێژه هه‌ژاره‌كان بكات
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حیزبی شیوعی كورستان
2 \3 \2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست