شۆڕشی ئازادی گەلان بەرەو کوێ؟

Friday, 08/04/2011, 12:00

1875 بینراوە


گەردە لولی شۆڕشی ئازادی گەلان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هەڵی کرد و یەک لەدوای یەک دەسەڵاتە دیکاتاتۆرەکانی کە لەلایەن سیستەمی جیهانی یەوە بەسەر گەلانی ناوچەکەدا سەپێنرابوو لە ڕەگ و ڕیشەوە لەبن دەرهێنا لە قوژبنێکی شەرمەزاری یەکانی مێژوودا ئەرشیفی کردن،هەندێک لێکدانەوە هەبوون دەیانوت ئەوەی ڕودەدات خواستی ئەمریکا و ڕۆژئاوایە بۆ گۆڕانکاری سیستەمی دەسەڵاتدارێتی ناوچەکە،یاخود بە ئینسیاتیڤی ئەو بەڕێوە دەچێت. هەڵبەتە ڕوداوەکان ئەو بۆچونانەیان ڕەواندەوە، ئەو ڕاستیەشی دەرخست کە ئەوەی ڕوودەدات ڕاپەڕینێکی ڕاستەقینەی جەماوەری بە پێشەنگایەتی لاوانە ئامانجی ڕاماڵینی دەسەڵاتە ستەماکارودیکتاتۆرەکانە بەسەر کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە،لەگەڵ تووێژی لاوان کە هێزی بزواندنی کاریگەری تەواوی شۆڕشەکانی مێژوون پێکهاتەکانی چینە هەرە هەژارونەدارچەوساوە لەخۆدەگرێت،هەرچەندە لە ڕووی ڕێکخستنی و ئامادەکاری یەوە زۆر ڕێکخراو نی یە بەڵام بەگشتی گۆڕانکاری و وەرچەرخاندنێکی گرنگ و مەزنە کە بە ڕووی دیکتاتۆرەکان و سیستەمی حاکمی جیهان دا پەیامی ئیدی بەسەی دا.
بەبڕوای من ئەم ڕووداوانە بەشێکن لە مایەپوچ بوونی سیاسەتی درێژخایەنی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دا،لەڕاستیدا ئەو سیستەمە دیکتاتۆرە ڕوخاوە یەک لەدوا یەکانە لە ئاکامی ڕاپەڕینە جەماوەری یەکان، لەدەرەوەی ناوچەکەوە هێنرابوون و بەتایبەتی لە ئەوروپاوەبە هیچ جۆرێک لەلایەن گەلانی ناوچەکەوە پێک نەهاتبوو،لەهەمان کات گەلانی ناوچەکە ئەم سیستەمانەی لە هیچ کاتێکدا قبوڵنەکردووە و لەماوەی درێژخایەنی ڕابوردوودا هەردەم لە ریاکسۆندا بووە لە بەرامبەریدا، هەروەها ئاشکراشە کە داڕشتەی جوگرافی ناوچەکەش پێکهاتەی بەرژەوەندی یە کانی دەوڵەتانی سەرکەوتووی شەڕی جیهانی یەکەمن وەک ئینگلتەرە و فەرەنسا لەهەمان کاتدا ئەودەستوەردانانە لە جوگرافیاو دابەشکاری لەنێوان گەلانی ناوچەکەدا هەردەم خاڵێکیتری ململانێی نێوان سیستەمی جیهانی و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بووە، تەنانەت پاشەکشەی ئینگلتەرە و فەرەنسا لەناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا و دامەزراندنی ئەوسیستەمە دیکتاتۆرانە بۆ هەمان هۆکار دەگەڕێتەوە،لەپاش خۆی لە هەرجوگرافیایەکی کە خۆی پارچەی کردبوو دیکتاتۆرێکی بەناونیشانی جۆراو جۆر جێهێشت لە دیکتاتۆریەتی ئۆلیگارشی ،دەوڵەتی،پادشایەتی،شاهەنشاهی بەڵام تەواوی سیستەمە دیکتاتۆرەکان خاوەن یەک رەوت وە ناوەڕۆکن هەموویان چەوسێنەر و سەرکوتکەر و شەڕەنگێزن لەبەرامبەر گەلەکانیانداوزێرەڤان و جەندرمەی پاراستنی بەرژەوەندی و باڵادەستی رۆژئاوان،ئەگەر گەلانی عەرەب و فارس لەبەرامبەر دەسەڵاتی دەوڵەتی دیکتاتۆر و شاهانشهی دا لەپۆزسیۆنی بەرخۆداندا بوون گەلی کورد لەبەرامبەر دەسەڵاتە جەوسێنەرە داگیرکارەکاندا لە لوتکەی شۆڕشگێڕێتی و بەرخۆداندا بووە،ئەوەشی لەناوچەکە بەگشتی دەگوزەرێت بەرخۆدانێکی مێژوویی لەشێوەی ڕاپەڕینێکی جەماوەری نوێدایە.
هەڵبەتە ئەم داستانە شۆڕشگێڕییە گەلان بۆ ئازادی لەلایەن هێزە بەرژەوەندیخوازەکانی رۆژئاوا و ناوچەکەوە هەوڵدەدرێت ئاکامەکەی بە رەو بەرژەوەندیەکانی خۆیان ئاراستە بکەن لەپێشەنگی ئەو هێزانەوە ئەمریکا کە لەپاش داڕمانی ئەودیکتاتۆرانە بەدەست و بازووی گەلانی ناوچەکە وە ئەو تادوا ساتەکانی دەسەڵاتدارێتیان پشتیوانی دەکردن .
ئەگەر بڵێین وەها شۆڕشێکی گەورە وگشتگیر کە سەرلەنوێ ناچاریان بکات بە سیاسەتی خۆیاندا بچنەوە شتێکی چاوەڕوان نەکراو بو بۆ ئەمریکا تەنانەت لە ڕوداوەکانی تونس دا باوەڕی وابوو دۆخەکە ئارام دەبێتەوە و ئەوکات لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تونس وتووێژ دەکات لەسەر مافەکانی خەڵک لەو وڵاتە ئەمە لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هێلاری کلینتۆن بۆ لەمەڕ ڕوداوەکانی تونس،ئێستا دەبینین ئەمریکا و ئەوروپا لەهەوڵداندان بۆ سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی کۆمەڵێکیتری بەکرێگیراوی خۆی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی وباڵادەستی خۆی بەسەرناوچەکەدا، پاش ئەو کۆماری تیۆکراتی ئێران دێت کە لەدوولاوە گەمارۆدراوە بە ئەگەری هەرەسهێنان ئەگەرێکی ناوخۆیی لە وێنەی ئەوەی ئەمڕۆ لەناوچەکە بەگشتی ڕوودەدات ئەویتریش دەرەکی یە لەئاستی نێودەوڵەتی ،ئەوەی ڕوبەڕووی ئەمریکا بۆوە لە میسر و تونس واپێدەچێت هێشتا داهاتووی بەتەواوی مسۆگەر نەکردبێت بۆیە ناچارما لە لیبیا دەستوەردانێک بکات کەمێک لە خێرایی زریانی شۆڕشەکانی گەلانی ناوچەکە کەم بکاتەوە تا بتوانێت بەجۆرێک لەجۆرەکان کۆنترۆڵی خۆی بەسەرڕوداوەکاندا بسەپێنێت، دەستوەردانی ئاسمانی لەلیبیا خاڵی سەرەتایە و دیارە ئەمریکا ئامادەنی یە چارەنوسی خۆی بداتە دەست نادیار،لەبەرامبەر ئەویشدا ئێران بۆ دورخستنەوەی هەرچی زیاتری کاریگەری ئەمریکایە لە بەشی خۆرهەڵاتی ناوچەکە لەهەوڵدانێکی مەزندایە، هێنانی هێزە ئەمنیەکانی ئەنجومەنی کۆمکاری کەنداو بۆ بەحرەین و بەرەنگاربوونەوە و کوشت و بڕی زۆرینەی شیعە لە بەحرەین بەدەستی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لەبەرامبەردا بێدەنگی ڕۆژئاوا نمونەیەکە ئەوبۆچونە پشتڕاستدەکاتەوە هەمان ڕەوش لە یەمەن دەگوزەرێت و حوسییەکان و قەبایلەکان بەدڕندەترین شێوە لەلایەن دیکتاتۆری یەمەن سەرکوت دەکرێن ئەگەر پێگەی بەحرەین گرنگیەکی گەورەی هەبێت بۆئەمریکا ئەوا یەمەن پێگەیەکی ستراتیژی یە لەڕوی نزیکی لەکەنداوی عەدەن وەک ڕێڕەوێکی گرنگ بەرەو ناوچەی کەنداو.،لەنێوان ئەم ململانێیانەدا ئەگەری ئەوەهەیەکە سەرلەنوێ ئەمریکا هەوڵ بدات بۆ دەست بەسەر گرتنەوەی ناوچەکە لە ڕێگای ئیسلامی سیاسی میان ڕەو لەجۆری ئاکەپە ی تورکیا کە خۆی لەخۆیدا لەسەرلەنوێ ئاواکردنەوەی سیستەمێکی دیکتاتۆری زیاتر هیچیتر نی یە، هەڵبەتە بۆ پراکتیزەکردنی پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی نوێ کەی پشت بەم ڕەوتە دەبەستێت ،یاخود کرانەوەی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوین بەڕووی دیموکراتیەتێکی ڕاستەقینەدا کە پێویستیەکی بنەرەتی ئەم سەردەمەی ناوچەکەیە لەهەرشتێکیتر زیادتر ،زەمینەی کۆمەڵایەتی و مێژووی لەبوار و گونجاوە بۆ دەرباز بوون بەرەو قۆناغێ دیموکراتی ڕاستەقینە سەرخستنی ئەو هەنگاوە گرێدراوی پەیڕەوە ڕادیکاڵەدیموکراتی خوازەکانە بە ستراتیژ و تاکتیکێکی ڕاست و دروست بەچۆرێک پیادەکردن و چەسپاندنی وەک بەشێکی گرنگی ئەم شۆڕشانە .
ڕۆژهەڵاتی ناوین لەنێوان ئەم ئەگەرانەدا دەبێتە مەیدانی تێکۆشانی سەخت ئەگەر دیموکراتیەتێکی ڕادیکاڵ نەبێتە ئەلتەرناتیڤ ئەوا ناوچەکە ڕوبەڕووی مەترسی گەورەتر دەبێتەوە لە نێوان بەرداشی سەپاندنی باڵادەستی و کۆنتڕۆلی رۆژئاوا بەسەر ناوچەکەو بەرخۆدانی گەلان لەبەرامبەرئەو دەستوەردانەدا ئەمە لە کاتێکدا ئیسلامی سیاسی توندڕەویش کاریگەری یەکانی لەسەر ڕوداوەکان هێشتا باش ڕوون نەبۆتەوەکە خاوەنی پێگەیەکی کۆمەڵایەتی کاریگەرە بەڵام ئەوەش ئاشکرایە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ ڕاستینەی دیموکراتی ناگونجێت و تەنانەت یەکێک بو لە هۆکارە بنچینەیی یەکانی هێرشی ئەمریکا بۆسەرناوچەکە لەهەمان کات ئەمیش یەکێکە لەمەترسی یە گەورەکانی ئاستەنگ کردنی وەرچەرخاندنی دیموکراتییە لە ڕۆژهەڵتی ناوین .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە