پەرلەمانكار ; لەپارێزەرى گەلەوە بۆ پارێزەرى گیرفان ..!!

Monday, 08/09/2014, 12:00

2021 بینراوە


 

360 رۆژ لەمەو پێش لەهەرێمى كوردستان كاندیدو لیستەكان بۆ پەرلەمانى هەرێمى كوردستان كۆمەلێك بەڵێنى سەر سورهێنەریان بەخەلك وجەماوەردا لەبوارى (سیاسى و كۆمەلایەتى وئابوورى و پەروەردەو تەندروستى و رۆشنبیرى و خزمەتگوزارى ...هتد) دا بینەرو بیسەرە دەنگدەرەكان بەڵێن و پەیمان و هاوارى بەرزى ئەوانى دەبیست بەختەوەر دەبوو خەونەكانى لەناو قاموسنامە وبەلێننامەكانى كاندیدەكاندا رەنگاڵە دەبوون ئەگەر یەكەم لاپەرەى قاموسى بەلێننامەكانیان بكەینەوە بەهاوارەوە دەیان ووت :پارێزەرى بوێرى مافەكانتان دەبین و گەندەلى لەڕیشەدەردەهێنین وموچەى فەرمانبەرو مامۆستایان زیاددەكەین و وەمووچەى پەرلەمانكارو پلەتایبەتیەكان كەم دەكەینەوە , دۆسیەى داهات و نەوت و دۆسیەى بێسەرو شوێنانى كوردستان ئاشكرادەكەین و تاوانبارانى ئەنفال و كیمیاى بارانى كوردستان لەجاش و مستەشارەكان و بەعسى و كاسەلێسەكانى سەدام رادەستى دادگا دەكەین و وەتاوەنبارانى 17شوبات رادەستى دادگادەكەین و بێشمەرگە بەنیشتیمانى دەكەین و هاولاتى و قەلەم با ئازادو ئازابكرێن بەلام ,ئەفسوس و مەخابن هەزارو یەك بەلێن نامەكانیان بوونە خەونى ئەرخەوانى بۆ جەماوەر لەیەكەم دەستپێكى دیارى دەسەلات بۆپەرلەمان ئەوەیە كەپەرلەمان ناتوانێت لێپرسینەوە لە هەرمى دەسەلات بكات , خەلك بفرێنرێت و سەرۆكى لیژنەى مافى مرۆڤ لەپەرلەمان قسە لەسەردۆسییەكەبكات و داواكار بێتەسەر خەت و بەقسەى بازارى دابنێت و سێ لایەنى ئۆپۆسیۆنى پێشووش بۆنمونە لەجیاتى مووچە و داهات شەفاف بێت و مانگ بووەتە 70 رۆژ ئەوجار مووچە دەدات وەزیرى دارایش نوقەى لێناێت و وەزارەتى پێشمەرگەش بە حیزبى زیاتر كراو ئەوجار بەشەخسەنەشى بۆزیادكرا و كارەباش بووتە ترافیك و پێوەرى پارەكەش هى دوو مانگە بەلام زەربى نرخى مانگێك ناكرێت و تالەسەر هاولاتى گرانبێت ئەمەش دیارى كارەبایە ,یەكەم خەلاتى وەزارەتى كشتوكاڵیش تەنها ئەوەبوو شووتى و تەماتى دەرەكى قەدەغەكرد لەجیاتى منافەسەى ناوخۆى بەهێزبكات ركابەرى چەندیەتى وچۆنیەتى دەرەكى پێبكات , لەگەل هەموو ئەمانەش لەژێر ئاگاى ئۆپۆزسیۆنى كۆن و دەسەلاتى كۆن ونوێ بەنزین لەسەر هاوولاتیان گرانكراو پەرلەمانیش كارتى سوورى لە وەزیرو ئەنجومەنى وەزیران بەرزنەكردەوە , جگەلەمەش لیستەكانیش بەڵێنیاندەدا دەستوور بگەریتەوە پەرلەمان و پاكێجەكانى چاكسازى جێبەجێ بكەن وبەلام ئەمەش چووە ناو ووتە نەستەقانى ترەوە سەدان بەڵێن و بەبێ هیچ كردار دواى سالیك ، دەسەلاتیش لەكاتى هەلبژاردن هەمان ئاوازى هەبوو بەلام كورد وەتەنى پوش؛ لەكایە ناگیرێت چونكە ئەوان 23 سال بوو نەیان توانى چاكسازى بكەن بۆیە ئەم كات بەتاى هەڵبژاردن دادەنرا , ئیستاش پەرلەمان و بوەتە فلچە بۆشاردنەوەى هەلەكانى دەسەلات و لەراستى دا زۆرێك لەبیرمەندان و نوسەران و رۆژنامەنووسان وادەزانن كە دەسەلاتى كۆن گۆڵى لە ئۆپۆزسیۆنى كرد و دەستە چەورەكانى 23سالەى بەئەوان دەسرێت و گەمە بەژیربێژ یان دەكرێت و ئیستا ئەوان بوونە فەڕاش بۆ جوان كردنى مالى دەسەلاتى كۆن بەلێنەكانیش كرانە قوربانى 6 ملیۆنى مووچەكانیان ، تەنها وەكو گەواهیدەرێك من (مەروان گەلالى) م نەدیت بانگەشەبۆخۆى بكات و بەلێن بدات , وەهاروەها سەركەوتووترین ئەندام پەرلەمانیش بەپێ زۆرلاێك پێوەر (سۆران عمر)ە وە هەرەوها (د . شێركۆ ) سەروكى لیژنەى سووتەمەنیە , لەگەل چەند دانەیكى تر "بەلام من واى بەباش دەبینم كە ئەم سێ ئەندام پەرلەمانكارەو وەتیكڕاى ئەندام پەرلەمەكان تر دەست لەكار بكێشنەوە چونكە پەرێزیان دیار نیەو لەچوار سال وا سالێك رۆشت بەلام هیچ نەدیترا واتە25% دەرفەت و كات و كاریان رۆشتووە بەلام سفر 0011و0 % لەكاریان نەكردووە كەواتە تازووە باداواى لێبوردن لەجەماوەربكەن و بڵین بمان بەخشن جەماوەر ... میللەت دەڵێت ئیمە 111پاریزەرى خۆمان لەپەرلەمان دانەناوە بەلكو دەڵێن ئیمە 111كەسمان تەعین كرد بەمووچەى بەرز ، جەماوەر دەڵێت: ئەگەر وانیە بۆ سەحبى سیقە لە وەزیرە كەم تەر خەمەكان و كابینە و دام ودەزگاێكى كەم تەر خەمى حكومى ناكەن و بەڵكو لەپارێزەرى گەلەوە بوونە پارێزەرى دەسەلات و گیرفان ..!! كەواتە لەسێ سەحبى سیقە زیاترى نیە سەحبى سیقەى جەماوەر یاسەحبى سیقەى حكومەت یاسەحبى سیقەى پەرلەمان ..

جــەعفـەر ســەروكــانى


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە