قارەمانە خوێڕیەکان

Tuesday, 30/06/2009, 12:00

2310 بینراوە


ئەمڕۆ هەواڵێکم گوێ لێ بوو کە ژمارەیەک لاوى شــارۆچکەى پیرەمەگرون بە ڕێ پێوان کەوتوونەتە ڕێ بەرەو ســلێمانى بۆ پشــتگیرى لیســتى ســەرفرازى میللەت لیســتى گۆڕان، لە ڕێگادا لە نزیک تاســلوجە ســەیارەیەکى هەڵگرى دروشــمەکانى لیســتى کوردســتانى دژە گۆڕان کە ژمارەیەک کەس بوون بە ســەر ئەو گەنجانەدا دەســتڕێژى کوللەیان تەقاندووە کە هیچ مانایەک نابەخشــێ لە غەیرى ئیفلاســى و دۆڕانیان هەر لە ئێسـتاوە، چونکە ئەو مەوجى خرۆشــانەى هاتنە ســەرجادەى خەڵک بەپێ و بە ئوتومبێلەوە، ووڕ و کاســى کردوون و ناوى خۆیانى لە بیر بردوونەتەوە هەموو دەرگاکانى میللەتیان لێ داخراوە نازانن چ هەڵس و کەوتێک بکەن ، نایەن تۆزێک ئەقڵى خۆیان بخەنە گەڕ و پەنجەى پەشــیمانى بەرامبەر میللەتەکەیان بگەزن و تۆبە و ئەســتەغفارێک بکەن و تفێک لە شــەیتان بکەن و لە ئاخرین کاتەکانى دەســەڵاتیاندا خۆیان پاک بکەنەوە و دیداریان لە ناو ئەم میللەتەدا گوم بکەن و خەڵکى ئیدى پێ بنێتە قۆناغێکى نوێ ى ژیان و بەرەو پێش چوونى ڕاســتەقینە ئەو میللەتەى بە هۆى ئەوانەوە هێندە بێ توانا و کەم بەرهەم بووە کە وامان لێ هاتووە ناتوانین لە ووڵاتەکەماندا بە دەســتى کارامەى خۆمان تەنانەت مەســینەیەکى پلاســتیکى دروســت بکەین، خۆ ناڕەوایى و زوڵم و زۆرەکەیان هەر تەنها گەندەڵى و تاڵان و بڕۆى ســەروەت و ســامانى ئەم میللەتە نەگبەتە نیە بەڵکو کارە خوار و خێچەکانیان خەریکە ئەم میللەتە ئەگێڕێتەوە بۆ ســەردەمە تاریکەکان، وەرە میللەتێکیان گەیاندبێتە ئەو ئاســتەى تەنانەت پیشــەســازیە ســەرەتاییەکانیشى بە دەســتى خۆى نەبێت، خۆراکە ســەرەتاییەکانى وەک ســەوزە و بامێ و تەماتە و هەموو میوەکان هەر چاوەڕوانى دەرەوەبین ، ئەى کوا ئەو هەموو باخ و ڕزە جوانانەى ووڵاتەکەمان، بێگومان کەوتنە بەر فەرامۆشــى و پاوان کردنى حکومەت و دەســەڵاتە تێر نەخۆرەکەمانەوە. بڕوانن ســەرەڕاى ئەم هەموو ماڵ وێرانیەى بە ســەر ئەم میللەتەیان هێناوە کەچى قارەمانى چەند ئازایان هەیە ئەتوانێ پەنجە بە کڵاشــینکۆفەکەیا بنێ و دەســتڕێژ بکات بەڵام ئەزانن بەرامبەر کێ؟ ، نەخێر بەرامبەر ســوپاى تورکیاش نا کە پارســاڵ هات و هەموو گوندە ســنووریەکانمانى هەتک و وێران کرد و چەندین ماڵ و مەکتەب و باخ و پردى وێران کرد، بەرامبەر تۆپ بارانى دراوســێکەى تریشــمان نا کە هەر لە جارێکدا خانەوادەیەکى بێ چارەى گوند نشــینەکانمانى تەفر و تونا کرد، ئەزانن بەرامبەر بە کێ بەرامبەر بە کۆمەلێک لاوى بێ چەک و ئاشــتیخواز تەنها لە بەر ئەوەى دروشــمى گۆڕانیان بەرز کردۆتەوە، بۆیە ئێمە پێیان ئەڵێین بەڕاســتى ئێوە قارەمانن بەڵام تەنها بەرامبەر میللەتى خۆتان بۆیە ئەم ناونیشــانە جوانەتان پڕ بە قاڵبى خۆتان بۆ ئەبڕینەوە و ناوتان ئەنێین (قارەمانە خوێڕیەکان(
ســلێمانى
29/6/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە