هەڵەبجەییەكان هەڵەبجەیان زامدار كرد

Sunday, 17/03/2013, 12:00

1408 بینراوە


داخوازیی یانی ئیستراتیجیتی .
هەموو ئیستراتجییەكی سیاسی لەسەر ئاستی هوشیاری سیاسی و قەوارەی گرفتەكان سەقامگیر دەبێ.
گرفتی هەڵەبجە كارەساتی هەڵەبجە، چیرۆكی زامی هەڵەبجە زۆر مەزنترە لەوەی داخوازی ئەو كارەساتە گەوره‌ و زامە قوڵە، داخوازیی ئەو شارە بێت که‌ بکرێت بە پاریزگا.
ئەم داخوازییە هەمان دووبارە بوونەوەی داخوازییەكەی مەلا مستەفایه‌، که‌ له‌ ساڵی 1970 داوای له‌ بەعس كرد، تا دهۆك بکرێت به‌ پارێزگاریكی نۆی .
كردنی دهۆك بە پارێزگا زیانی زۆر تربوو لە قازانجی . واته‌ كاڵكردنەوەی كوردبوونی شاری كەركوك و دابڕانی ناوچەیە دەوڵەمه‌ندەكانی سەر بە ناوچەی دهۆك و خستنە سەر پاریزگاری موسل . كەمكردنەوەی داخوازییە رەسەنەكانی كوردیش بوو.
كردنی دهوك بە پاریزگا نەخشەی ئینگلیزی ساڵانی بیستی پیشلكاندنی باشور بە عیراقەوە.
بۆ بەعس گرفتی نەبوو دهۆك چ ناویكی هەبێ، بۆیه‌ كردی بە شەقشەقه‌ و كوردی پێژیركرده‌وه‌ و كەركوك و ناوچە دەولەمەندە پیترولیەكانی موسل بوون بە قوربانی، ئەمە كارەساتە گەلێك خاوەنی ئەو هەموو قوربانیە بێ، که‌چی نەزانی بۆ بۆتە قوربانی؟
1988 شاری هەلەبجە قەزابوایە یان پاریزگا، هه‌ر كیمیاباران دەكرا. ناوی شار جەوهەری دەستكەوتی سیاسی نییە. هەڵەبجە پاریزگا بێ یان قەزا، ناحیە بێت یان گوندێکی بچووک، ئەگەر پێداویستیەكانی شاربوونی تێدا بێت، ده‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌ سیاسییه‌کانه‌وه‌ کاری بۆ بکرێت، نه‌ک وه‌ک گەمەیەكی زۆر ساكارە یاری پێ بکرێت! خۆ ئه‌گه‌ر بکرێت بە پاریزگا، ئەوە گەشەكردنی شارە حكوم بە پاریزگابوونی شار دەدا نەك دۆخ و داواکاریی سیاسیی.
گەنجانی هەلەبجە دەبوایە تەنیا داخوازیان لەسەر بەتاڵنبردنی پیترۆڵ و داماوی 25 ساڵ بكردایە. گریمان هەڵەبجە دەكەن بە پارێزگا ئایا زامەكان هیچ ساڕێژدەبن؟ دەسەڵات ئەگەر رێز و پێزانینی بۆ هەڵەبجە ببوایە تا ئیستا هەڵەبجە دەبوایە جوانترین شاری ناوچه‌ی (شارەزوور). ئایا لە هەڵەبجە هۆڵێك , نەخۆشخانەیەك شانۆیەك، باخچەیەك بوونی هەیە، كە دەزانرێ هەلەبجە وەك دڵێك لە جەستەیەكی سروشتدا هەڵكەوتووە؟
بەدڵنیاییەوە بەو ئابورییە قەبەی لە باشوردا لەبەر دەستی مافیەكاندا هەیە لەماوەی ئەم 25 ساڵەدا لە ژیر دەستی بەعسدا بوایە هەڵەبجە زیاتر لە ئیستا ئاوەدانتر دەبوو.
25 ساڵە زامەكانی هەڵەبجە دەسڕی سۆاڵە بەدەست دەسەڵاتەوە. بۆ دەسەڵات قایمقامێك بەریوەبەری ناحیەك یان پایزگارێك حكومی هەڵەبجە بكات هیچ لە سیاسەت و سیستەمی دەسەڵات و مۆڕاڵیان بۆ هەڵەبجە ناگۆڕێ.
ئەوان هەلەبجە دەكەن بە پارێزگا و جیاوازیەكە تەنیا لەوەدایە ژمارەی چەتە و مافیا و ملیونەرەكان لەو شارەدا زیاد دەكات . ئایا زامدارێكی ئەو شارە دڵسۆزێكی ئەو شارە دەكەن بە پاریزگای شار یان مافیایەكی سەر  بە خۆیان.
سلیمانی پاریزگایە و بەناو پایتەختی رۆشنبیرە، تێیدا قائیماقمێك كوژرا، شار و پاریزگا و دادگا و نووسەران فزەیان نەكرد، (تاریق رەمەزان) نەك سزا نەدرا ئەو ماوەیەی لە سلیمانی بوو، له‌ ناو زیندانیشدا ئافرەتیان بۆ بردووە.
ئایا ئەمە هوشیارییە كاربەدەستانی ئاسایش وینەی یادگاری لە تەك تاوانباری بۆمبابارانی هەڵەبجەدا بۆ شانازیی بگرن؟ (ئەمە سەرنجی هاوڕییەكی هوشیار و پیشمەرگەیەكی دیرینە).

لە بەرچاوی رۆشنبیران و دادگا و پاریزگا و پۆلیس ئازاد كرا كەسێك فزەی نەكرد. پاریزگا نرخی چییە؟
سلیمانی پاریزگایە، دادگا. زانكۆ . مزگەوت. قوتابخانە. بازاڕ. شەقام. میدیا . كەرامەتی شار .چ شتێك لەو شارەدا لە ژێر كۆنترۆڵی مافیاكاندا نییە. چەندە ساڵە نەخۆشخانەیەك تەواو نەبووە. كارەبا و ئاو وەك پێویست بوونی نییە . هەولێر بە قه‌تره‌ بارانێك گەرەكە هەژارەكان دەخنكێنێت؟
پاریزگا چ نرخێكی هەیە ئەگەر شار لەئاستی گەشەكردنی شاردا ناو بەخۆی نەبەخشێ؟

ناوبەخشینی شار داخوازی سیاسیی نییە. ئەركی سیاسی و دەوڵەتیش نییە، به‌ڵکو ئەركی وەزارەتی (شارەوانیەكانە) ئا ئەمەیە كارەسات گەنجانی توڕەی هەڵەبجەی داماو، که‌ نازانن داوی چی دەكەن.
كورد داوای ئۆتۆنۆمی دەكرد نەیدەزانی ئۆتۆنۆمی چییە !
كورد داوای فیدرالی دەكات. نازانی سنوری ناوچەی فیدرالی یەكەم خاڵی داخوازی فیدرالیە تا ئیستا نازانری كۆا سنوری فیدرالی.

كێ دەبێ بە پاریزگاری هەڵەبجە؟
دڵسۆزیكی شار یان مافیایەكی سەر به‌خۆیان؟
كەركوك پاریزگایە، كورد بۆی دەكڕوزیتەوە تا ئیستا بە ملیاردە دۆلاری پیترۆلەوە دەسەلات دوو خیزانی ئاوارەی نیشتەجی نەكردووە .
شیركۆ بیكەس بۆ هەلەبجە دەگری . كەچی بكەری ئەو كارەساتە (ئاخ بۆ دوو هەڵەبجەی تر) هه‌ڵده‌کێشێت.
شاعیریك هاوار دەكات (هەلەبجە بە تەنیا جێ مەهێنڵن)، كەچی خۆشی نەك هەلەبجە كوردستانیشی به‌جێهێشت و  لە ووڵاتیكی ئەوروپا هەواری خست.

دوای جەنگی جیهانی دووهەم و دابەشبوونی شاری (بەرلین) شاری (بۆن) كرا بە پایتەخت، بەڵام فرانكفۆرت بوو بە مەڵبەندی گەشەكردنی هزری سیاسیی و ئابوریی . ئیستا ئەو شارە ئیوروی لێ چاپدەكری و نرخی دراوی نیودەوڵەتی تێدا دیار دەكرێ . شار بە بێ ڕۆڵی سیاسی ئابوری ورۆشنبیری گەشەناكات (بەرلین یان بۆن) پایتەخت بێ رۆڵی ئابوری فرانكفورت رۆحی سیاسی ئەڵمانیە. دەبوایە داخوازی گەنجانی خۆینگەرم و رۆح زامداری هەڵەبجە زۆر هوشیارتر بوایە.

روسەكان بە مۆسكو دەڵێن (گوندیكی گەورە) بۆ؟ چونكە سان پیترسبۆرگ رۆح و میشكی هوشیاری سیاسی ئەو ووڵاتەیە. ئەو سەركردە مەزنە (پۆتین) روسیای لە شكستی پیریسترۆكیا پاراست قوتابیەكی زانكۆ و گەنجیكی هوشیار و خیزانێكی هەژاری ئەو شارەیە.
سلێمانی بەناو بە فشە شاری هەڵمەت و قوربانی و پایتەختی رۆشنبیریە. كەچی شارۆچكەی (ڕانیە) ڕابەری ڕاپەڕیوی باشوری كوردستانە.

داخوازی بەتاڵبردنی پیترۆلی كوردستان داخوازییەكی جوان و ئیستراتیجی و سیاسی و مۆدیرن و هوشیارانەیە. داوای دادگایكردنی فروكەوانەكە و جاشەكانی ژێر سیبەری دەسەڵات داخوازی باش و چاك بوون .
هەلەبجە سمبۆڵە بۆ بێكەرامتكردنی مرۆڤی كورد لە لایەن خاوەن بەرژەوەندیەكانیانەوە.

زۆر نزیكە هەمان ئەو كارگانەی بۆمبی كیمیاویان بەسەدام فروشتوە لە دوا رۆژدا بە ماسكێكی ترەوە دێن و خۆینی خاكی هەڵەبجە و گشت كوردستان بەتاڵانی هەڵدەلۆشن

تاوانی داماوی هەڵەبجە تەنیا تاوانی سەدام نەبوو. تاوانی ئەو مافیانەبوون بێ بیركردنەوە جەستەی ناسكی هەلەبجەیان دایە دەست بازرگانانی بازاری جەنگی 400 ملیار دۆلاری نێوان عیراق وئیران.

داخوازی هەلەبجەییەكان بۆ كردنی ئەو شارە بە پاریزگا و بچوككردنەوەی داخوازی ڕەسەنی ئەو شارە داماوە و شەرعیدانە بە دەسەڵاتی ئەو سیخورەی ووتی (ئاخ بۆ یەك دوو هەلەبجەی تر).

كاشكی گەنجانی هەڵەبجە داخوازیەكی تریان بكردایە.

هەزار چەپكە گوڵ بۆ سەر گۆڕەكەی شیخی نەمر، كە دەفەرموێ :

جەهلی میللەت بوو بە عیللەت
بەسەر شانی مندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە