لە پیرەمەگروونەوە بۆ تەكیە و لەتەكیەوە بۆ كوردستان

Tuesday, 26/01/2010, 12:00

1467 بینراوە


لەمێژووی ولاتانی دنیادا كاتێك پارتیك دەبیتە خاوەن زۆرینەی كورسی پەرلەمان و حاكمی ئەو ووڵاتە دەست لە بەرژەوەندیە باڵاكانی خۆی هەڵدەگرێت وبۆ ئەوەی متمانەی خۆی نەدۆرێنێت كۆمەڵێك كاردەكات بۆ نەتەوەكەی
لە ساڵی 1991 كاتێ جەماوەری كوردستان دژ بە بەعس راپەری و كوردستان ئازاد كرا پەرلەمان وحكومەتی كوردی هاتنە دورست بوون.. دیارە یەكەم تەجروبەی كورد لەساڵی 1992 وە دەستیپێكردو ئیتر لە ساڵەوە هەڵبژاردنەكان بۆ پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەریم و شارەوانیەكان درێژەى كێشا هەتا ئێستاش بەردەوامی هەیە
لە 25/7 /2009 وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بوو كە هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بە گفت و بەڵێنی چاوزەق چاوزەق و زەردو سەوزو مۆر و شین جارێكی تر خۆڵیان كردەوە چاوی هاولاتیانی كوردستان... زۆربەی ئەندام سەركردایەتیەكانی دوو پارتی دەسەڵات دار كەوتنە بانگەشەی هەڵبژاردن و لە شارو شارۆچكەكانی كوردستان وەعدی تێرو تەسەلیان دا بە جەماوەری دڵ ساف
ماوەیەك بەر لەئیستا جەماوەری بەرزی پیرەمەگروون ئاسای پیرەمەگروون دژی ئەو ناعەدالەتی و ناحەقیەی كە حكومەت كە ئەیكات بەرامبەر بە هاوڵاتیانی كوردستان و وەك پێویست ئاوریان لێ نادرێتەوە راپەرین و زەنگێكیان بۆ دەسەڵات لێ دا كە چیتر زەبرو زەنگ و ژێر دەستی قبوڵ ناكرێ پاشانیش هێزەكانی دەسەڵات بە ترس و تۆقاندن هاوڵاتیانی شارۆچكەی پیرەمەگرونیان راوەدوناو زیندانەكانیانیان پركرد لە گەنجی پیرەمەگرون
دوێنێش 25/1 خەڵكی بەشەرەفی شارۆچكەی تەكیە دژی ناحیەو بەرێوەبەری ناحیەكە هەستان بە خۆپیشاندان لەبەر نەبونی خزمەتگوزاری..... باشە كوا وەعدەكانی پێش هەڵبژاردن؟ دیارە دەسەڵات ئەوەندە بێئاگانیە.. ئەوناوچانەی لەژێر دەسەڵاتیاندا دەنگیان پێنەداون دەیانەوێت بە كەمی خزمەتگوزاری تۆڵەیان وەرگرنەوە
ئاخر لەشارۆچكەیەكی 200 بۆ 300 هەزار دانیشتودا مەعقولە 15 رۆژ ئاوو كارەبا نەبێت؟
بۆ نا ئەی بۆ دەنگ نادەن بە لیستی كوردستانی؟.
دەسەڵاتی بەعس بەو هەموو زەبرو كوشتن تۆقاندنەوە لە خەڵكی كوردستان ئەترسا و هەمیشە لەهەوڵی سرینەوەی ناسنامەی كوردایەتیدا بوەو وەك خەموو لایەك ئاگادارن كیمیای و ئەنفال و پركردنی زیندانەكانی لە كورد مانای حساب بۆكردنی بۆ كورد بوو چونكە باش دەیزانی كە كورد میللەتێكی سەرسەختە و ژێردەستی زوڵم و زۆر قبوڵ ناكات... بەڵام دەسەڵاتی كوردی بەداخەوە لەماوەی 19 ساڵی هاتنە سەركورسی دەسەلاتیان ئەوەندە لەهەوڵی پارستنی بەرژەوەندیە تایبەتیەكانی خۆیان بوون نیو ئەوەندە لەخزمەتی میللەتا نەبون
بارك ئۆباما ی سەرۆكی ئەمەریكا كە چوە كۆشكی سپی و لەبەردەم رۆژنامەنوسان ووتی ئەمەریكا ووڵاتی هەموو ئەمریكیەكە.. جیاوازی لەنێوان رەش و سپی و ئاینەكاندا نابێ هەبێً... ئەگەر ئۆباماش بەپێی سیستەمی كوردی برۆیشتایە ئەبوایە نە مسوڵمان نە سپی پێست نەیتوانیایە لە وویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دانیشێ... پێش ئۆباما لە 11ی سێپتەمبەر كاتێك دوو تاوەری بازرگانی ئەمەریكا لەلایەن تیرۆرستانەوە تەقێنرایەوە جۆرج ۆۆكەر بۆش دوو وڵاتی داگیركرد كە عێراق و ئەفغانستان بوون... نیلسۆن ماندێلاش 27 ساڵیلە زیندانا لەپێناوی میللەتەكەی بەسەربرد.. ئەمانە نمونەی سەركردەكانی جیهانن كە لەپێناوی میللەتەكەیاندا ئامادەی هەرجۆرە مەترسیەكن
وای بۆ دەچم كەكاتێك ناوچەیەك دژی دەسەڵات دەنگ بەرزەكاتەوە ئەبێ بلێین دەستان خۆش شێرەكورانی كورد ...شای و زەماوەندە پیرەمەگرون سەری بەرزتر بوو.....تەكیە كراسی بوكێنی ئەكاتە بەر.... دەستان خۆش دڵنیابن سەركەوتن نزیكە.... هەڵمەت بەرن سەركەون ,,,, ئەو قسانەی كە دەسەڵات لەشاخەوە بۆ بەرزكردنی وورەی رێكخستنەكان ئەیدا بەگوێی میللەتی كوردا پێم وایە ئێستا ئەبێ لەدژی خۆیان بەكاریان بێنین
هەموو میللەتێك پێی خۆشە كە حكومرانی ووڵاتەكەی هاوڕەگەز و هاودین و هاوزمانی بێت بەڵام ئەم حكومەتە كوردیەی لەمەڕ خۆمان ئەڵێ باوە پیارەی ئەم میللەتەیە ناشزانم بۆ؟
بە پەندێكی كوردی دێمە كۆتایی نوسینەكەم كە ئەڵێ : هەموو شت لەباریكی دا ئەپچرێ بەڵام پەتی زۆرداری لە ئەستوریدا.. ئەگەر حكومەت لەسەر ئەم جۆرە ستایلی كاركردنە بروات ئەبێ چاوەرێ بین لە پیرەمەگرونەوە بۆ تەكیە و سیدسادق و لەوێوە بۆ گشت كوردستان....



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە