سەرانی نەوت دزو کوردایەتی دز

Sunday, 22/02/2015, 12:00

1677 بینراوە




خێڵ و بنەماڵەی نۆکەری ئابوری داگیرکەری کوردستان ناتوانن تاسەر کورد گێل و بگەمژێنن، هەرچەندە نزیکەی ٢٥ ساڵە ئەمە کاریانە . خەڵکی داماو و خێڵ بازو کاسەلێسی حیزب و بەندەو کۆیلەی سەرکردەو جاهیل گەرا ، تا ئێستا سەرکەوتوبون لە بە مێگەل کردن و بەگایەل کردنی نەتەوەو گەل ئەگەر هەبێت، چونکە بەناوی مافی ( نەتەوە گەلەکەمان چارەنوس - سنور - کەرکوك ناوچە داگیرکراوەکان، کەرامەتی نەتەوەیی، ڕاگەیاندنی دەوڵەت، دروست کردنی دەوڵەتی نەتەوەیی هتد....)
بەم وشانە لە دەرزی دکتۆری بەنجەکان زیاتر تاك بە تاکی کوردی باشورو هەندێ دەست نێژ کاسەلێسی کوردی پارچەکانی تریشیان فریو داوە ئەمەش بە ئامانجی ( چەسپاندنی دەستەڵاتی مادی مەعنەوی و سەربازی و عەسکەری ئیداری کۆمەڵایەتی خێڵەکی بنەماڵە - خێڵی سیاسی و خێڵی سەرکردە و حیزبی خێڵەکی و مەزهەب گەری کلاسیك و نەوە دوای نەوە و هەنگاو بە هەنگاو) دروست کردنی لەشکری کۆیلەو کادیری خێڵ گەری و حیزب گەرای و ناوچە گەری تاقم و دەستەگەری بۆ خۆیان و عائیلەو خزم و کەسوکارو دواتر (ئەندامانی مەکتەبی سیاسی) حیزبەکان کە گەورە کۆیلەی دەستەمۆ کراو سەرکاری ئاغا سیاسیەکانی بەناو سەرکردەی نەتەوەیی و هتد.. بەمەش سەروەت و سامانی (ئیداری دەوڵتی - پەیوەندی سوپایی - سیاسی و پەروەردەیی ئابوری ، نەوتی و کانزایی وگومرگی دەسەڵاتی مەزهەبی و ئایینی و نەتەوەیی هتد ..خراوەتە ژێر دەستیان و بێشکچی وتەنی (لە کۆیلە کۆیلەتری کوردی باشور بۆ حیزبی خێڵ و بنەماڵەی سیاسی) بێ بەرهەمی مشەخۆری خۆسەپێنی نەوت دزو گومرگ دزو شۆڕشی دزو مرۆڤ دزو پوچ کردنەوەی کورد بوون وکوردایەتی و تڕۆکردنی ئایندەی نەتەوە ڕاگەیاندنی مایە پوچ بونی ئیداری و ئیفلاسی سیایسی وئابوری و سەرمایەی دەوڵەت . نەوتی باشوری کوردستان ئێستا سەرانی دەستەی نەوت خۆری کورد ڕۆژانە لە ٣٩٥ تا ٥٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە پێ ی ڕێکەوتنی ٥٠ ساڵەی حیزبی کوردی باشور لەگەڵ تورکیا دەڕوات و بەرمیلی نزیکەی بە ٢٣ دۆلار تا ١٨ دۆلارە و لە ٣٠٪ بۆ ئیدارەی (داعشی) سونەیە بە پێ ی ڕێنمای تورکیا بۆ سەرانی نەوت فرۆشی کورد وە هاندانی بە نەناردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی نەوتی کوردستان لە لایەن شەریکەی سۆمۆو نە ناردنی ٣٠٠ هەزار بەرمیلی نەوتی کەرکوك لە ڕێی هەرێمەوە کە نزیکەی ٥٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دەکات بڕوات ، بەڵام کورد ١٢٥ هەزار بەرمیل نەوتی ناردووە بە حسابی ناردنی لەسەر ڕێکەوتنی عێراق هەرێم کە کۆمپانیای سۆمۆی عێراق بیفرۆشێ . ئێستا کورد لە دەمی سەرۆکی حکومەتەکەی ئیفلاسی ئیداری ڕاگەیاندووە داوا دەکات خەڵك خۆڕاگربێ موچە نابێت بەڵام خۆی ئامادە نیە لەسەر عەرشی کورسی شکست خواردو دابەزێ

بۆیە دەبێ خەڵك تاك بە تاکی هاونیشتیمانی کوردستانی عێراق خەڵکی هەرێم و ناوچە کێشە لەسەرەکان داوا بکەن حکومەتێکی نوێ بەسەرکردایەتیەکی نوێ وە دابمەزرێ لە هەرێم کە نوێنەری ئەوانیشی تێدابێ ، وە ڕەسمی سیاسەتێکی شەفافی تازە بکات و سیاسەتی نەوت وەك عێراق ئاشکرا بکات ، بەناوی کوردایەتی و نهێنی پاراستنی هەرێمەوە سامانی کورد نەدزێ بۆ حیزب و بنەماڵەو سەرکردەو حاشیەکانی (دەست و پێوەند) خۆپیشاندانەکانی خەڵك داوای لاچونی حکومەتی هەرێم بکەن و حکومەتی هەڵبژاردەی ڕزگاری نیشتیمانی دامەزرێنن بە مەرجێك نابێت سەرۆکی ئەو حکومەتە ئەوانەی پێشووبن کەس باسی شەرعیەت و ئەو شتانە نەکات ئەگەر شەرعیەت ڕاستەو شایەنی ڕێز لێ گرتنە (٤٨) ملیار و (١٤) ملیار و (١٨) ملیاری سەرانی کوردی دوای ڕاپەڕین چۆن دروست بون ئەوە ئێستا بارو دۆخی خەڵك بەو شێوەیەیە کە دەیبینن ئەو سەروەت و سامانەیان لە کوێ هێناوە چۆن و بە چی و بەر ئەنجامی چ کارو یاسایەك بووە یان کەسێكی وەکو مالکی کە بەپێ ی یاسا براوەی یەکەم بوو بەڵام لەبەر ئەوەی کە هەموو قبوڵیان نەبوو لابرا ئەمە جگە لەوەی دەنگە ناسروشتێکانی هەرێم و لایەنی یەکەمین کە حەقیقی نین.

دوو بەرئەنجام هاتۆتە کایە
یان دەبێ خەڵك کە ئەو لایەنانەی کە دەیانەوێ بە فعلی پشتی خەڵك بگرن و ببنە ئۆپۆزسیۆن لە سەنگەرێکی جیای ناوەوە ، کۆتایی بە خێڵ و دزی و عەشرەتی سیاسی بێنن و کورد بون و کوردایەتی کوردستان لە نۆکەرە خێڵی و داگیرکەران ڕزگار بکەن ، سەنگەریان لەگەڵ سەنگەرەکانی داعش تێكەڵ نەبێ و داعش و دزەکانی نیشتیمان وەك یەك سەیر بکەن و لە کەسیان نەبورن لەبەر بونی داعش نابێ چاو بنوقێنین دزەکانی نیشتیمان بەناوی کوردایەتی کەرامەتی نەتەوەی و ئەتکی سامانی نەتەوە بکەن و بێ دەنگ بین.
وە کاریگەرانەتر لە ئێستا داعش بشکێنین خوێنی پێشمەرگەی کورد بە نرخ بزانین نەبێتە دەست مایەیەك بۆ سەرانی دزو بۆ مانەوەیان لەسەر بە کۆیلە کردنی نەتەوەو بازرگانی کردن بەو خوێنەوە، دەبێت وەك شۆڕشێ چۆن لە ساڵی ١٩١٧ دا شۆڕشی سوری سۆڤیەت لە ڕوسیا قەیسەری خست لە گەرمەی جەنگی جیهانی یەکەمدا نەك پارتەکانی ئەڵمانیای مارشاڵی کە ئەڵمان هەموویانی قوت دا ئەگەر وانەکەین دوای نەمانی داعش (٥٠) ساڵی تر نەوەی ئایندەی کورد ئەبێ نۆکەرو کاسەلێسی نەوەی دوای نەوەی بنەماڵە بێ، خۆتان و خواتان و هەلی ڕزگار کردنی نەوەکانی ئایندەتان.
هەر لە ئێستاوە زەوی لە کوردستان نەماوە بۆ نیشتە جێ بونی هاوڵاتیانی کورد لەبەر نەوەو باخ و تەلبەن ، خێڵی سیاسی بیرۆکراد.
شوێن نەماوە بۆ گەشت و گوزاری هاونیشتیمانی بۆیە ئەگەر دەتانەوێ ئازاد بن واز لە کۆیلەیەتی و خێڵ و بنەماڵەو حیزب بهێنن و ڕوبکەنە کورد بوون و ئازادی .
خودا کەسی لە کەس بە گەورەتر و بچوکتر خەلق نەکردوەو کەسی نەکردوە بە کۆیلەی بنەماڵەو خێڵ ئێوە ئەو ئایەتەتان لە کوێ هیناوە نەتەوەیەك بکەنە کۆیلەی بنەماڵەو خێڵ و حیزب ؟!!

کــەمال ئـەبوبەکر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە