بۆ هەمو جاش قەڵەم و کاسەلێسەکانی دەسەڵاتی مافیای کوردی. کە شایانی ئەوە نین ناوتان بهێنرێ

Saturday, 16/01/2010, 12:00

2616 بینراوە


کاتێك دەسەڵاتێك لەسەر خوێنی میللەت پێگەیشتبێ و میللەت لە هیچەوە بەخوێن وسەرو ماڵ قوربانی لە پێناوی دابێ و خستبێتیە سەر سفرەی حازری. دواجاریش ئەو دەسەڵاتە لە خۆی بگۆڕێ و تا سەر ئێسقان دز و درۆزن و بێشەرم و داشۆراوبێ لە هەمو سیفاتێكی باش . وەك نۆکەریش کڕنوش ببات بۆ بەردەمی داگیر کەران و لە ناوخۆشدا هەمیشە لەهەوڵی داتەپاندنی هەمو بەهایەکی سیاسی و ئەخلاقی و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و تاد... بێت بۆماوەی 18 ساڵیش دەستی گرتبێ بەسەر هەمو کایەکانی ژیانی خەڵکیداو سەروەتو سامانی گشتی بۆ خۆی بەکاربێنێ و هیچ بیروڕایەك قبوڵ نەکات و گوێچکەی لەئاستی داواکاری و مافەکانی خەڵك بئاخنێ و لەوە واوەتریش ببێتە عەنتەرو ڕینگۆو بە کوشتن و ڕاوەدونان و نانبڕین وەڵامی خەڵکی بداتەوە و هەوڵ بدات دێراسە ئاسا ڕای جیاواز لە بیخەوە بدورێتەوە و دەمکوتی بکات تا هەر خۆی ئاغای گۆڕەپانەکە بێت لەوەش ناشیرینتر ناوی بکەوێتە ناو ڕاگەیاندنەکانی جیهان و لە هەمو لایەك بە دەسەڵاتی گەندەڵ و دژە مافی مرۆڤ وەسف بکرێ. ئیتر دەبێت ئەو دەسەڵاتە فاشیلە قابیلی چیبێ.؟ دەسەڵاتێك جگە لەو کاتانەی کە پێویستی بەمیللەتەو دەیەوێ دەنگی پێبدا . دەنا کوا کەی حسابی پوشێكی بۆ هاوڵاتیانی خۆی کردوە.؟ بەڵکو ئەو دەسەڵاتە تەنهاو تەنها خۆی ئاغاو کوێخاو بەگ بوەو وەك سەپان و کۆیلە لە میللەتی ڕوانیوە و لە بڕیارە چارەنوس سازەکاندا خۆی بڕیار بەدەست بوەو ڕای هەمو خەڵکی کوردستانی خستۆتە ژێر پێڵاوەکانی و تەلەفونی سەرۆکێکی بەلاوە گرنیگ تربوە وەك لە بڕیارو هەڵوێستەکانی میللەتەکەی و جگە لەخۆی کەسی تری نەخوێندۆتەوە. لەوەش خراپتر ئەگەر میللەت لەئاست کارێکی هەڵەو نەشیاوی بەرپرسێکی کورد هەڵوێست وەربگرێ و دەنگی ناڕەزایەتی لێبەرز بێتەوە ئەوە ئەم دەسەڵاتە و جاش قەڵەم و کاسە لێس و کرێگرتنەکانی دەکەونە خۆیان و سەگ وەڕێ بەرپا ئەکەن و خەڵکی بە زومرەو فاشیل و خۆفرۆش و سەگو نۆکەرو بێشەهامەت و بێقیمەت و دەیان ناوو ناتۆرەی ناشیرینی تر وەسف دەکەن. دواجاریش کە لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە وەڵامیان ئەدرێتەوە زۆر بێئەدەبانە دێن دەستە چەورەکانی خۆیان بە خەڵکی و بە میدیا ئەهلیەکان بەتایبەت کوردستانپۆست دەسڕنەوەو دەڵێن ئێوە جنێو فرۆشن و تۆوی ناکۆکی و دوبەرەکی دەچێنن و دەتانەوێ دەسکەوتەکانی ناشڵێن سەرانی کورد دەڵێن کورد بخەنە مەترسیەوە. ئاخر جگە لەسەرانی کوردو کوڕو خزم و کەسوکاریان و ماستاو چی و جاش قەڵەم و کرێگرتەکانیان کوا بۆ پێمان ناڵێن دەسکەوتی کورد بەگشتی لە چیدا خۆی ئەبینێتەوە.؟ ئایا ئەوە ئێمەین خەڵکی لە خشتە ئەبەین و دەمانەوێ دەسکەوتەکان بەهەدەر بەرین. ئایا ئەوە ئێمەین نامانەوێ خەڵکی کوردستان بەمافە شەخسی و مرۆیی ئازادیەکانی خۆی شاد بێت ئایا ئەوە ئێمەین سەروەتو سامانی خەڵکی کوردستان ئەدزین و لەبانقەکانی ئەوروپای ئەهاخنین یان لە باڕو نادیەکاندا بە قومار ئەیدۆڕێنین یان سەرانی فاشیل ئەی ئەوە ئێمەین هەرچی فایلدارو کۆنە سیخوڕو جاشو ئەوانەی تا دوێنێ لاوی کوردیان دەکوشت و ئەنفال دەکرد هێنامانەوەو وەك جاران کردماننەوە بە گوندە بەسەر سەری خەڵکی بەشەرەفەوە..؟ ئەوە ئێمەین کوردستانمان کردۆتە مۆڵگەی سیخوڕی وڵاتانی ئیقلیمی یان سەرانی بێئابڕوی دەسەڵات کە هەمیشە لەبەر قاپی دوژمنتادا ئەکڕوزێنەوە . ئێمەی میللەت سەرانی دەسەڵاتمان پێگەیاندوەو خستوماننەتە سەر تەختی دەسەڵات . بۆیەش تا سەر لێیان قبوڵ ناکەین ئەوەی بۆمان بکرێت لەبەرامبەریاندا بێسڵەمینەوە دەیکەین چونکە ئەوان چی نە ماوە پێمان نەکەن.؟ ئێوەی جاش قەڵەم کە هەمیشە لەبەر دەرکی دەسەڵات بۆچڵکاوێ کلکە لە قێتانەو پاسی دەسەڵاتی دزئەکەن وئەتانەوێ خەڵکی کوردستان چەواشە بکەن و وایان لێبکەن دەست بەکڵاوی خۆیانەوە بگرن بەو نانە سکیە ڕازی بن کە دەسەڵات دەیان داتێ . لەچیش لە خودی پارو قوتی خۆیان کە لێیان زەوتکراوە لەلایەن دەسەڵاتی مافیاوە. ئێوەی جاش قەڵەم هەتاکەی بە خۆتاندا ناچنەوە ناتانەوێ ئابڕوی تکاوتان بکڕنەوەو بچە بەرەی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانەوەو چیتر کۆیلەتی بەردەمی دەرگای سەرانی دزو داوێن پیس و نیشتمان فرۆش و ئابڕو تکاو قبوڵ دەکەن. تاکەی وەك تولەی گوێبڕاو پاسی سەرانی دەسەڵات دەکەن تا شەرعیەتی زیاتر بدەن بەکارە ناڕەواو تەسەڕوفاتە ناشیرینەکانیان ئەوە ئێوەن بونەتە مایەی مانەوەی ئەو دیکتاتۆریەتەی کە هەیە. ئەم دەسەڵاتە نەگریسە ئەوەندەی تر دڕەند بێت ئەوەندەی تر هەوڵ بدات حسابی کۆیلە بۆ میللەت بکات و دەمکوتی بکات سەد هێندەی ئێوەش زیاتر جاش قەڵەمی هەبێت. تا سەر ناتوانێ خۆی لەبەر ناڕەزایەتی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستاندا بگرێت . یان ئەوەتا دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ڕای خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و داوای لێبوردن لەگەل بکات یان ئەوەتا وەك هەر دەسەڵاتێکی تری دیکتاتۆر کە گەل ڕای ماڵیون دەبێت ڕاماڵرێن. ئەوکات ئێوەی جاش قەڵەم لەبەرامبەر داکۆکی کردنتان لەو دەسەڵاتە نەگریسەی ئێستا هەیە دەبێت گەورەترین سزا بدرێن و ئەوەندەی تر ڕیسوا بکرێن. ئیتر ئەم شین و شەپۆڕو واوەیلاو هاشو هوشەتان لە چیە....؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە