تاڵەبانی،بەپێچەوانەی باڵەکەی کۆسرەتەوە، پۆستی قادر حەمەجانی بەرز کردەوە

Wednesday, 18/04/2012, 12:00

1414 بینراوە


لەگەڵ فشارە زۆرەکانی باڵەکانی نێو یەکێتی سەبارەت بە دەرکردنی قادر حەمە جان لە ڕیزەکانی یەکێتی، جەلال عروبە فەرمانی دا کە بۆ ماوەیەك گۆڕانکاری لەچەند پۆستێکدا بکا بەو مەرجەی نەبێتە هۆی لێکترازانی خێراتری باڵەکانی ناو یەکێتی بەگشتی و باڵەکەی کۆسرەت بەتایبەتی.

وەك ئاشکرایە، ئەم جۆرە کارانە بۆتە کلتووری هەردوو گەورە دزەکەی کوردستان(مەسعود و جەلال)، ئەوانەی کە نەیارانی ئەم دوو دزە لەناو ئەبەن، وەیان بتوانن بەرژەوەندی باڵای ئەو دوو بنەماڵەیە بپارێزن، ئەوا پلە و پۆستیان هەردەم لەهەڵکشاندایەو بەوپەڕی دڵسۆزیەوە لەلایەن گەورە مافیاکان پارێزگاریان لێ ئەکرێ.

نمونەی یەکجار زۆر لەبەردەستدایە کە گەواهیدەری ئەم راستیەن، هەروەك چۆن (هیوا مستەفا) دوای ڕووداوەکانی ١٧ شوبات و تەقەکردن لەهاوڵاتیانی سلێمانی و شەهیدکردنی کاکە ڕێژوان و بریندارکردنی چەندینی تر. ئەوەبوو مەسعود نەك هەر ئامادە نەبووە کە ئەم کەسە بنێریتە بەر دەم دادگاکان. ئاواش پلەکەی بەرزکردەوە و ئێستا ئەندامێکی پلەبەرزی ئەو پارتەیە. لە کۆندا تەحسین شاوەیسی بکوژی مامە ڕیشەش بەهەمان شێوە کرایە کوڕە گەورەی مەلا مستەفا و دوای کوژرانیشی موچەکەی لەهی مامە ڕیشەیە زیاتربوو، نێچیر بارزانی زەویەکی زۆری لەسەر تاپۆکرد. هەر لەدوای ڕووداوەکانی ١٧ شوبات، دیسانەوە دکتۆر بەرهەم ساڵح، هەستا بە پێدانی ئۆتۆمۆبیلی نوێ و بەرزکردنەوەی پلەو پایەی هەریەك لە عەمید ئاسۆ و ئەوانەی کەخەڵکی سلێمانیان لەخوێن هەڵکێشا. ئەم جۆرە کردەوانە بۆتە کەلتۆرێکی ناشرین لەمێژووی ئەم دوو بنەماڵە دز و مافیایەدا دژ بەنەیاران و ناحەزانیان، پەیڕەوی لێئەکەن.

لەو کاتەی عومەر فەتاح (کەمال و مارف) ئاسای ناردە سەر (ئاسۆس هەردی)ی نیوە مردوو کرا لەلایەن پیاوە دەمامکراوەکانی دژە تیرۆرە تیرۆریستەکەی یەکێتیەوە. هەڵبەتە دادگا نەك هەر نەیتوانی ڕۆڵی خۆی بەشێوەیەکی ئاسایی بگێڕێ و دواتر جەلال عروبە وەك پاداشتێك بۆ عومەر و پیاوکوژەکانی ، هەستا وەك ڕاوێژکارێکی سیاسی لای خۆی تاعینی کرد و تا ئەوەی لەگەڵ خۆی بردی بۆ تەلاری نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەمریکا و لای خەڵکی وایان نیشان دا کەئەم کابرایە دبلۆماسێکی بەتوانایەو لەو کەسانە نیە کە خەڵکی بیراز و حەسیر مەیان بکا.

ئێستاش هەفتەی داهاتوو ، جەلال عروبە ئەگەر چی بەتەمایە قادر حەمە جان بۆ ماوەیەك لەهەندێ پۆستی دوور بخرێتەوە، ئەوا بۆ گەشتەکەی ئێران و دواتر میسرو چەند دەوڵەتێکی خلیجی عەرەبی بەنیازە ئەم زاتە لەگەڵ خۆی ببات و وەك ڕاوێژکارێك نمایش بکا و ئەمیش لەو تۆمەتانە دوور بخاتەوە کە کاتی خۆی بۆ عومەریان ئەکرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە