تالانییه‌کانی نێچیر لە تاپۆ كردنى موڵكى گشتى

Monday, 19/04/2010, 12:00

1659 بینراوە


دوا بەدواى راپۆرتەكەى گولان لەسەر بەراوردكردنى ئەداى حكومەتى پێشوو وحكومەتى نوێ واى لێكردم كەبە چەند دێرێك باسی هەندێك شت بكەم. كەلەوانەیە زۆر بچوك بێت بەبەراورد بە گەتدەڵیەكانى نێچیر  بەڵام من هەر ئەوەندەم بە بەڵگەوە پێیە . من لێرە باسی چەند شتێكى بچووك دەكەم كە رەنگە بەرێزتان ئاگاتان لە ئەداى حكومەتەكەى نێچیر  نەبووبێ كە چۆن مووڵكى حكومەتى تاپۆ دەكرد لەسەر داروو دەستەكەى خۆى كە قازانجەكەشی دەگەرایەوە گیرفانى(بارز)ى براى نێچیر  كەسەرپەرشتى كارو چالاكیەكانى نێچیر  دەكات لە رووى ئابووریەوە . لێرە هەموو مان ناوى كۆمپانیاكانى مۆبایل و ئینتەرنێت دەزانین لە هەولێرو دهۆك ئەگەر هەمووشیان نەناسین بەلام كۆمپانیاى مۆبیتێل وكوردستان نێت و نەورۆز تیلیكۆم دەناسین. مافیاکه‌ی پله‌یه‌کی کوردان دەتوانى نكۆلى لەوە بكەیت كە بینانیەكەى (مۆبیتیل) كە شوێنەكەى لە پیرمام ە لە نزیك باڵە خانەى كوردستان تی فی یە مولكی وەزارەتى گەشت و گوزار بوو وە بە ملیونەها دۆلارى لێسەرف كرا كە لە دەمى ئەم میللەتە رەش و رووتە گیرابووە بەبریاری نێچیر  لەسەر هەریكە لە شەوكەت و سەعید بارزانى تاپۆ كرا كە هەردوكیان سەگی نێچرن وە سەرپەرشتى كارى نێچیر  دەكەن لە رووى تەكنیكی مۆبایل و ئینتەرنیًت وە لە سالی 2007 تەسلیمی مافیاکانی مۆبیتیل كرا یان دەتەوى باسی بینایەكەى كوردستان نێت بكەم كە لەنزیك پارێزگاى هەولێرە لەلایان سەركیس ئاغا جان لە سالى 2002 بەناوى هەمان كەس كرا بە بیانووى ئەوەى بینایەكى كۆنە وە كوردستان نێت خزمەتى میللە ت دەكات .   من لێرە لایەنگرى د.بەرهەم نیم بەلام تۆش باش باش دەزانى تۆ راست ناكەى بەلام دەتەوێت تۆزێك پلە وپایەكەت بەرز بكەیتەوە. بۆ ئاگاداریت ئەم شتانە بەبەلگەوە لە لامە ئەگەر زۆر مەبەستتە ئەوە ئەم جارە هەردوو كۆپیی بریارەكان بلاو دەكەمەوە .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە