مزگه‌وت و قوتابخانه‌کان

Thursday, 05/02/2009, 12:00

1899 بینراوە


مزگەوت بۆ نوێژكردن و خواپەرستى و حەوانەوەى رێبوارانە قوتابخانەش جێگەى فێربونى زانست و پەروەردەكردنى رۆلەكانمانە بەڵام بەداخەوە كە لە ئێستادا ئەم دوو جێگایە بۆتە شوێنى سیاسەت و هەڵ خەڵەتاندنى گەنجان ، لەزەمەنى زودا بیستبومان گەر كەسێك لە گوندێك یان شارێك جێگەیەكى دەست نەكەوتایە دەچوە مزگەوتەكانەوە تا رۆژى دەكردەوە بەڵام ئێسا دەرگاكان دادەخرێن و سیاسەتی تیا ئەنجام ئەدرێت و دەبێ مجەورەكانیش حزبى بن باسەكەى من زیاتر پەیوەندى بە خوێندنەوەیە لەم رۆژانەیا رێم كەوتە ئامادەى پیشەسازى كوران لە سلێمانى ئەو پیشە سازیەى ناسراوە بە (ئسپانەكە) لە ناو هۆڵى قوتابخەنەكەدا لەسەر دیوارەكەى لەباتى هەڵواسینى نەشرەیەك باس لە زانست و زانیارى بكات بەڵام لایەك لە دیوارەكە گیراوە بە سرودى (مەشخەڵانى شۆرشى نوێى ئەجارە) كە ئەو سرودە شێركۆ بێكەس نوسیویەتى بۆ یەكێتى بەڵام ئایە سرودێكى وا پێویستە لەناو ناوەندێكى پێگەیندنى قوتابى ؟ جاران قوتابخانەكان دیوارەكانیان پربون لە نەشرە و باسى زانیاریان تیابو بەڵام ئێستا دیوارەكان سرودى حزب ... داخوا چاوەروانى چی بكرێت لەمامۆستایانى ئەو ئامادەییە بە خوێندنەوەى سرودى سەر دیوارەكان قوتابیان پێبگەیەنن كاتێك ئەو سرودەم بینى وەمزانى چومەتە ناو بارەگایەكى حزبیەوە بۆیە چەند وێنەیەكم گرت تا خوێنەرانى كوردستان پۆستى ئازیز بیبین .






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە