مەلا بەختیار ى كۆنە ئاش ئەمە بە موئامەرە ئەزانێ...

Saturday, 14/02/2009, 12:00

2034 بینراوە


ئەمڕۆ لە ڕادێوى نەوا مەلا بەختیار قسەى ئەكرد لە سەر ئەم وەزعەى ناو یەكێتى و ئەم ئیسقالە جەماعیەى ئەو هەڤاڵانەى بە سەرەتایى موئامەرەیەك دانا بۆ لەت كردنى یەكێتى , سەیرى ئەم غەشیمیەى مەلا بەختیارى نەزان و نەفام , مەلا ئێستاش لەوە تێ نەگەیشتوە یەكێتى ئەو كاتە موئامەرەى لێ كرا كە تۆیان كردە كارگێڕ و ووتە بیژى مەكتەبى سیاسیەكەى , ئەو كاتەموئامەرە لە یەكێتى كرا كە تۆى كۆنە ئاش و خائین بە یەكێتى و خوێنى شەهیدەكان وویستت بە چەك و پارەى پاراستن یەكێتى لەت بكەیت , ئەبێت مەلا بەختیار موئامەرە بە چى تێ بگات , ئەبێت دەنگ هەڵبڕین بۆ چاك سازى موئامەرە بێت , ئەبێت داواى گۆڕین و چاكسازى و ڕیفۆرم موئامەرە بێت , یان هێشتنەوەى یەكێتى بەم وەزعەیەوە موئامەرەیە بۆ سەر یەكێتى , ئەوەى جەنابت بە موئامەرە نازانى كە یەكێتیت لەم شارەدا سوك كردوە ,هەموو كارو كردەوە ڕزیوو بۆگەنەكانى ئێوەیە كە یەكێتى وا لێ كردوە , ئێ كە ئەو كادرانە چاریان نەبێت , كە كەسێك نەبێت گوێ بگرێت ئیتر ئەبێت ئەمە دروست بێت , ئەگەر تاڵەبانى گوێى لە كاك نەوشیروان بگرتایە ئیستا ئەمە ڕووى نەدەدا , ئەگەر تاڵەبانى گوێى لەوانە بگرتایە كە داواى چاكسازى دەكەن ئێستا وا نەدەبوو , كە گوێ نەگیرێ ئەبێت پەنا بەریتە بەر فشارى تر , ئەوانەى كە ئەو كارەیان كردوە گونجاوترین كاریان كردوە چونكە ئێوە ى دزو گەندەڵ بە شەق نەبێت كەللەى پوچتان شۆڕ ناكەن , ئەمە موئامەرە نیە بۆ لەت كردنى یەكێتى ئەمە موئامەرەیە بۆ نەهێشتنى ئەو كەسانەى ناهێڵن یەكێتى هەناسە بدات , ناهێڵن یەكێتى بگەڕێتە وە سەر ڕێگاى ڕاستى خۆى , ئەوەى ئێوە موئامەرەیە یەكێتیتان تەسلیمى پارتى كردوە , ئەوەى ئێوە موئامەرەیە شەش ساڵە داواى ڕیفۆرم دەكرێت ئێوە ناهێڵن , ئەوەى ئێوە موئامەرەیە ڕۆژانە شەڕ بەوانە دەفرۆشن كە داواى ڕیفۆرم دەكەن , نازانم جەنابت موئامەرە بەچى تێگەیشتویت , موئامەرە بۆ ئەوەیە دەسەڵاتى ڕەهاى تۆو ئاغاكەت كەم بكەنەوە , ئێوە موئامەرە چین , ئێوە ئینقلاب چین , تۆ بە هەموو تەمەنت چەند ساڵێك یەكێتى بویت , ئەو چەند ساڵەش لە ژێرەوە كنەت لە یەكێتیدا ئەكرد كەچى لە مەكتەبى سیاسیدا داوا بكەیت كە كاك نەوشیروان و برادەرانى ڕیفۆرم لە یەكێتى دەربكرێت جا وەرە خۆت لێكى بدەرەوە ئەمەى تۆ موئامەرەیە یان ئەوەى ئەوان ,ئەگەر ئێوە بە تەماى موئامەرە نین بۆ ئەمڕۆ هەمووكەل و پەلتان پێچایەوە و و ڕەوانەى قەلاچوالانتان كرد , ئەمڕ ۆ چى پارەو مستەمسەكاتى مەكتەبى سیاسى و تەنانەت ماڵەكانى خۆشتان هەموو یتان ڕەوانە كرد , ئەگەر ئێوە موئامەرە چى نین بۆ داوا دەكەن نەوشیروان و هەڤاڵەكانى لە یەكێتى دەربكرێ , بۆ هەموومان دەركەوت ئێوە موئامەرە چین ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە