گەندەڵیەكانی ناو ئەنجومەنی وەزیران و چاوپۆشی دكتور بەرهەم

Saturday, 10/12/2011, 12:00

1028 بینراوە


ئەنجومەنی وەزیران كە پێویستە ئەو شوێنە نمونەییەبێت كە وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم ئاماژەی پێبدەن لە كارەكانیاندا و سەرچاوەی جێبەجێكردنی رێنمای و هەڵسوراندنی كاری هاوڵاتیانبێت . بڵام بەداخەوە ئەم شوێنە بووە بە سەرچاوەی گەندەڵی بۆ جێبەجێكردنی مەرامی چەند كەسێكی تاك .

بەهۆی سەردانی یەكێك لە نوسینگەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ماوەی شەشمانگی ڕابردوو وەكو مراجعیك كە عەوداڵی نوسراویكم وەڵام بدرێتەوە لەلایەن نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەهۆی خزمایەتیم لە گەلأ كارمەندێكی ئەو نوسینگەیە كە بەهۆیەوە دەچمە ژوررەكەی و گوێ لە چەندین چیرۆكی سەرسوڕمێندەر دەگرم كەهەریەكێكیان گولەیەكە و لە جەستەی ئەم حكومەتەدەدرێ.

گەندەڵیەكان گەیشتۆتە ئاستەیەك معامەلەكەی من ناڕوات چونكە لە وەزارەتێكەوەیە وەزیرەكەی لەسەر لستی كوردستانی نیەو دوای چەند هەفتەیە معامەلەكمیان دۆزیەوە نوسرابوو لەسەری ژیردەست دوای هەوڵێكی تەواو الحمد بۆخودا نامەكە ئازادكرا و گەیشتە لای دكتور ئامانج بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كە بۆ ماوەی شەش حەفتەیە وەكو دەڵێن لە بەریدی دكتور بەرهەمدایە وە هەزران معامەلەی وەكو منهەن كە ماوەكانیان زۆر لە معامەلەكەی من دورترە و چاوەڕوانی مەرحەمەتی دكتور ئامانج و بەریدی دكتور بەرهەم دەكەن. كوا چاكسازی لە دەزگاكانی حكومەتدا كە دكتور بەرهەم ئەڵێت لە بەرنامەمدایە.

ژوری ئەو خزمەم كە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و شوێنی كۆبونەوەی هەموو كێشە و مەسخەرەكانبوو بۆنمونە چەند وێنەیەك لەو كێشە و مەسخەرانەتان بۆ دەگێڕمەوە كە وەێنەیەكی ناگونجاو دەدات بە ئەنجومەنێك كە كورد هەزاران شەهیدی داوەلەوپێناوەدا.
ڕۆژێك لەڕۆژان یەكێك لە شۆفێرەكانی ئەنجومەنی وەزیران بە نیگەرانی هاتە ژورەكەوەو ووتی چونكە من شوفێری فڵانم كە لەسەر لیستی یەكێتیە خواردنی 7500 دیناری شمولم دەكات وە شوفیرەكانی سەر لستی پارتی 14000 دیناری دەیانگرێتەوە پرسیم لە خزمەكەم ئایا وەهایە لە وەڵامدا ووتی لە وەش زیاتر بەڕێوەبەری گشتی هەیە لە ئەنجومەنی وەزیران سێ سەیارە و سێ شوفیری بۆ تەرخانكراوە چونكە وەكو خۆی شانازی پێوەدەكات وە ئەڵێ من برای شیری و ژنەكەم كچی خاڵی دكتور بەرهەمە وە هەشمانە سیارەیەك دراوە بە شۆفێرەكەی بۆ هاتووچۆی شەخسی و هەشمانە سەیارەك تەرخانكراوە لە گەلأ شوفێریك كچەكەی فێری شۆفێری بكات وە هەموانیش ساعاتی ئیزافیان بۆ دەنوسرێت و خواردنی نیوەڕوانیش بۆ هەموانەو خواردنی سەفەریش بۆ ماڵەوە دەبرێت بەپێی پلەی وەزیفی.
ئەو خزمەم چیرۆكی سەرسورمێنەری لابوو كە هەریەكێكیان بۆ چیرۆكنوسێك مادەیەكی بەپێزی سەرسوڕمێنەرە. لێژنەی جاكردنەوەی سیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران هەر سێ مانگ جارێك بە سەرقوفلی ئەفرۆشرێتەوە.مانگانە زیاد لە دە دەفتەر ێرف دەكریت بۆ میوە و گوڵی سەرمێزی چەند بەرپرسیارێكی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیران كە زۆربەی ئەومیەوە و گوڵانە بەبێسود فڕێدەدرێت.
سلفەی عقار بۆ دكتور ئامانج سەرف كراوە چوار دەفتەر لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئایا ئەنجومەنی وەزیران جێگری بانقی عقاریە؟؟ یاخود مەبەستێكی نادیاری لەدوایە؟.
خزمەكەم دەیگێڕایەوە فرهاد علاالدین بەڕێوەبەری پێشوی نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئیستا وكو دەڵاڵ كاری خەڵك لە ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەكات و كۆمشنی خۆی وەردەگرێ.
ئایا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاگاداری ئەم هەموو تەجاوزانە نیە ؟ یاخود لەبەر بەرژەوەندی سەخسی خۆی چاوپۆشی لە هەموو تەجاوزەكان دەكات ؟ وەدەشبێت دەوروپشتەكەی ڕاستیەكانی لێبشارنەوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە