حکومه ت و ئۆپۆزسیۆن و په ڕله مانیکی کارتۆنی سیستمیکی پۆلیسی و مۆبۆکراسی به ڕێوه ده به ن

Monday, 26/03/2012, 12:00

1713 بینراوە



 



کاتێک له وڵاتیکدا خه ڵکی سه رجاده ی و نه خوێنده واری به مانای ڕاسته قینه حوکمی وڵاتیک ده گرنه ده ست ئیتر ده سه ڵات و فه رمانڕه وای و حوکم کردن له و وڵاته دا له بری دیموکراسی ده بێته ده سه ڵات و فه رمان ره واییه کی مۆبۆکراسی و مافیا گه ری

له وڵاتانی رۆژهه ڵاتدا به تایبه ت وڵاتانی داگیرکراو بنده ستی وه ک هه ریمی کوردستان وڵاته هاوشیوه کانیدا به هۆی نه بونی هۆشیاری گشتی و نزمی ئاستی رۆشنبیری ته نها یه ک جۆر پێناسه بۆ خوێنده وار ده کرێت که پیناسه یه کی زۆر کۆن و باوه

خوینده وار له م وڵاتانه دا به و ورده بیرۆکرات و ورده بۆرجوایانه ده وترێت که له ڕیگه ی ئه م سیستمه گه نده ڵه ی خویندنی دونیای ئه مڕۆوه به هۆی ئیمکاناتی مادی و هه لی بۆ ره خسینراو ئاماده بونی به رده وام له کۆره سه کان تا کۆتای ساڵ و ته زویرکاری و فێڵ و واسته کاری و ڕێگاکانی تری سیستمی بیرۆکراسی خوێندن ته واو ده که ن و پاش ته واو بونی ماوه ی خویندنیان پارچه کاغه زیکی به ناوی (کواڵیفیکه یشون) یان شه هاده وه رده گرن ئیتر پێیان ده وترێت خوینده وار

ئه گه رچی له وڵاتانی رۆژئاواشدا گه نده ڵی باڵی به سه ر سیستمی خویندندا کێشاوه و به هۆی هه بونی گه نده لی له سه رتاپای سیستمه که دا سیستمی خوێندنیش پشکێکی له و گه نده ڵیه به رکه وتوه به ڵام له رۆژئاوادا خوێنده واره به و که سانه ناوترێت که تێزی دکتۆراو ماسته ره کانیان ده ده ن به موته رجوم و به پاره بۆیان ده نوسنه وه و یان به ریگه ی فێل و ئاسانکاری دکتۆراو ماسته ره کانیان پاس یان تێده په ڕێنن به ڵکو خوێنده وار به مانای ڕاسته قینه که ی به و که سانه ده ڵێن که (سێڵف ئیدیوکه یت)ن واته خۆیان به مانای ڕاسته قینه خوێنده وارن و خاوه نی سکیڵ و توانای سروشتی خۆیانن و به ڕێگه ی خوێندنه وه ی تایبه ت خۆیان په روه رده کردوه نه ک به ڕیگه ی ئه و سیستمه گه نده ڵه ی خوێندن که پاش ساڵێک تیپه ڕین به سه ر ته واوکردنی چه ندین ساڵ خویندن له قوتابخانه و زانکۆ هیچیان له بیر نامێنیت یان هه رچیت خوێندبێت له سه دا ٨٠ ی خوێندنێک بوه بۆ به کۆیله بونی سیتم و دامه زراندن

لیڕه دا مه به ستی من له م ڕونکردنه وه ی سه باره ت به خوێنده وار و نه خوینده وار ڕۆشنای زیاتر خستنه سه ر ئه سڵی ناوه ڕۆکی بابه ته که یه، به ڵام به ر له وه ی درێژه به ئه سڵی بابه ته که و مه به سته سه ره کیه که م بده م ده مه وێت بیره وه ریه کی تاڵی خۆم بۆ خوێنه ر ئاشکرا بکه م

ئه وکاتانه ی که من له پۆلی سێی دواناوه ندی بوم به بیرم دێت که شه ش مانگی ئه وه ڵی ده رسه کانی پۆلی سێمان ته واو تێپه راندبو وه سه رگه رمی خۆ ئاماده کردن بوین بۆ ئمیتحانه کانی کۆتای ساڵ بۆ به ده ستهینانی نمره ی پاش تا بتوانین هیچ نه بێت له بری وه رگرتن له به شی ئه ده بی له به شی زانستی وه رمان بگرن

هه ر له و کاتانه دا رۆژێک له گه رمه ی ده رس خوێندندابوین به ڕێوبه ری قوتابخانه که دای له ده رگای پۆله که و پاشان ده رگای پۆله که ی کرده وه و به مامۆستاکه ی وت ئه م قوتابیه تازه مان بۆهاتوه و له مه ودوا ده بێت له م پۆله ده رس بخوینیت

له کۆتای ساڵدا ئه و قوتابیه له هیچ ده رسیکدا ده رنه چو ته نانه ت له ڕێزمانی کوردیشدا که وتبو به ڵام که من دڵنه وایم دایه وه و پرسیارم لیکرد که دیسان سا ڵێکی تر له پۆلی سێدا ده خوینیته وه یان واز ده هینێت له وڵامدا وتی ئه و پۆلی شه شی سه ره تایشی ته واو نه کردبو وه له نێوه ی ساڵێشدا بو له پۆلی سیی ناوه ندی وه ریانگرت و وه ک من ئه و مافه ی هه یه که له و پۆله دا بخوێنێت

پاشان وتی ئێوه ده بێت پۆلی چوار و پێنج و شه شیش ته واو بکه ن ئینجا ئه گه ر زانکۆیه ک وه رتانگرێت به ڵام ئه و به وه شه وه که له هیچ ده رسێکی پۆلی سێی ناوه ندیدا ده رنه چو ئاماده کاری له لایه باوکه موسته شاره که یه وه بۆ کرابو وه به چه ند هه زار دێناریکی ئه وکاته ی پاش ڕاپه ڕین ڕاسته وخۆ له یه كێک له زانکۆکانی هه ریمی کوردستان دانرابو

ئه و بیره وه ریه تاڵه م بۆیه هێنایه وه بۆ ئه وه ی خوێنه ر بزانێت که چۆن و له سه ر کام بنه ما له م هه ریمه ی ئێمه دا خه لکانیک شه هاده و پۆست و پله و پایه و بلۆکه دۆلاریان که ڵه که کردوه یان چۆن ڕه وانه ی ده ره وه کراون و به چ شێوازێک بوون به خاوه نی شه هاده و پۆست و پله و پایه و ده وڵه مه ندی و ناوبانگ

ئه مه ته نها نمونیه کی زۆر بچوکه و به هه زاران تاوان و پێشیلکاری و گه نده ڵی گه وره له م هه ریمه بچوکه ی ئێمه دا ئه نجام درا تا خه ڵکانیکی سه رجاده یی و مۆب و مافیا توانیان ده سه ڵات و فه رمان ره وای بگرنه ده ست بۆیه ئیتر کاتی ئه وه هاتوه هه ریمی کوردستان له ده ست سیستمی مافیاگه ری و مۆبۆکراسی و ئه و هه مو نه خۆشی و قه یرانه کوشندانه ڕزگار بکریت و خه ڵکی چیتر له ئاست ماف و ئازادیه کانیاندا بێده نگ نه بن و ڕاستی و نهێنیه کان ئاشکرابکه ن و میژو وه ک خۆی بنوسنه وه و چیتر دوای به رژه وه ندی تایبه ت و به رژه وه ندی ته سکی حیزبایه تی و خزمایه تی و شارچیه تی و بنه ماڵه چیه تی نه که ون و بیر له به دی هێنانی ڕه وش و بارودۆخیک بکه نه وه که له سه ر بنه مای به رژه وه ندی گشتی و دادپه روه ری بونیات بنرێت

ئه وه ی ئه مڕۆ له هه ریمی کوردستاندا پێی ده ڵێن حکومه ت و ئۆپۆزسیۆن و په ڕله مان سێ ده زگای کارتۆنی و حیزبین و خه ریکی بازرگانی کردنن که له سه ر بنه مای به شکردنی بودجه و سامانی سروشتی و داهاتی هه ریمی کوردستان به سه ر حیزب و کۆمپانیاکانیاندا کار ده که نو جه نگی ئه وان جه نگی به مانای ڕاسته قینه ی ماف و ئازادیه کانی هاوڵاتیان و شه قامی کوردی نیه و کار کردنیان له سه ر بنه مای به رژه وه ندیه کانی سه رکرده و حیزب و کۆمپانیاو بنه ماڵه به ڕێوه ده برێت و پیویسته کۆتای به م بازرگانی و سیستمه پۆلیسیه داپڵۆسینه رو هه واڵگیری و شه راکه ته بهێنرێت و سیستمیکی نوێ له سه ر بنه مای به رژه وه ندی گشتی له لایه ن خودی هاوڵاتیان و به تایبه ت گه نجان و نه وه ی نوێوه بونیاد بنرێت که هه مو چین و توێژه کانی کۆمه ڵگا ڕۆڵیان له به ڕێوه بردنیدا هه بێت و ماف و ئازادیه کانی هه موانی تێدا به یه کسانی پارێزراوبێت


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە