سەركردایەتى دیموكراسیخوازان لە نێوان شەرعیەت و ناشەرعى بوونى دا

Sunday, 10/01/2010, 12:00

1274 بینراوە


سەركەوت گەرمیانى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان لە 28/3/1994 لەسەر دەستى مامۆستا بە هادین نورى و چەند كەسێكى دیموكراسیخوازەوە دامەزرا,ئەم بزووتنەوەیە هەمیشە هەوڵى داوە وەك هێزێكى ئۆپزسیۆنى واقیعبینیانە كارو چالاكى و خەبات بكات و هەڵوێستى سەربەخۆى خۆى هەبێت لەروداوەكانى كوردستانو عێراقو ناوچەكەدا، هەمیشە هەوڵى داوە لەچوارچێوەى بەرنامەو پەیرەوى نێوخۆى حزبەكەیدا كار بكات و پێوەى پابەند بێت.
لەو چوارچێوەیەشدا لە ماوەى ئەو چەند ساڵەى خەباتى خۆى دا تووشى چەندین هەورازوو نشێوو بەربەست هاتووە,بەڵام خۆشبەختانە توانیویەتى خۆى رابگرێت ..
ئەمەش ماناى ئەوە نییە كە ئەو بزووتنەوەیە هەندێك جار نەكەوتبێتە هەڵەوە..بەتایبەتى لە دواى وازهێنانى مامۆستا بەهادین نوریەوە..كە رێگاى خۆش كرد كەسێكى بێ ئەزموون و بێ سەوادى سیاسى ببێتە سكرتێرى بزووتنەوەكە..كە وێراى كەم ئەزموونى و لاوازى ئاستى سیاسى ئەو برادەرە بەردەوام لە هەوڵى ئەوە دا بوو كەچەپۆكى خۆى بەسەر حزبەكەدا توند بكات,هەرچەندە زۆرێك لە ئەندامانى سەركردایەتى حزب پشتیوانیان لێكرد تا لەسەر پێ ى خۆى بوەستێ و خەڵكانى دەرەوەى حزب نەڵێن ئەم برادەرانە بێ مامۆستا بەهادین نوورى هیچیان لەباردا نى یە و هیچیان پێناكرێت,بەڵام ئەم سكرتێرە كەهەرگیز ناتوانێ دوو جوملەى موفید بەسەر یەكەوە بڵێت و بەرامبەرەكەى تێیبگات ئەیەوێت چى بڵێت, هەمیشە لەهەوڵى ئەوەدابوو لەرێگاى هێنانى كەسانى خزم و گوێرایەڵەكانى خۆیەوە پێگەى خۆى قاییم بكات و لەیەكەم هەنگاویدا توانى بە تەكەتولێكى نامەشروع و دور لەرەوشت ژمارەیەك لە كەسانى بە ئەزموون و دامەزرێنەرانى حزبەكە بكاتە دەرەوەى سەركردایەتى حزب بەتایبەتى ئەو كەسانەى كەشیاو بوون بۆ سكرتێرى حزب و لەناو لایەنە سیاسیەكاندا ناسراوو جێ ى رێز بوون..دواى ئەوە هەر بەزوویى كەوتە پیلان گێران لەو برادەرانەش كەپشتیوانیان لێكردبوو,لەهەمان كاتدا لە بێئەزموونى خۆى و نەزانینى حەجمى راستەقینەى خۆى هەر رۆژەى بزووتنەوەكەى تووشى سەریەشەكى نوێ دەكرد و نەشیدەزانى لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان وحكومەت دا چۆن مامەڵە بكات و لەدیدارو سەردانە حزبیەكانیش دا ئەوەندە نەزان و كەم ئەزموون بوو كاتژمێرێك قسەى دەهێناو دەبرد ولەكۆتاییشدا نەخۆشى و نەبەرامبەرەكانیشى دەیانزانى دەیەوێت چى بڵێت,زۆر جار واى لێدەهات ئەوانەى لەگەڵیدا بوون لەسەردانەكانیدا ئارەقەى شەرم داى دەگرتن و خواخواى ئەوەیان بوو زوو قسەكانى تەواو بكات..هەموو ئەم كارانەى واى كرد كە لەچەندین كۆبوونەوەى سەركردایەتى دا لەگەڵ ژمارەیەكى زۆرى ئەندامانى سەركردایەتى دەنگە دەنگ و بۆڵە بۆَڵى ببێت..تاواى لێهات لەبەروارى 30/6/2007 دا جەنابى سكرتێرە فەنى (شكراللە حەمەد ئەمین) دەست لەكار بكێشێتەوە و كێشە بكەوێتە نێو حزب و بزووتنەوەكە ببێتە دووبەشەوە,كە باڵى سكرتێر كەمینە بوون لەسەركردایەتى و قاعیدەى بزووتنەوەكەشداو,ئەم دابەشبوونەش 22 مانگى خایاند,باڵى سكرتێر هەرچەندە كەمینە بوون بەڵام بەدەستگیرۆیكردنى چەند حزبێكى چەپ و چەند كەسێكى دەرەوەى حزب باڵى سكرتێر تا رادەیەك توانى خۆى رابگرێت و (شكراللە) بۆ دیكۆریش كەسێكى بێزمانى هێناو كردیە سكرتێرى باڵەكەى خۆى كەئەویش (حاجى مەلا سعید) بوو كەهەمووان دەزانن هیچى پێنیەو شكرولڵا ئیستغلالى دەكرد وەكو تەمەنو كادرێكى كۆنى حزبەكە و هتد..و سەرجەم بریارەكانى حزب لەلایەن یەك دوو كەسەوە وەردەگیران..لەهەمان كاتدا (شكراللە) چەندین جار پارەى حزبى بەكار هێناوە بۆ پرۆژەو شتى لەو جۆرەو دەیووت من ئەو پارانە لەسەر بەرپرسیارێتى خۆم بەكار دەهێنم و ئەگەر فەوتا خۆم دەیهێنمەوە ,بەڵام پارەكانیش خوراو جەنابى خۆى بەخاوەنیشى دانەنا ..سەیارەى حزبى وەرگێرا بێئەوەى تەحەموولى یەك فلس بكات كەنزیكەى سەد وەرەقەى زەرەر لە حزب دا..برادەرانى حزب بۆ ماوەیەكى زۆر لەسەر گیرفانى خۆیان حزبایەتیان دەكرد ,بەڵام جەنابى لەگەڵ خزمێكى خۆى دا (چەتۆ) كە بەم دواییانە هێنایە حزبەوەو بەخێرایى یەكى زۆر سەیر كردى بە مەكتەبى سیاسى دا بچوكترین مەسرەفیان لەسەر حزب بووە بچن سەیرى حساباتى حزب بكەن وێراى چەندین برە پارەى ترى حزب بێ گەرانەوە بۆ (م.س) سەرفیان كردووە كەئەمانەش چەندین جار كێشەى لەسەر دروست بوو..
دواى ماوەیەكى زۆر ململانێ كە 22 مانگى خایاند لەلایەن (حكومەتى هەرێمەوە) (وەزارەتى ناوخۆ) فشار خرایە سەر هەردووباڵى لێك جیابۆوە بۆ یەكگرتنەوە,هەرچەندە پێشتر نوسراوێكى تایبەت لەوەزارەتى ناوخۆوە ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەكان كرابوو كەدواى ئەوەى بۆیان دەركەوتووە كە (شكرللە) كەسێكى گێرە شێوێنەو ئەو هۆكارى ئەو بارودۆخەى ناو بزووتنەوەكەیە بەهیچ شێوەیەك مامەڵەى لەگەڵ نەكرێت و هەوڵ بدرێت ئەوانى تر كە (شكراللە) بۆتە هۆكارى تێكدانى پەیوەندیەكانى نێوانیان هەوڵیان لەگەڵ بدرێت یۆ یەكگرتنەوەى حزب..بەڵام دواتر لە پێناوى یەكخستنەوەى هەردووباڵەكەى بزووتنەوەكە هەردووباڵەكە بەخودى (شكرللە)ەوە یەكخرانەوە و (حاجى مەلا سەعید) كرایە سكرتێرى حزبەكە كە ژمارەى ئەندامانى سەركردایەتى حزبەكە بریتى بوو لە (22) ئەندام.لەسەرەتادا رۆڵ و پۆستێكى ئەو تۆ نەدرایە (شكراللە) چوونكە بە هۆكارى سەرەكى پەرت بوونەكەى حزب دادەنراو پێشتریش دەستى لەكاركێشابۆوە..بەڵام هەر زوو بەپشتیوانى چەند كەسێكى نزیكى خۆى و خودى (حاجى مەلا سعید) كەوەك پێشتر ئاماژەمان پێدا تەنها كاراكتەرێكى دیكۆرى بوو وە تەندروستیشى خراپە توانى بێتەوە پێشەوەو ببێتەوە بە ئەندامى (م.س) ..دواى ئەو رو داوانە جارێكى تر ناوبراو كەوتەوە پیلان دانان بۆ چونەوە پێشەوەو بۆ ئەو مەبەستەش توانى هەندێك لە ئەندامانى سەركردایەتى قەناعەت پێبكات كەهەر چۆنێك بووە ژمارەى ئەندامانى سەركردایەتى كە ژمارەیان (22) كەسە كەمى بكەنەوە بۆ (13) ئەندام و كەوتبووە سوێند خواردنى ناراست بۆیان كەمەبەستى لێدانى كەس نی یە و بەرامبەر كەس نییەتى خراپى نى یە و بۆ سەلماندنى نیەت پاكیشى پێشنیارى ئەوەى كردبوو كە ئەو كەسانەى بۆ سەركردایەتى و (م .س) دەرناچنەوە سیفەو مووچەى خۆى دەمێنێ بەڵام تەنها بەشدارى كۆبوونەوەكان ناكەن..كە بێگومان گرتنە بەرى ئەم رێو شوێنەى سەرەوە تەنها لە دەسەڵاتى كۆنفرانس و كۆنگرەدایە نەك لە كۆبوونەوەیەكى سەركردایەتى دا ئەو كارە ئەنجام بدرێت كە ئەمە خروقات و لادانە لە بەرنامەو پەیرەوى نێوخۆى حزب..هەر لەهەمان كۆبوونەوەدا شكرللە دڵسافى بەشداربووانى كۆبوونەوەكە دەقۆزێتەوە كە دەیانەوێت روداوەكانى پێشتر لە بیر ببەنەوە و خۆى هەڵدەبژێرێت بۆ جێگرى سكرتێر و دەنگ بەدەست دەهێنێت,كەدەبوایە بەپێ ى رێككەوتنەوەى هەردووباڵى حزبەكە جێگر لە باڵى سلێمانى دا بێت, بەڵام شكرللە دەتوانێت بەقسە هێنان و بردن درز بخاتە ناوچەند كەسێكى باڵى سلێمانیەوە و لەجیاتى ئەوان خۆى دەربچێت .. سەیر لەوەدا بوو شكراللە هەتا ئەو رۆژە دژى جێگرى سكرتێر بوو چوونكە دەبوایە لەباڵى سلێمانى بێت،بەڵام ئەو رۆژە كەئەوەى مسۆگەر كردبوو خۆى دەردەچێت رازى بوو بەهەڵبژاردنى جێگرى سكرتێر..كە بەداخەوە زۆرێك لە برادەران لەدوایی دا لەو مەسەلەیە بەئاگا هاتنەوە..لەپاش ئەمانەش شكرللە دەستى كردەوە بە جێبەجێكردنى پیلانەكانى لەدژى هاورێكانى بەتایبەتى ئەوانەى زوو هەستیان بە پیلانەكانى ئەو كردو بە نەیارى خۆى دەزانین و دەستى كرد بەتەسفیە كردنى حسابات لەگەڵیاندا بەڵام یەك یەك و لەسەر بنەماى پەرت كەو سودمەند بە وە هەتا ئەمرۆش لە پیلانەى بەردەوامە..وە جەنابى جێگرى سكرتێر بێ هیچ حسابێكردنێك بۆ سكرتێرو ژمارەیەك لە ئەندامانى سەركردایەتى و (م.س) بەكەیفى خۆى تەسەروف بە پارەو پولى حزبەوە دەكات و نەك هەر ئەوە جەنابى بەرپرسى مەكتەبى دارایى حزبە و بەبریارى خۆى و یەك دوو كەسى نزیكى خۆى تەخشان و پەخشان بە پارەى حزبەوە دەكەن بۆ ئەو كەس و مەبەستانەى كە خۆیان دەیانەوێت و هیچ ئەندامێكى سەركردایەتى و مەكتەبى سیاسیش بۆى نیە بەبێ گەرانەوە بۆ جەنابى پارە بۆ هیچ كەس و مەبەستێك بەكار بێنێت..
بەڵێ كاكى جێگر بەوەشەوە نەوەستاوە ئێستا لەگەڵ ژمارەیەك لەئەندامانى سەركردایەتى و (م.س) خەریكى پیلانى دەرپەراندنى سكرتێرە و دەیەوێت بگەرێتەوە بۆ سكرتێرى..دیارە ئەم خولە چەخماخەیە ببورن ئەم سۆپەرمانە لەناو خودى حزبیش كار بۆ ئەوە دەكات كەحزب بەو ئاراستەیەدا بەرێت كە خۆى دەیەوێت نەك وەك ئەوەى سەركردایەتى و كۆنفرانس و كۆنگرە دەیەوێت وهەر رۆژەى لەگەڵ لایەنێك بازرگانى بەحزب و برادەرەكانیەوە دەكات بەبێ ئەوەى پرسیش بكات..رۆژێك لەگەڵ پارتى چارەسەرى و چەند حزبێكى تر بەرەى گۆران دروست دەكات و رۆژێك لەگەڵ دەسەڵات (لەكاتى هەست كردن بەلاوازى) و لەبەردەمیان ماستاویان بۆ دەكات و لەپاشەملەش قسەیان پێدەڵێت و ئەم ئۆپزسیۆنەو ئەمرۆش لەگەڵ گۆران و خوا دەزانێ سبەى دەستى كێ دەبرێت..سەیر لەوەش دایە لە كۆى هەموو ئەم شتانەدا بێشەرم كردن وەفاى بۆ هیچ لایەن و كەسێك نی یە و تەنانەت ئەوانەش كەرۆژێك لە رۆژان لەو پەرى بێوەزعیدا هاوكارى و پشتیوانى مادى و مەعنەویان كردووە,بەڵگەش بۆ ئەو قسانە برۆن لەهەردوو باڵى حزبى زەحمەتكێشان و حزبى شیوعى بپرسن كە ئەوان چۆن دەستگیرۆییان كردوەو ئەویش چەند بەوەفا بووە بەرامبەر پشتیوانیەكانى ئەوان و چۆن لەپاشەملە باسیان دەكات ,لەخۆى یپرسن چەندین بەڵێنى درۆى بەم لایەن و ئەو لایەن داوە..بپرسن چەند بەوەفا بووە لەگەڵ ئەو هاورێ و برادەرانەى لەوپەرى نابووتى ئەو دا پشتیان گرتوەو جێیان نەهێشتووە وەك شتێكى ئەخلاقى..بپرسن پاداشتى ئەو بەرامبەریان چۆن بووە..
ئەم برادەرە بۆ بچوكترین بەرژەوەندى خۆى ئامادەیە لەگەڵ بێئاستترین كەس مامەڵە بكات و بەرژەوەندیەكانى خۆى پێ بەرێتە پێشەوە.. ئەم كابرایە نەخۆشیەكى تریشى هەیە وێراى بێئاستى خۆى لە راگەیاندنەكان دەپارێتەوە چاوپێكەوتن و دیدارى لەگەڵ ساز بكەن ,ئەویش لە رێگاى چەند خزمێكى خۆیەوە كە پەیامنێرى رۆژنامەو گۆڤارەكانەو,هەمیشەش قسەكانى دوبارەو سێ بارەو سواوە,بەڵام ئەم پێ ى شەرم نى یە هەمان ئەو قسانە بۆ چەند رۆژنامەو گۆڤارێك بكات ئەگەر لەیەك رۆژیش دا دابێت ,هەمیشەش هەوڵ دەدات هەر خۆى قسە بكات و دەربكەوێت ,كەهەموانیش باش ئاستى رۆشنبیرى ئەم برادەرە دەزانن كەخۆشى نازانێت دەست و خەتى خۆى بخوێنێتەوە.
لەدوایی دا دەڵێم كەلە بەر ئەم هۆكارانەى خوارەوە ئەم حزبە شەرعیەتى خۆى لەدەست داوە:
1 بەپێ ى پەیرەوى نێو خۆى حزب دەبوایە هەرسێ ساڵ جارێك كۆنگرە یان كۆنفرانس ببەسترێت بەڵام جەنابى وێراى تێپەرینى چەندین مانگ بەسەر كۆتایى هاتنى وادەى گرێدانى دووایین كۆنگرەى حزب دا خۆى لێ دەدزێتەوەو ناوێرێت خۆى لەقەرەى بدات.
2 كەمكردنەوەى ئەندامانى سەركردایەتى لە (22) ئەندامەوە بۆ (13) لە كۆبوونەوەیەكى سەركردایەتى دا بۆخۆى خروقاتە لەبەرنامەو پێرەوەى نێو خۆى حزب .
3 راستگۆ نەبوون لەگەڵ ئەو رێككەوتنەى لە نێوان هەردووباڵى حزبەكەدا ئەنجام درابوون وپیلان دانان و پاشقول گرتن لە هاورێیانى ناو حزب.
4 تاكرەوێتى جێگرى سكرتێر لە بریارەكانى حزبدا و بە ئاراستە بردنى سیاسەتى حزب وەك ئەوەى كەخۆى دەیەوێت..
5 دەست بەسەرداگرتنى پارەو پولى حزب لە لایەن سكرتێرو جێگرەكەیەوە ...بەكارهێنانى پارەو پولى حزب بە شێوازى نا شەرعى كە ئەگەر بێتوو دەزگاى چاودێرى دارایى حكومەت لێپێچینەوەو بەدواداچوون بكات ئەوا ئەو حزبە تووشى لێپێچینەوە دەبێت و مۆڵەتى لێدەسەنرێتەوە..
لەگەڵ چەندین موبەریرى ترى مەعقول.. ئەمەش مشتێكە لەخەروارى سەیرو سەمەرەكانى ناو ئەم حزبەو جەنابى (شكراللە) ئەوانى ترى بۆ كاتى تر بە جێ دێڵین.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە