تۆ بڵێى جەلال گۆڕانى دروست كردبێت؟!!!

Thursday, 24/09/2009, 12:00

1488 بینراوە


وەك و دەزانین حزبەكەى جەلال لە پاش ئەم هەلبژارنەى ئەم دواییە شارى سلێمانیشى لە دەستدا، لەوەش دەچێت لەم هەڵبژاردنەدا كە دێت كەركوكیش لە دەست بدات، بێ گومان ئەمە دەرئەنجامى ئەو سیاسەتەیە كە ئامادان بە هەزاران كەس بكەمە قوربان ئاغەیەك كە كەس بە قسەى ناكات، هەروەها ئەو سیاسەتەى كە واى كردووە سەربازى عەرەب لە دووزو جەلەولا ئیهانەى مرۆڤى كورد بكات، ئەمە جگە لە ناعەداڵەتى و دروستكردنى حكومەتێك كە بووەتە حكومەتى پلە تایبەتەكان و بڕێ دزو جەردە، بەهەر حاڵ مرۆڤ سەرى سوڕ دەمێنێت لەوەى حزبێك لە كوردستاندا پارێزگایەكى بە دەستەوە نەبێت و لە هەڵبژاردندا فەشلى هێنابێت لە هەمان كاتیشدا سەرۆك كۆمار لەو حزبە بێت و سەرۆك وەزیرانى كوردستان لەو حزبە بێت و ئێستاش وەك و باس دەكەن نایەوێت پلەكەى بەرهەم ساڵح تەسلیمى پارتى بكات، لە كاتێكدا ئەوان بە دەنگى پارتى وتەزویرى پارتى ماونەتەوە، بۆیە پرسیارى ئەوە دەكرێت ئایا جەلال بە گۆڕانەوە دەنازێت و پشتى بەوان قایمە یان سوپاو سەربازەكانى مالكى، هەرچەندە ئەمەى دواییان مەعقول نییە چونكە تا ئێستا كاتى ئەوە نەهاتووە سوپاى عێراق دیسانەوە بكرێتەوە بە گوشارێك لە لایەن هێزە كوردییەكانەوە هەر وەك و ئەوەى لە(66)و(31) دا ڕووى دا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە