بۆ مامۆستای زۆر بەڕێزم د.خالد

Thursday, 12/11/2009, 12:00

1986 بینراوە


چەند ڕۆژێک لەمەو بەر ڕونکردنەوەیەکی بەڕێزتم لە سایتی کوردوستان پۆست خوێندەوە کە دەربارەی چەند هەوڵ و ماندو بونێکی خۆت لەو ساڵەی کەلەزانکۆی سەلاحەددین وانەت وتۆتەوە ، نوسیبوە

بۆیە منیش وەک خوێندکارێکی خۆت و ، وە وەک زیادە خستنە سەرێک (إڤافه‌)ەیەک بۆ ڕونکردنەوەکەت و،وە وەک هەوڵێکی ماندوو نەناسانەی بەڕێزت کە ئەو ساڵە لە گەڵ ئێمە دات و ڕونکردنەوەی زیاتری ڕاستیەکان بۆ خوێنەرو هەموو ئەو کەسانەی کە بەرهەمی خەڵکی ئەدزن لە کوردستان ویستم ئەم چەند دێڕەت بۆ بنوسم.

گومانی تیانیە کە هەرکەسێک لە کوردستان خوێندنی زانکۆی تەواو کردبێ زۆر ڕاستی بۆ دەر ئەکەوێ سەبارەت بەو بێ بەرنامەی و بێ ڕێزیەی کە بە سیستەمی خویندن و مامۆستاو خوێنکار ئەکرێ ، لەم هەرێمەدا ناوەندی زانکۆو خوێندنەکانیش وەک هەموو داموو دەزگاکانی تر لە کوردستان نوقومی ئەو نەزانی و جەهلە بوون کە مافیاکانی دەسەڵات توشی ئەم میلەتەیان کردوە کە ئەویش خۆی لە دانانی کەسی نەزان و دەم ڕاستەکانی خۆیان ئەبینێتەوە وە بەخشینی باوەڕنامەی بێ بەهاو دەرکردن و لابردنی هەموو ئەوکەسانەی کە بە ئەمرو نەهیەکانی ئەوان ڕازی نین من لە ماوەی چوار ساڵی خوێندنما لە زانکۆی سەلاحەددین زۆرم گوێ لەو ئازارو مەینەتیانە بوو کە خوێندکارو مامۆستاو دکتۆرەکان بە دەست پارتیەوە لە هەولێر پێوەی گیرۆدە ببون کە ژیانی بیرکردنەوەو ئازادی و ژیانی ماددیان چەندە ئازاراوی بە ئێش بوو بەڵام لە بەربێلانەی و بێ چارەیی ڕازی بون بە خۆ بەکۆیلە کردنی پارتی و مافیاکانی ، وە زۆر بون ئەو قوتابیانەی کە شەوانە لە بەشە ناوخۆییەکان ،ڕێکخراوی قوتابیان و پاراستنی پارتی لە نیوەشەودا دەریان ئەکردن و بێ چارەنوسیا ن ئەکردن یان بە لێدان و ئازاری سەخت ئازاریان ئەدان بە هۆی بیروڕای جیاواز یان لە سەرەتای دوو هەزاروو سێ هەندیکیان بە هۆی ئیسلامیبونیان یان یەکیەتی بونیان ئەمە سەرەڕای ئەو ژیانە قورسەی کە ئەوان بۆ خەڵکیان دروست کردە لە کوردستان و لە بەشەناوخۆییەکان هەر لە نەبونی ئاوو کارەباو شوێنی خەوتن و نەبونی ئامرازەکانی خۆگەرم کردنەوە کە ئێمە چوار سال بە کولە مەرگی لە هەولێر خوێندنمان تەواو کرد ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە تا ئێستاش کەس نیە لە شەهادەی یان بڕوانامەی ئەو مامۆستاو دکتۆرانە بکۆڵێتەوە کە چۆن بون بە دکتۆرو ماستەر یان دکتۆرایان وەرگرتوە تەنانەت دکتۆر جەعفەر بەهۆی ئەوەی کە براکەی سەرۆکی دیوانی پەرلەمان بوو وە نزیک بوو لە بارزانی کەس نەی ئەوێرا پێی بڵێ فڵان شتت هەڵەیە بۆنموونە کە وانەی (سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا)ی پێ ئەوتین نەیئەزانی کۆنگرێس لە چی و چی پێک دێت یان کە بەڵام زۆرمان محاوەلەکرد نەمان توانی لای بەرین ،یان دکتۆر خالدی سەرۆک قسم شەهادەی دکتۆراکەی لە سەر جەنگی قادسیەی سەدام نوسیوەو لە پێشەکیەکەیدا بە (سەدام حوسەینی) پێشکەش کردوە لە بەر ئەوەی پارتیە و قوتابیان پشتگیریان ئەکرد کەس تەنانەت نەی ئەوێرا بڕوات بۆ ژورەکەشی، یان دکتۆر بوخاری عەبدوڵا کە ئێستا ئەندام پەرلەمانی عێراقە شەهادەکەی بە تەزویر لە ئۆکرانیاو بە ناتەواوی کە کاتی خۆی تەواوی نەکردوە لە کوردوستان پارتی بۆی کردوە بە دکتۆرا ،تەنانەت لە پۆلدا نەی ئەزانی دوو ڕستە بە عەرەبی قسە بکات ئێستاش چارەنوسی ئەم میلەتە هەژارە بە دەست چوار ئەندام پەرلەمانی وەک ئەوەوەیە لە عیێراق و لە تەلەفزیۆنەکان قسە لەسەر پەرلەمان و یاساکان ئەکات یان قوتابیەکانی وەک (ڕێناس جانۆو(سکرتێری دەرکراوی قوتابیان) بەهزادحەوێزی و یاسین (ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی پارتی) چۆن لە قۆناغی یەکەم بە نامەی ڕەسمی نێچیرڤان هاتنە کۆلێژی سیاسەو دواتر چۆن ڕێناس کە لە مەرحەلە چوار دوانزەیەم بوو بە وەرەقەی نێچیر لە ماستەر وەر گیرا یان هێمن میرانی کوڕی نزیک فازڵ میرانی چۆن ماستەری تەواو کردوو ڕێکخراوی (پرسەسیاسیەکانی) بە پارەی پارتی بۆ مخابەرات کردن دامەزراند کە تەنانەت ساڵی چوارەم ئەم کاک هێمنە لە وانەکانیا دەرنە چوبوو ،یان دکتۆر(محەمەد ئحیسان) کە وەزیری ناوچە دابڕاوەکان بوو تێزی دکتۆراکەی لە کام کتاب دزی بوو کردبوی بە هین خۆی کە هاوڵاتیش چەند بەشێکی لە دزیەکانی بڵاو کردەوە، ئەمانەو دەیان دزی و فێڵی تر کە لە زانکۆکانی کوردوستان هەن و سەدان خوێنکاری تری وەک منیش بەکولەمەرگی گەیشتینە بەو کولیەیەو دوای تەعینشان نەکردین ئەم زانیاریانە بەس لە قسمەکەی منا هەبوون داخۆ لە قسمی قانون و کولیەکانی تری زانکۆی سەڵاحەددین چ مەهزەلەیەک بێت ، ئەمانەش زۆر بەکورتی لێرەدا باسیان ئەکەم لە داهاتویەکی تردا بە تەواوی هەموو ئەو زوڵمانە باسەکەم کە پارتی و بەرپرسی لقی دوو زانکۆیان کردبوو بە کێڵگەی خۆیان ،هەموو ئەمانەش ئەوە دەر ئەخەن کە دەیان مامۆستاو دکتۆری وەک بەڕێزیشت لە ئەوروپاوە لە بەر خاتری مناڵانی کورد ئەگەڕێنەوە دواتر یان ئەبێ ببن بە پارتی یان یەنەک یان نان بڕاو ئەکرێن و دێنەوە بۆ ئەوروپا شوێنەکانی ئێمەش کە کولیە سیسەیە ئەیدەن بە پیاوە خوێنڕێژەکانی سەردەمی شاخی خۆیان و خاوەن کۆمپانیاو مافیاکانی خۆیان ، هەر بۆ ئەمەش کە من قۆناغی چوارەمم تەواو کرد ویستم خزمەتێک بکەم و تەعین بم لە کۆلێژەکەی خۆمان یان لە داموو دەزگایەکی حکومی لە کوردستان بەڵام کە چومە لای عەمیدی کولیەکەمان وتم ئەمەوێت تەعین بم گەر یارمەتیم بدەی وە نمرەکانی هەموو ساڵەکانیشم لە سەروی حەفتاوە بوو وتی ئەبێ تەزکیەی پارتیت هەبێت یان قوتابیان وتم ئاخر دکتۆر لە عائیلەی ئەنفالم و کەسوو کارم هەموو ئەنفالن وتی لای پارتی ئەنفال نایخوا منیش لەوڕۆژەوە سەرم هەلگرت و ئەو وڵاتە جهەنەمەم بۆ مافیاکانی پارتی یەکیەتی جێ هێشت ،تەنانەت ئەگەر تاڵەبانی نیوەی ئەو پارەیەی کە بۆ ژنهێنانی کوڕەکەی سەرف کرد یان ئەو پارەیەی ئەیدا بە مناڵە تورکمانەکان تا خوێندنی لە دەرەوە پێ تەواو بکەن بیدایە بە چوار مناڵە ئەنفالی وەک ئێمە کە زانکۆمان تەواو کردوە ئێستا ژیانمان بەم جۆرە نە ئەبوو لە ئەوروپا کەواتە چون دکتۆری ئازیز خزمەت بە وڵاتەکەمان بکەین کە بەعس ئەنفالی کردین و بە حاڵی لە دەست ئەنفالی یەکیەتی و پارتی ڕزگارمان بوو ، کەواتە ڕاستە لەوانەیە زۆر شتمان دۆڕاندبێ بەڵام لە ئەوروپا ئازادیمان لە جیاتی کۆیلایەتیەکەی بارزانی تاڵەبانی بردوەتەوە بەڵێ من هەر لەو ڕۆژەی کە تۆ دەستت بە وانە وتنەوە کرد لە پۆلی سێ لە ساڵ 2005 لە کۆلێژی زانستە ڕامیاریەکان ئاگادار بوم کە بەش بەش بابەتەکانت بۆ ئامادە ئەکردین و هەفتانە ئەت دا پێمان تا ئەو ڕۆژەی کە ساڵ تەواو بوو تەنانەت لە کۆتای سال بەڵێنت پێداین کە (یەکیەتی ئەوروپاشمان) بۆ ئامادە بکەی و وەک دیاریەکی خۆت بمان دەیت بەڵام دیارە لە بەر سەختی ژیانی خۆت نەت توانیوە،وە من یەکێک بوم لەو خوێندکارانەی کە لە هەموو محازەرەکان ئەمادە بوتم ئاگاداریشم کە باسی ئەوەت بۆ ئەکردین لە پۆلدا چۆن شەوانە بە دیار چراوە مەلزەمەکەت بۆ ئامادە ئەکردین و ئەت وت شەو سەعات دوو ئەبێت هەڵسم(هندر) لە مۆلیدەی کارەبا بدەم و بەیانیان سەعات پێنج پەمپی ئاو هەڵکێشان لێدەم ، کەواتە ئەگەر لە کوردوستان ئینسان بەهای نەبێت عومەرو مەسعودو جەلال پارە بە ملیار بدزن چۆن بەرهەموو ماندو بونەکانی تۆ نادزرێت دکتۆری ئازیز.

تێبینی:

ئەم نوسینە تەنیا وەک وەفایەک بۆ هەوڵ و ماندوو بونەکانی مامۆستای بەڕێزم د. خالد و وە وەک بەڵگەو شاهدێک لە سەر نوسینەکەی کە زۆر بە ئێمەو بە مەلزەمەکەشەوە ماندوو بوو حەزم نەکرد مافی بخورێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە