سیناریۆى یادى سلێمانى و مەرگى ئەكیدى یەكێتى

Sunday, 20/11/2011, 12:00

1793 بینراوە


زۆربەى چاودێرانى سیاسى پێیانوایە، لە هەڵبژاردنى ساڵى ئایندەى ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەرێمدا، یەكێتى نیشتمانى كوردستان بە مەرگى خۆى شاد دەبێت،بۆیە هەر لە ئێستەوە كەوتۆتە پەلەقاژەى مەرگ و دەیەوێت لە رێگەى سیناریۆى پوچەوە خۆى لە مەرگ دوربخاتەوە،یەك لەو سیناریۆیانەى لەم ماوەیەدا گرتیەبەر،یادى 227 ساڵەى شارى سلێمانى بو،ئەم حزبە كۆڵەوارە، چەند جارێك یادى كاڵ و كرچى دروستبونى شارى سلێمانى كردەوە،بەڵام لەبەر ئەوەى لە دڵەوە شارى سلێمانی خۆشناوێت،خەڵكى سلێمانیش زۆر باش ئەوان دەناسن،نەك هەر یادكردنەوە و ڤیستیڤاڵە كانیان بۆ راكێشانى سەرنجى خەڵكى سلێمانى و بۆ ئاشتكردنەوەى خەڵكى سلێمانى سەركەوتو نابێـت،بەڵكو تا دێت خەڵكى سلێمانى زۆرتر لە یەكێتى عادز دەبێت و زیاتر لێی دوردەكەوێتەوە.ئاخر خەڵكى سلێمانى چۆن هێندەى تر رقى بەرامبەر بەو حزبە ئەستور نابێت،كاتێك جاش و پیاوكوژێكى وەك هێمنە رەش لە پێشى پێشى خەڵكى بەشەرەفەوە دابنیشێت و جێگەَى میوانەكان نەبێتـەوە،ئتر چۆن خەڵك لە یەكێتى بیزار نابێت و چۆن ئامادەكارى بۆ راپەرین و خۆپیشاندان ناكاتەوە،ئەگەر ئەوەشى پێنەكرێت چۆن لە رقى ئەو پیاوەى رژێمى بەعس دەنگى خۆى ناداتە لیستە منافسەكانى یەكێتى.هێمنە رەش یەك لەو كەسانەیە كە لە ریزى یەكێتیدا چەكى پێشمەرگەى لە شان كردبو،بەڵام لە راستیدا یەك لەو كەسانە بو كە رژێمى بەعس ناردبویە ناو هێزى پێشمەرگە بۆ ئەنجامدانى كارى سیخورى و پیاوكوژى،بۆیە دواى ئەنفالەكانى گەرمیان،هێمنە رەشى پیاوى رژێم، فرسەتى لە هێزێكى حزبى شیوعى كوردستان هێنا و هاوڕێ جەوهەرى ئەندامى سەركردایەتى و بەرپرسى مەكتەب عەسكەرى حزبى شیوعى و چەند پێشمەرگەیەكى ترى حزب شەهید كردن و خۆى كردەوە بە مۆڵگەكەى خۆیدا، لە باوەشى رژێمى بەعس مایەوە تا راپەرین،دواى راپەرین وەك ئەوەى ئەوە هێمنە رەش نەبوبێت فەرماندەیەك و مەفەرزەیەكى پێشمەرگەى حیزبى شیوعى لە ناوبردبێت، پێوەندى كردەوە بە ریزەكانى یەكێتیەوە.ئەمە یەك لەو كەسانە بو كە لە ڤیستیڤاڵى 227 ساڵى شارى سلێمانیدا ئامادە بو و ئەو یادەى پیس كرد.
كارەكتەرێكى ترى تاریك و لەكەدارى ئامادەبوى ڤیستیڤاڵى 227 ساڵەى شارى سلێمانى، محەمەد قەرەداغى سەرۆكى دیوانى حكومەتى هەرێمى كوردستان بو،ئەم كۆنە پارێزەرە ناموبارەكە لاى خەڵكى سلێمانى و ناوچەى قەرداغ باش ناسراوەكە هیچ پێوەندیەكى بە سیاسەت و كوردایەتیەوە نەبوە،تەنها لەگەڵ قومار و دەستبرینى خەڵكى هەژاردا هەڵسوكەوتى كردوە،لە ساڵى 1987دا برى دەهەزار دینارى سویسرى قەرزار دەبێت و ناتوانێت قەرزەكان بداتەوە،بۆ خۆدەربازكردن لەو قەیرانە داراییە،روى كردە پێشمەرگایەتى و لە لاى عومەر مورتاح گیرسایەوە،ساڵێك بەسەر پێشمەرگایەتى حاكم محەمەد قەرداغیدا تێنەپەرى كارەساتى ئەنفال هاتەپێشەوە، لە كاتى ئەنفالەكاندا حاكم محەمەد كاوەى تاوانبارى تەسلێمى رژێم كردەوە،ئەو تاوانبارە پێشمەرگەكانى گەرمیان لە شەردا دەستگیریان كردبو و بریارى كوشتنى دەرچوبو،كەچى حاكم تەسلیمى رژێمى بەعسى كردەوە، پاش چەند رۆژێك لەگەرمەى ئەنفالەكاندا حاكم بە خۆشى تەسلیمى رژێمى بەعس بوەوە.بەڵام كاتێك حاكم گەرایەوە باوەشى رژێم نە قەرزى پێبژێردرا و نە وەك پێشمەرگەكانى تر ئەنفال كرا.ئەمە یەكێكى تر لەو كەسانە بو كە لە ڤیستیڤاڵى 227 ساڵەى شارى سلێمانیدا ئامادەبو و خەڵكى سلێمانى پێى بێزاربون.
كارەكتەرێكى ترى ئامادەبوى ڤیستیڤاڵى 227 ساڵەى شارى سلێمانى،جاش خەفیەفیەك و ژن كوژێك بو،ئەویش ناوىوەستا حەسەنى بەرێوەبەرى ئاسایشى سلێمانیە،وەستا حەسەن ساڵى 1983لە تیپى 25پیرەمەگرون بۆ ماوەى چەند مانگێك پێشمەرگە بو،پاشان چەكى پێشمەرگایەتى فر ێدا و گەرایەوە باوەشى گەرمى رژێم،ئەم زاتە هێندە غیرەتى نەبو بچێتە سەربازى،لەبەر ئەوەى بو بە جاش خەفیفەى یەك لە موستەشارەكانى ناوچەى شارباژێر ،دواى راپەرین خۆى گەیاندەوە ریزەكانى یەكێتى و هێندەى تر یەكێتى گەندەڵ كرد،هەر لەوێشەوە خۆى گەیاندە خەسرەو گوڵ محەمەدى دەزگاى زانیارى، كە دوای روخانى رژێمى بەعس ئاشكرا بو خەسرەویش پیاوى رژێمى بەعس بوە،ئەم دو پیاوە كۆنە بەعسیە و تازە یەكێتیە، كەوتنە گیانى خەڵكى سلێمانى و بە ئارەزوى خۆیان خەڵكیان دەستگیردەكرد و خەڵكیان تیرۆر دەكرد،یەك لەو كەسانە كە وەستا حەسەن تیرۆرى كرد ژنێكى بێ گوناه بو بە ناوى ژیان، كە كچى مامۆستا عوسمان هەورامى شاعیر بو،ئەم كاك خەفیفە و ژن كوژە هێندەى تر یادى 227 ساڵەى سلێمانى تاڵ كرد .
بەڵى ئەو چەند كەسە نمونەى ئەو خەڵكە بون كە یەكێتى یادى سلێمانیان پێدەكاتەوە،خەڵكى سلێمانى و خەڵكى سەرتاپاى كوردستان باش ئەو كەسە تاوانبارانە دەناسن،ئەو كەسانە نەدەبو ئێستەبەرپرسى حكومەتى هەرێم بونایە و یادى دروستبونى شارى عەبدولرەحمان پاشاى سلێمانى و پیرەمێرد و مەلیك مەحمود و بێكەس و دیلان وئارام و حەمەجەزایان بكردایەتەوە،ئەو كارەكتەرانە ئەگەر ماڵیان كونجى زیندان نەبوایە،نەدەبو بەرپرسیاری حكومەت بونایە،ئەگەر یەكێتى دام و دەزگاكانى بەم كەسانە پربكاتەوە،بیەوێ و نەیەوێ تەمەنى تا هەڵبژاردنى ئایندەى هەرێمى كوردستانە.
حەمید عوسمان 19-11-2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە