پەرلەمانە كارتۆنیەكەمان دوو مانگ دەچێتە سڕ بوونى زستانە

Friday, 01/01/2010, 12:00

1244 بینراوە


ئێمە بیستووما نە بۆق بە زستانان سڕ دەبێت و خۆى لە ناو قوڕ و ژێر زەڵكاوەكان دەشارێتەوە تا بەرە بەرى بەهار ، ئەویش دواى هەوڵ و كۆششێكى زۆر و گەڕان بە دواى خۆراك و بەخێو كردنى بێچووەكانى، بەڵام نەمان زانیوە پەرلەمانتارانیش بە خولى سڕ بوونى زستانە تێپەڕ ببن. لەم پێنج مانگى كاركردنتان هەتا ئێستا چەند جار دانیشتوون و چەند بڕیارى گرنگ تان داوە ، هێشتا چیتان ئەنجام داوە هەتا دوو مانگ بچن بۆ ڕابوواردن و پشوودان لە دەرەوەى كوردستان . دیارە زۆرتان بۆ مییللەت كردووە لەم چەند مانگە . بڕیارتان لەسەر بوودجەى ساڵى 2010 داوە ، لیژنەى نەزاهەتان دامەزراند بۆ موحاسەبە كردنى گەندەڵەكانى گەندەڵستان ، یان هەر خۆشتان دەترسێن موحاسەبە بكرێن . پلانى وەزارەتەكانتان وەرگرت بۆ ساڵى 2010 پیا یدا چوونەوە، یان حكومەتەكەمان وەكو ئاشى بێ خاوەن بێ پلان ئیش دەكات . ئێمەى كوردى بەدبەخت چاوەڕوان بووین ئەم خولە تازەى پەرلەمان لە خوولى پێشتر كەمتر بخەوى َ و كەمتر بیر لە بەرژەوەندیە كەسایەتیەكانیان بكەنەوە ، بە ڵام هەر دەبێت بڵێین سەد خۆزگەم بە كفن دز .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە