بانگەوازێك بۆ ئەندام ودۆست ولایەنگرانى یەكێتى لەسنووری هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆك

Monday, 29/06/2009, 12:00

1723 بینراوە


بەڕێزان ...
بە ئەركى سەرشانى خۆمانى دەزانین هەموو لایەكتان وریا بكەینەوە كەپیلانیكى چەپەڵى پارتەكەى مەسعود ونێچیر لە ئارادایە بۆ ئەوەى بەناوى هەڵبژاردن و هاولیستى لەگەل یەكێتى و تێپەڕاندن وسەپاندنى دەستوورێك كە ویست وئارەزووى بنەماڵەى دز و خائینى كوڕانى مەلا مستەفاى بارزانییە . خوازیارن هەم یەكێتى ئیحتیوا بكەن و بیكەنە قەزەم و هەم شەرعیەت بە دەسەڵاتى رەش و دیكتاتۆریانەى خۆیان بدەن و بە خەیاَلى نەخۆشى خۆیان دەست بەسەر تەواوى هەرێمى كوردستاندا بگرن.
هەڤاڵان بەڕێزان
كارەساتى هەكارى و خیانەتى 31ى ئابتان لەبیرچوو. دزینى گومرگى ئیبراهیم خەلیل وچەندین سەرچاوەى دارایى دیكەى قووتى خەڵكى كوردستانتان لەبیرچوو . داگیركردنى هەولێری قەڵاو منارەتان لەبیر چوو كە پارتى جاشایەتى بە دەبابەكانى سەدام داگیریان كردو تا ئەمڕۆش هەر داكیركراوە و یەكێتى بە جانتاى دبلۆماسى تیاى میوانە و وەزیرەكانی یەكێتیش كراونەتە دیلى ژوورەكانیان وناتوانن یەك فەرمانبەرو پۆلیسێكى مرووریش لە هەولێر دابمەزرێنن. ئەى لەبیرتان چوو چۆن پارتى شارو شارۆچكەكانى ژێر دەستى خۆى كردووەتە چ مۆڵگەیەكى جاسووسى لەرێگەى رێكخراو و ناوچە و ئاسایش و پاراستنەكەیەوە بۆ ئەوەى نووزە لەهەموو رایەكى ئازاد ببڕێ. لەبیرتان چوو چۆن بستە ئەرزێك نەماوە لە هەولێر لەسەرخۆیانى تاپۆ نەكەن و هەولێر تاڵان وبڕۆ نەكەن .لەبیرتان چوو مەسیف وسەرەڕەشەكەى شوێنى سەیرانگاى خەڵكى هەولێریان چَون 18 ساڵە داگیركردووە و لە ئێوەیان حەرام كردووە. لە بیرتان چوو چۆن بادینانیان كردووەتە ناوچەیەكى داخراو بۆ حوكمى رووزەردى خۆیان و بە هەموو شێوەیەك دەیانەوێ لە ناوچەكانى ترى كوردستانى داببڕن.
دەباشە چاوەڕێ ى چ خێرێك لە هاوپەیمانى و یەك لیستى لە حزبەكەى مەسعود و نێچیر و مەسرور و مەنسور وسیداد و موكسى و بابۆ دەكەن كەلێوان لێو نوقمى دیكتاتۆریەت و دزى و خیانەت و خۆ بە خوداوەند كردنن.
بۆیە كات بەبەریەوە ماوە و بەسەرنەچووە و مەهێڵن پارتەكەى مەسعود ونێَچیر كڵاوتان لەسەربنێن و بە دەنگى ئێوە لە هەڵبژاردندا ئەختەبووت ئاسا پەلوپۆ بهاوێن و خۆیان بەهێز بكەن .
لەم پێناوەشدا تكاتان لێ دەكەین بەویژدانەوە بیربكەنەوە و هیچ گوێ بە مەسئوول و مشەخۆرەكان مەدەن و بە چەكى دەنگى خۆتان سنوورێك بۆ ئەم بنەماڵە دزو كوردفرۆشە دابنێن .
تكایە كە رۆژى 25ى تەموز چوون بۆ دەنگدان ئەم ئەركە نیشتمانییانە رەچاوبكەن:
1- بۆ پەرلەمان دەنگ مەدەن بە لیستى 54ى بەناو كوردستانى ودەنگ بە لیستى 57ى گۆڕان بدەن با تاى تەرازووى لیستى گۆڕان بەهێزبێت.
2- بۆ سەرۆكەكە دەنگ مەدەن بە مەسعودى 31ى ئاب و دەنگ بە باڵَێوراوانى تر بدەن بەتایبەتى د. كەمال میراودەلى تا تاى تەرازووى ئەوان بەهێز بێت.
3- بۆ دەستوورەكە كە لە خزمەتى بنەماڵە نووسراوە بە (نەخێر) دەنگ بدەن.

تێبینى: دەتوانن ئەو خاڵانەى سەرەوە بە هێمنى و بە نهێنى و دوور لە هەلڵا جێ بەجێ بكەن بێ ئەوەى مەسئوولەكانتان پێ بزانن نەبادا نانبڕاوتان كەن . بۆ ئاگاداریش پارتى بە تەماى تەزویركردنێكى گەورەیە لە ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى خۆى چونكە لە ناو خۆیاندا سیقەیان بەوە نییە تەواوى یەكێتییەكان دەنگیان بۆ بدەن بۆیە ئێوەش دەنگى خۆتان سووك مەكەن وئەو دەنگەیان مەدەنێ بەڵكو بیكەنە ئامرازێكى شارستانییانە تا تەرازووە خوارەكەى پێ راست بكەنەوە.
ئیتر چاوەڕێ ى هیممەت و هۆشیاریتانیین و هەر بژین.


(كومەڵێك لە كادر و ئەندام و لایەنگرانى یەكێتى لە هەولێر)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە