" خۆشاوی خوێن "

Monday, 17/06/2013, 12:00

1744 بینراوە



شەوانە منو تە نیایی و
سێبەری تۆلە ژیانی غەریبیدا
چاو دەبڕینە ئاسمان
گوێ هەڵدەخەین بۆ
یەکە یەکە دەنگی زریوە زریوی ئەستێرەکان
لە کاتی نیوەی رەشایی ئەو شەوەدا
جوانترین ستێرکی پانتایی
تەواوی خولگەی زەوی و
خوداوەندی هەموو جیهان
دێتو دەخوشێ تا دەگاتە
تەختایی دڵ و بیلبیلەی چاوان
ئەوە تۆی خۆشاوی خوێنم
بەهەشتی دزراو وڵاتەکەم
کوردوستان .



جەعفەر/ کەریمی /١٦/٦/٢٠١٣
ت/ فەنلاند


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە