نامه‌یه‌کی کراوه بۆ هه‌ریه‌که له‌به‌ڕێزان ماندێلا‌و کاك نه‌وشیروان.
Wednesday, 23/09/2009, 12:00
1695 بینراوە
مرۆڤی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ومه‌زن، ته‌نها موڵکی خاوه‌نه‌واده‌کانیان نین، پێش ئه‌وانیش موڵکی میله‌تن.
ڕاپۆرته هه‌واڵێك له‌سایتی کڵاو ڕۆژنه‌دا بڵاو کراوه‌ته له‌سه‌ر په‌یکه‌رێك بۆ باوکی ڕوحی کورد مه‌لا مسته‌فا بارزانی به وته‌ی نووسه‌ری ئه‌م ڕاپۆرته هه‌واڵه (ساسان ده‌روێش)له هۆڵه‌نداوه، پێشه‌کی نووسه‌ر باس له بێروتی پایته‌ختی لوبنان ئه‌کا وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێکی ڕۆشنبیری و گه‌شتوگوزاری جیهانی که‌ساڵانه چه‌ندین هه‌زار گه‌شتیار له‌به‌ر گرنگی شوێنی جوگرافی وتۆبۆگرافیایی ئه‌م شاره که که‌وتۆته سه‌ر ده‌ریای سپی و،شاره‌که‌ش به‌دارو دره‌ختی هه‌میشه سه‌وز ڕازانراوه‌ته، ڕووی تێئه‌کرێ.تا ئێره نووسه‌ر وه‌ك ڕیکلام که‌رێکی گه‌شت وگوزار ده‌رئه‌که‌وێ وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌ناشرینی وکه‌موکوڕی وئه‌و وێرانکاریانه ناکا که هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێ تووشی ئه‌م شاره هاتوه. له‌ڕاستیدا ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌م نووسه‌ره گه‌لێ ڕاستر ئه‌بوو گه‌ر بیوتایه ئه‌م وه‌سپه‌ی من بۆ شاری بێروت مه‌به‌ستم ساڵه‌کانی پێش شه‌ڕی ناوخۆیه، که‌مێژووه‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 40 ساڵێك له‌مه‌و به‌ر. ئێدی لوبنان به‌گشتی و پایته‌خته‌که‌ی به‌تایبه‌تی له‌و کاته‌وه که‌جه‌نگی ناوخۆ‌و دواتر له‌ساڵی 1982 که‌له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیر کرا، تا ئیستاشی له‌سه‌ر بێ ، ڕۆژێ بێ ته‌قینه‌وه‌و بۆنی بارود گوزه‌ری نه‌کردوه. کاکی نووسه‌ر له‌ته‌ك ئه‌و وه‌سپه جوانه‌ی بۆ ئه‌و شاره، ئه‌بو هه‌ندێ زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و کوردانه‌ی بێروت ولوبنان ئه‌ژین لێی بدوایه، هه‌ره‌وه‌ها باشتر وایه نووسه‌ر ئه‌و چاویله‌که ڕه‌شه‌ی له‌حیم کردنه‌ی دابنایه‌و بهاتایه باسی ڕه‌وشی سیاسی ئه‌و ووڵاته‌ی به‌دوورو درێژی بکردایه، که‌هیچی له‌کوردستانه‌که‌ی خۆمان باشتر نیه. وه‌ك ئاشکرایه لوبنان چه‌ندین هێزو حزب وقه‌واره‌ی سیاسی ومه‌زهه‌بی تیایه که هه‌ریه‌ك له‌وانه میلیشیای خۆی هه‌یه،ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به‌خۆی هه‌یه، هه‌ریه‌که‌یان سه‌ر به‌ووڵاتێك و گروپێكن، تاکه فاکته‌ر ئه‌م هه‌موو هێزه جیایانه به‌یه‌که‌وه گرێ ئه‌دات ، کاری مافیایی ودزی وڕاو ڕووته. لوبنان وه‌ك ترانزێتێك به‌کاردێت بۆ ئاودیوکردنی موڵکی دزراو له‌لایه‌ن مافیای جیهانیه‌وه، وه‌ك پاره‌ی کاشی زۆر‌و ماده سڕکه‌ره‌کان، زۆربه‌ی کاره نهێنیه‌کانی ده‌زگا هه‌واڵگریه جیهانیه‌کان له‌ڕێگای لوبنان وفڕۆکه‌خانه‌که‌یه‌وه ئه‌نجام ئه‌گه‌یه‌نرێ.
نووسه‌ر به‌رده‌وام ئه‌بێ و ئه‌ڵێ ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکه‌وتی 18/9 له‌شاری بێروتی پایته‌ختی لوبنان په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ری باوکی ڕوحی کورد مسته‌فا بارزانی لابراو به‌مه‌ش مۆزه‌خانه‌ی (جه‌عیتا)،که‌له‌لایه‌ن خێزانێکی شه‌ش براییه‌وه به‌ناوی (اڵ معلوف) که‌کاری ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه ئه‌وه‌یه 3 برایان له ئه‌مریکا خه‌ریکی دروستکردنی په‌یکه‌ره‌کانن و ، 3 براکه‌ی تری له‌بێروت ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه ئه‌به‌ن به‌ڕێوه، له‌مانه (جۆرج مه‌علوف)ه. که‌ناوی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی به(شرکه معلوف انترناسیونال)ناو ناوه‌و به‌ڕێوه‌ی ئه‌با. پرسیاری ئێمه‌ش بۆ ئه‌و نووسه‌ره‌و بۆ ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌م مه‌ره‌سیمه‌یان کردوه، وه‌ك فازیل میرانی ونوێنه‌ری بارزانی وباڵوێزی عێراق له‌لوبنان ئه‌وه‌یه:
1- له‌هه‌موو دنیادا بگه‌ڕێی مۆزه‌خانه‌کان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گه‌لێ نازناوی گه‌وره‌و سومعه‌ی هه‌یه، موڵکی حکومین و حکومه‌ت پارزێزگاریان لێ ئه‌کا، ئه‌ویش له‌به‌ر هۆکاری ئه‌و که‌له‌پوور و شته به‌نرخ وبه‌به‌هاکان، که به‌شێکن له‌مێژوی مرۆڤایه‌تی وشارستانیه‌که‌یان، تا وه‌ك موڵکی تاك سه‌یر ناکرێ و به‌به‌شێك له‌موڵکی گشتی دائه‌نرێ، پرسیاره‌که‌مان ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ی جۆرج مه‌علوف به‌شێك نیه له‌و کۆمپانیایه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆت باست لێوه کرد، که‌واته ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه موڵکی کابرایه‌که‌و سه‌رپشکه له‌وه‌ی په‌یکه‌ری کێی تیا ئه‌ڕازێنێته‌وه، به‌مانایه‌کی تر، هه‌رکه‌سێ بیه‌وێ ئه‌توانێ په‌یه‌که‌رێك به‌کرد با، هه‌روه‌ك ده‌ستێ جلی کوردی، جا هه‌ر چه‌ندێکی تێبچێ ئه‌وا گرنگ نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه کاره‌که‌ت بۆ مه‌یسه‌ر بکرێ و په‌یکه‌ره‌که‌ت بۆ هه‌ڵواسن له گۆشه‌یه‌کی ئه‌و هۆڵه‌دا. پارتی ئه‌توانێ داوا له کاك جۆرج بکاو چه‌ندین داڕشتنی گه‌وره‌و قه‌به‌ی بۆ بهۆنێته‌وه‌و چه‌ندی تێچوو ، گه‌ر پاره هه‌موو ئه‌وا کێشه نابێ،که‌دیاره له‌م حاڵه‌ته‌ی مه‌لا مسته‌فادا ،له بڕی بودجه‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان ده‌رچوه ، که به‌بێ ڕه‌زامه‌ندبونی کورد له‌سه‌ری ئه‌و پاره‌یه سه‌رف کراوه.
2- دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م کۆمپانیایه که‌ناوی مۆزه‌خانه‌شه له‌هه‌مان کاتدا،کڵاویکی باشیان له‌سه‌ری مه‌سعود ناوه‌و پاره‌یه‌کی مفتیان لێ وه‌رگرتون، ئه‌گینا بۆچی پارتی هه‌مان هه‌وڵی نه‌داوه که وێنه‌یه‌ك وه‌یان په‌یکه‌رێك بۆ مه‌لا مسته‌فا له‌یه‌کێ له‌مۆزه‌خانه جیهانیه‌کاندا دابنێ ووه‌ك ئه‌وه‌ی له له‌نده‌ن ونێۆرکدا هه‌ن ، که‌ساڵانه به ملێۆنان گه‌شتیار ڕووی تێ ئه‌که‌ن . دیاره پێش ئه‌وه پارتی هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه که کارێکی وایان له‌مۆزه‌خانه‌یکی جیهانی بۆ بچێته سه‌ر، لێ نه‌یان توانیوه‌و دیاره ئه‌و هه‌موو جێگه‌یه‌کیش به‌پاره‌و به‌رتیل کارناکه‌ن وسومعه‌ی خۆیان ڕه‌ش ناکه‌ن.
3- گه‌ر پێناسه‌یه‌کی ساده‌ی مۆزه‌خانه بکه‌ین ، ئه‌وا به‌و شوێنه ئه‌وترێ که ئه‌رکی یارمه‌تی مرۆڤه بۆ تێگه‌یشتن وپێزانین له مێژوو، فه‌رهه‌نگ، که‌له‌پوور و شارستانیه‌ت. که‌کاری پاراستنی ئه‌و شته به‌نرخانه‌یه که‌مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر دروست بوه، وه‌یان پاراستنی ئه‌و که‌سایه‌تیه مێژوویی وزانایانه‌ی که‌ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوه له‌سه‌رخستن وپێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تیدا ، ئایا ئه‌م مه‌لا مسته‌فایه ئه‌چێته کام له‌و خانه گرنگانه‌ی که ئاماژه‌م پێدان؟ حه‌تمه‌ن ناچێته هیچ له‌و خانانه‌و تاکه شوێنیش بۆ مه‌لا مسته‌فا زبڵدانی مێژووه، نه‌وه‌ك مۆزه‌خانه‌و شوێنی له‌و جۆره. مه‌لا مسته‌فا گه‌ر له هه‌ر شوێنێکی تری ئه‌م گه‌ردوونه‌دا بوایه، ئه‌وا نه‌فره‌تی لێ ئه‌کراو دوو مه‌تر زه‌وی له‌هێچ شوێن پێنه‌ئه‌دار بۆ شاردنه‌وه‌ی.
نووسه‌ر سه‌رپشکه له‌وه‌ی چه‌ند مه‌لا مسته‌فای لاگرنگه ،وه‌یان چه‌ند به‌خشیشی وه‌رگرتوه له‌ئاست ئه‌م ڕاپۆرته‌ی که ئاماده کردوه، لێ سه‌رپشك نیه له‌وه‌ی به‌بێ هیچ ئه‌زموونێکی دیار‌و خوێندنه‌وه‌یه‌کی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌مێژووی کورد وخه‌باته ڕه‌واکه‌ی دێت و ئه‌م پڵنگی به‌تانیه‌مان لێ ئه‌کا به‌باوکی ڕوحی، دیاره باوکی ڕوحی ئه‌بێ چه‌ند کارێکی وای کردبێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نازناوه‌ی لێبنرێ، له‌وانه (هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی وڵاتی کوردی، هه‌ڵوێستێك که‌له‌سه‌ری توشی له‌سێداره‌دان بوبێ، وه‌ك (قازی پێشه‌وا)که‌چۆن له‌گۆڕه‌پانی چوارچرا له‌سێداره درا،که‌له‌هه‌مان کاتدا مه‌لا مسته‌فا ده‌ستی کرد به‌و ماراسۆنه‌ی که‌بۆیان کرد به‌کاروانه مه‌زنه‌که‌ی به‌ره‌و ڕووسیا. وه‌یان شێخی مه‌زن که‌وا چۆن جاڕی ده‌وڵه‌تی کوردی دا‌و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له‌به‌رده قاره‌مان به‌برینداری ده‌ست ئینگلیزه‌کان که‌وت و دوور خرایه‌وه بۆ هندستان . که‌چی مه‌خابن ئه‌م دوو مرۆڤه مه‌زنه نابنه باوکی ڕوحی ، مه‌لا مسته‌فایه‌کی نه‌خوێنده‌وارو ئاشبه‌تاڵ پێکه‌ری شوڕشێکی له‌سه‌رو 100 هه‌زار پێشمه‌رگه‌وه ، که جگه له‌مه‌ش زیاتر له 70 ملێۆن دۆلاری ئه‌وسای شۆڕشی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد، ئه‌کرێ به‌باوکی ڕوحی. پارتی له‌مێژه پرۆژه‌ی نۆژنکردنه‌وه‌و کۆیله‌کردنی میله‌تی له‌ڕێگای مه‌لا مسته‌فاوه ده‌ست پێکردوه، ئه‌وه‌تا زیاره‌تی گۆڕی مه‌لا بۆته بنه‌مایه‌ك له‌بنه‌ماکانی پارتی وئه‌و قوتابخانه‌و ڕێبازه‌ی که‌باسی لێوه ئه‌کرێ، کاتێ بوو فلیمی دۆکیومێنتی له‌سه‌ر ڕۆڵی مه‌لا له‌لایه‌ن ئه‌کته‌ری عه‌ره‌بی جیهانی (عومه‌ر شه‌ریف)ده‌ر ئه‌کراو ، ئه‌م ئه‌کته‌ره ڕۆڵی مه‌لای ببینیایه، نازانم له‌ڕاستیدا ئه‌م فلیمه گه‌یشت به‌کوێ، وه‌یان ئێستا گوێ بیستی ئه‌وه‌ین که‌وێنه‌ی مه‌سعود له‌فڕۆکه خانه‌ی تورکیا هه‌ڵواسراوه. پارتی گه‌ر ئه‌یه‌وێ خزمه‌ت بکا، ئه‌و هه‌موو پاره‌و بودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌و جۆره پرۆژه چه‌واشه‌کاریانه ته‌رخان نه‌کا، له‌به‌رئه‌وه‌ی کورد باش ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ئه‌ناسێ و به‌و جۆره پرۆژانه هیچ کاتێ نه مه‌لا مسته‌فا ، وه‌نه وه‌چه‌کانی سیمای قێزه‌وه‌نیان جوان نابێ. ئه‌بوو ئه‌م پاره‌یه‌ی له‌و په‌یکه‌ره‌دا سه‌رف کراوه، مه‌ڵبه‌ندێكی ڕۆشنبیری کورد له بێروت دروست بکرایه‌و جارێکی تر بوژانه‌وه‌ی زمانی کوردی وکه‌لتووری کوردی له‌ناو کوردستانیانی لوبناندا زیندوو بکرایه‌ته‌وه، که‌به‌داخه‌وه که‌م کورد له‌لوبنان توانای ئاخافتنی به‌زمانی دایك له‌بیر ماوه، وه‌ك ئاشکرایه زیاتر له چاره‌که ملێونێك کورد له‌م وڵاته‌دا هه‌یه، لێ به کورد ناونوس نه‌کراون و هه‌وڵدراوه بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ناسنامه‌که‌ی. پارتی ئه‌بوو کاری له‌م بواره‌دا بکردایه، نه‌ك په‌یکه‌ری مه‌لا مسته‌فا له مارمێلکه کوژێکه‌وه بیکه‌ن به سه‌رۆکی گیانی کورد.
لێره‌وه په‌یامه‌که‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که پێوسته له‌سه‌ر به‌ڕیزان ماندێلا‌و کاك نه‌وشیروان چوارده‌وری خۆیان ئاگادار بکه‌نه‌وه، نه‌ك دوای مردنیان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ، کارێکی وایان به‌سه‌ردا بێنن ، که‌له‌گه‌ڵ ئه‌زموون و ڕیکۆردیان نه‌گونجێ. هه‌قی خۆیه‌تی ئه‌و ترسه‌مان لا دروست بێ، له‌وه‌ی به‌هه‌ر پاساوێ بێ، چه‌ند که‌سانێ، که ڕه‌نگه خانه‌وه‌ده‌ی بن، وه‌یان هه‌ر که‌سێکی تر هه‌وڵ بده‌ن ، که‌مێژووی ئه‌م دوو مرۆڤه مه‌زنه له‌که‌دارو عه‌یبدار بکه‌ن، ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رو په‌یکه‌ریان بۆ دروست بکرێ وله‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ی جۆرج مه‌علوف قوژبنێکیان بۆ ته‌رخان بکرێ، وه‌یان له‌ته‌نیشت په‌یکه‌ره‌که‌ی مه‌لا مسته‌فاوه ڕیز بکرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست