رونكردنەوەیەك بۆ "كوردستان پۆست"

Thursday, 03/03/2011, 12:00

992 بینراوە




بەرێزان لە ناواخنی هەواڵێكتاندا وا باسكرابوو كە شەهید (ئەحمەد مستەفا نورەدینی) چەكداری رژێم بووە، بۆ ئاگاداری بەرێزتان و خوێنەرانتان (ئەحمەد مستەفا) كە خەڵكی گوندی "باوزە"ی بناری "قەڵادزە"یە، سەرلقی 3ی جوتیارانی نورەدینی بووو لەهەمان كاتدا قسەرۆیشتو و سەرۆكی عەشیرەتی نورەدینی و كەسایەتییەكی مەعنەوی گوند و عەشیرەتەكەشمانە، لە ساڵی 1961 بۆتە پێشمەرگە و تا شەهیدبونیشی چەندین قۆناغی بەرپرسیاریەتی لە شۆڕشدا بڕیوە، (ئەحمەد مستەفا)و كوڕەكانی وهیچ یەكێك لە كوڕ و خزم و كەسوكاریان بەدرێژایی مێژووی كوردستان بە تایبەتی لە 60 ساڵی رابردوودا بە هیچ شێوەیەك چەكی جاشایەتی و هیچ چەشنە چەكدارییەكی رژێمیان نەكردووە،
(ئەحمەد مستەفا) پیاوێكی شۆڕشگێڕ بووە، كوڕەكانی بیروڕای سیاسیان هەرچییەك بوبێت، ناوبراو كە سایەتییەكی دیاری خەباتی چینایەتی جوتیاران بووە، یەكێك بووە لەو كەسانەی زەرەری گەورەی لە پڕۆسەی جاشایەتی لە كوردستان داوە.
(ئەحمەد مستەفا) لە ساڵی 1976 شەهید بووە، لەوانەیە كەسێكی تر بەم ناوە لە ریزەكانی رژێم هەبووبێ، بەڵام بەهیچ شێوەیەك شەهیدی نەمر سەركردە (ئەحمەد مستەفا) چەكداری رژێم نەبووە، هەروەها زەمەنێك كە باسكراوە ناوبرا و هەر لە ژیانیش نەماوە.

لەگەڵ رێز و سوپاسماندا...

كۆمەڵێك گەنجی گوندی باوزی
عەشیرەتی نوردەینی
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە