کەناڵی میدیاکانی باشوور بوونەتە کۆپیەکی کەناڵی روداو!

Monday, 09/02/2015, 12:00

3269 بینراوە



کەناڵی روداوی نیچیرڤان بارزانی، ناسراو بە کەناڵی نەوتەکە، هەوڵ دەدات خەڵکی کوردستان ئازارەکانی خۆیان لەو کەناڵە بەتال بکاتەوە، هەروەک چۆن ئیسفەنج ئاو هەڵدەمژێ، ئاواش دەیەوێت خەڵکەکە بە قسەی بریقەدار و قەبە سیمای دیموکراسی ئەو سیستەمە دیموکراسی حکومەتەکەی نێچیر هەڵبمژێت و قەرەبالغی دروست بکات، بەمە دەرگا بکاتەوە بۆ کرینی ویژدان و ئەخلاقی خەڵکی بەتایبەت رۆژنامەنوسان، بۆیە ئێمە پێویستە هەوڵ بدەین جەماوەری کوردستان وشیار بکەینەوە، کە ئەو بەرپرسانەی یەکیتی و گۆران و ئیسلامیەکان و هەندي بەرپرسی یەپەگە، کە ئەمانەی دەچنە سەر ئەو کەناڵانە خیانەت لە  هەموو پرەنسیپەکانی خۆیان دەکەن و ناڕاستگۆن بەرامبەر بە جەماوەی خۆیان، پێیان بلێن ئەوە کەنالی نەوتەکەیە، کە ئێوە شەوانە لەسەر ئەو "مینبەرە نەوت دزە" باس لە "ئازاری میللەت دەکەن!؟. لەولاشەوە دەچنە کەناڵی روداو، دوکەڵەکەی دەکەن بەسەر جەماوەردا و ئاگر گەرمکردنەوەکەشی بۆ خۆدەرخستنی بەرپرسە دووڕوەکانە.

کەنالی کەی ئین ئین تا پێی کرا کەنالی روداوی بەکەنالێکی نەوت دز بەخەلک ناساند تا ئێرە دەستیان خۆشیان لێدەکەین، بەلام ئەو کادیرانەی گۆران، کە دژە گەندەڵییبوون و خۆیان بە نەیاری پیسخۆرەکان بەخەلک دەناساند، کەچی شەوانە دەچن میوانی ئەو کەناڵە دەبن! لەتەک ئەمەشدا زۆربەی میدیاکارانی کەی ئین ئین لە فەیس بوکدا لایکبارانی ئەو کۆنە کادیرانەی خۆیان دەکەن، کە کەسەنگەریان لەکەی ئین ئینەوە گواستوتەوە بۆ روداوی نەوت دزەکە! رەنگ بیت بلین ئاخر ئەمە پەیوەندی کەسایەتی و هاوڕێیاتیە یان بەرنامەکانیان لەقازانجی خەلکە! بەلام من پێیان دەڵێم مرۆڤ دەبيت بەپرەنسیب کار بکات و پاساوی هاوسۆزی و ناسین لەمەسەلە بیروباوەرەکان رەچاو بکات،  لە کۆندا ئەوەی دەبووە جاش لە ناو خەڵکدا بەسوک سەیر دەکرا.  ئەو گوتەیەی کە بەرنامەکانیان لەقازانجی خەلکە زۆر ناراستە چونکە مەترسیدارترین کەس لەناو دەسەلات و میدیا و ریکخراوە ناپاک و تاوانبارەکان دەم و چاوە خۆ نمایشکەرە جوانەکانن کە جەماوەریان بۆ کۆدەکەنەوە و هەول دەدەن فریوی خەلک بدەن. روداو بە چەند کەسیک و ئازاری خەلک کەنالەکە قەرەبالخ دەکات لەولای ترەوە لەهەوال و بەرنامەکانی تری ژەهرەکەی میت و بالە گەندەلەکەی نیچیر دەرخواردی میللەت دەدات.

لەسەروی ئەو خالانەوە روداو بۆی هەیە دەست بۆ زۆر شت ببات بەلام سنوری دیاریکراوی خۆشی هەیە ، وەک نابێت باس لە پێشیلی مافی مرۆڤ و تاوانەکانی پارتی و بنەمالەی بارزانی بکات. بەنمونە لەو چەند سالەی روداو دروست بوە با یەکیکیان بوێری هەبێت لەبەرنامەکەی راپۆرتەک لەسەر زیندانیکراوەسیاسیەکانی وەک نیاز عەزیز، سەید ئەکرەمی پێشو، تیرۆری سیاسی سەردەشت و سوران، دەڤەری بارزانی دابراو، داگیرکردنەکانی سەری رەش و دەرگا گەورەکە و دەیان دۆنمەکەی مالی نیچیر و بە بنەمالەکردنی بارزانیەکان لە دامو دەزگاکانی ولات. باس بکات. ئەوەی کارەساتیشە سەرجەم کەنالە میدیاکانی تریش بونەتە هەمان کۆپی روداو، بۆیان هەیە باس لەتالانی بەرپرسانی بچوک بکەن، بەڵام نابێت دەست بۆ هەلدانەوەی تاوانی جۆت بنەماڵە بەتایبەتی بنەمالەی بارزانی ببەن، بەمەش ئەو بنەمالەیە بەجەند وەزارەتیکی کارتونی، ئەو میدیانەشیان بێدەنگ کرد، لەوەش ناخۆشتر میدیا بەناو ئەهلیەکانی کۆن و بازرگانیەکانی ئیستا ئەوانیش وازیان لەپەیام و ريرەوە کۆنەکەی خۆیان بەناوی بونی شەر هیناوە قورسایی بابەتەکانیان بۆتە دەرپێی و ستیانی کارداشیان و هەیفا وەهبی لەکاتیکدا پارتی ویەکیتی لەتاوان و ناپاکی خۆیان نەکەوتون .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە