كورد وەك یەك خاوەنى كوردستانە

Wednesday, 15/07/2009, 12:00

1748 بینراوە


ئایا خاكى كوردستان موڵكى هەموو خەڵكى كوردستانە یان تەنها موڵكى دەسەڵاتدارانى ئەمڕۆیە؟ ئەگەر ئازارو مەینەتیەكانى چەنەها ساڵەى كورد تەنها ڕوى كرۆتە ئەو چەند كەسەى بە پەنجەى دەست ئەژمێردرێ؟یان شەڕى بەعس و دوژمنایەتى كردنى هەموو ڕژێمەكانى یەك لە دواى یەكى كورد تەنها بۆ ئەوان بوو؟ یان شەهید كردنى پێنج هەزار كەس لە ماوەیەكى زۆر كورتا لەهەڵەبجەدا و 182 هەزار ئەنفال هەمووى كەسوكارى ئەوان بوو؟یان گرانی و نەبوونی و برسێتى ونەبوونى ئاوو كارەباو خراپى ڕێگاوبان ئازارى هەموو كوردى وەك یەك نەیاوە؟ ئایا لە سەردەمى ڕژێمى گۆڕبەگۆڕى سەدامدا هەر ئەم خەڵكە ڕەش و ڕوتە نەبو شەوانە تابەیانى لە ترس و دڵە ڕاوكێدا ژیانى بەسەر دەبرد؟ئایا لەزیندانەكانى ڕژێم نینۆك دەرهێنانى سەدان گەنج بە گاز و ئەتك كردنى شەرەفى كچانى كورد هەر ڕۆلەى هەژارى ئەم میللەتە نەبوو؟ئایا لەكاتى گرانى و نەبوونى پارەى مووچەى مامۆستاو فەرمانبەران هەر ڕۆلەى ئەم میللەتە نەبوو بەبێ مووچەو زۆر بە جوانى كارەكانیان ڕادەپەڕاند؟كاتێك كەناڵێكى تەلەفزیۆنى كرایەوە لە دواى ڕاپەڕین و یەكەم ئەفلام كارتۆنى كوردى لە ئێوارەدا پێشكەش كرا هەموو كۆڵانەكانى شار چۆڵ كرالەخۆشى ئەو دەستكەوتە مەزنە یان كاتێك سەركردەیەكى كورد لە یاریگاى سلێمانى وتارى دەدا هەموو شار دەخرۆشاو پەلەى بوو بگاتە لای و گوێ بگرێ. كەواتە لە هەموو ناخۆشیەكان و خۆشیەكان هەموو كورد بێ جیاوازى وەك یەك بەشدار بوون بۆیە پێویستە هەموو كورد وەك یەك و بێ جیاوازى دەستكەوتى كوردستانیان بەركەوێ نەك تەنها ئەو چەند كەسەى كە 18 سالە لە داهاتى كوردستان دەخۆن و هەر ئەو گەلە ستەم دیدەیە بە دوژمنى خۆیان دەزانن و بێ گوێدانە هیچ بەهایەكى ئینسانى فیەلا بەرز دەكەنەوەو كوڕوكچەكانیان لاف و گەزاف بەسەر ئەو خەلكە هەژارەدا لێدەدەن وەك ئەوەى ئەوان خاوەنى كوردستان بن و هەموو ئەو خەڵكەیتر لە جێگایەكیترەوە بە ئیستیراد خاسە هاتبنە كوردستانەوەو هیچ ناخۆشیەكیان نەبینیبێت, كەواتە هەر ئە خەڵكەى كە لەسەردەمى ڕژێمدا ستەم دیدەو زۆر لێكراو بوون دواى ڕژێم و لەسایەى حكومەتى هەرێم هەمان ژیانیان هەبوو بەڵام لە جیاتى عەرەب بوو بە كورد كەواتە تەنها تەرجەمە كرا بۆ كوردى خەلك هەر ستەم لێكراوو هەژاروو لە دڵە ڕاوكێ و گرانی و نەبونیدا زیان بەسەر دەبات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە