شارەوانى كەلار"تەزویراتى"گۆڤارى بەڵگە دەسەلمێنێت

Monday, 16/08/2010, 12:00

1438 بینراوە


دواى ئەوەى بەتۆمەتى تەزویركردنى نووسراوێكى شارەوانى كەلار،رۆژنامەنووسێك سكاڵاى یاسایی لەسەر جەمال عەبدوڵاى سەرنووسەرى گۆڤارى بەڵگە تۆمار دەكات،شارەوانى كەلار لەنووسراوێكدا كە ئاراستەى دادگاى كردووە،راستى "تەزویراتى"گۆڤارەكە دەسەلمێنێت.
بەپێی بەڵگەنامە "تەزویرەكەى"گۆڤارى بەڵگە،شارەوانى كەلار بەنوسراوێك شوێن دوكانى ژمارە (812)ى داوەتە رۆژنامەنووس كاوە ئەحمەد،لەكاتێكدا ئەو نووسراوە پەیوەندى بەدابەشكردنى شوێن دوكانەوە نییەو تایبەتە بە قەرەبووكردنەوەى جوتیارێك و ئەو شوێن دووكانەش دراوەتە هاوڵاتییەكى ئاسایی.
لەمبارەیەوە،رۆژنامەنووس كاوە ئەحمەد بە هاوڵاتى وت"بەتۆمەتى تەزویركردن سكاڵام لەسەر جەمال عەبدوڵا تۆمار كردووەو دادگا تەبلیغی بۆ ناردووە،بەڵام سێ مانگە نەهاتووەتە بەردەم دادگا".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە