بەدەستى شەخسى مەسروور بارزان سەردەشت عوسمانى تیرۆر كرا

Wednesday, 12/05/2010, 12:00

1015 بینراوە


كۆمەڵێك ڕۆژنامەنووس شارى هەولێر
لەپاش لێكۆلینەوەكەمان لەسەر تیرۆر كردنى شەهیدى قەلەم كاكە سەردەشت عوسمان، بۆمان ڕوون و ئاشكرابوو كە ئەم پیلانە كاتى زۆرى بردووە و وە كاكە سەردەشتیش پێداگریەكى زۆرى كردووە، لەسەر بیرو ڕایەكانى و بەردەوام بوونى لەم جۆرە بابەتانى كە خۆشمان بە ڕایەكى ئازاد وەسف دەكەین . بۆیە لێرەدا ئێمە وەكو ئەم گروپەیى كە لەگەڵ دۆزینەوەى تەرمەكەیى كاكە سەردەشت عوسمان دەستمان بەلێكۆلینەوە كرد، بۆئەوەیى ئەم كارانە بتوانین بەلایانى كەم هەوڵێك بدەین و بێكەینە عاداتێكیش بۆ خۆمان بۆئەوەى خۆمان لێكۆلینەوكان دەست پێبكەین كە ئەم سیناریۆ تراژیدیایانە بەم رەنگە تێپەر نەكرێت، وە لەهەمان كاتدا سەرداوەكان كە ئەمرۆ سەرۆكى حكومەت دكتور بەرهەم باسى كرد، كە بۆ خەلك نەیتركان و گووتى كە ئێستا ناكرێ باس بكەم، بەڵام ئێمە بۆ ئەوەیى كە هەم خەلك بزانێت و هەم حكومەتەكەیى دكتوریش بەلایانێكى تر تێپەر نەبێت ، ئەم لێكۆلینەوانە بڵاو دەكەینەوە كەچى حەزیشمان دەكرد، كە ناویى یەك یەكى خۆمان بۆتەواوى بۆ ئەم گەلە ئاشكراكەین كەچى لەبەر ڕەوشى ئەمرۆ و قبول نەكردنى ڕۆژنامەنووسان و ڕۆناكبیران ناخوازین، چونكە بەدلنیایەوە پێتان دەلێن كە یەكێك لە ئێمە لەمردن و تیرۆرى ئەوان ناترسێین و چونكە لەرێگایى خزمەتى ووڵاتەكەمان قوربانى دان سەرەتایى بیركردنەوەى دەست بەكار بوونمان بووە. كە ئەگەر ئازادى و دیموكراسیت دەوێت پێویستە قوربانى خالێكى دیارى كراوى تۆبێت بۆ هێنانە دیى، ئەم ئاواتەو ئەم ڕێبازەى كە سۆران و سەردەشت شەهیدن تێدا.
بەرێزان ئێمە ئەم حكومەتە بە حكومەتى خەلكى ئەنفال و كیمیابارنى ئەم گەلە دەزانین و وە مۆركى هیچ كەسێك یان عەشیرەتێكى پێوەنیە تاكو خۆیى بە پالەوانى ئەم ناوە بزانێ كە ئەمرۆ هەرێمى كوردستانە واتا حكومەت حكومەتى گەلە بەڵام قورخ كردنى حكومەت لە نێوان زەرد و كەسك و دەسەڵاتى ئەم دووحزبە دەسەڵاتێكى دژى ئەم گەلەیە كە لەپشت حكومەتدا بە دەنگى تەزویر و بە هێزى دروسكراو بەداهاتى ئەو وولاتە، قورخ و دەست بەسەر كراوە، واتا ئێمە حكومەت بە بەرهەم و نێچیر نابینین، بەلكو دروست بوونى حكومەت بە رەنجى گەل كە رژێمى بەعس لە لایەك پەلامارى دەدان هەم لەلایان سەوزو زەرد پەڵامار دەدران، ئەم رەوشەیان دروست كرد. كە ئەمرۆ سەوز و زەرد بە ناویى خۆیانەوە گرێداوە سیستەمێكى دیكتاتورى لە ژێر ناوى دیموكراسى بەرێوە دەبن .
بۆیە ئێمە لەگەڵ دەستى بەرێوە بەرى ئەم حكومەتەدا تاقەتى بەردەوامیمان نیە. نەك حكومەتى دروستكراوى بەڕەنجى ئەم گەلە .

بەرێزان جەماوەرى خۆشەویستى كوردستان ئێمە ئەم دەرفەتەیى ئەوەمان بۆ نەك نەدەبوو، بەلكو هەر زۆر مەترسى بوو كە هەنگاو هەنگا و بەدوایدا بڕۆین . بۆیە ئەگەر هەندیك سودیشمان وەرگرتبێت لەهەندێك زانیارى كە لەپلانەكانى خۆشماندا هەبووبێ، بەڵام شوێنەكانى تیرۆرمان تێدا نەپشكنى ئەمرۆ بەهاوكارى هاورێكمان شوێنى فرێداروى تەرمى شەهیدمان پشكنى ئەم شوێنە بەپێى پشكنین هیچ كوشتنێكى تێدا نابینرێت تەنها ئەوەمان نیشاندەدا كە تیدا بەمردیتى فرێدراوە!! كە لەم شوێنەشدا ئەوەندە خوێنى شەهید نابینرێت. چونكە ئەم تاوانە لەدوورى شارى مووسل ئەنجام دراوە.!! واتا ئەم شوێنە شوێنى فرێدانیى بووە كە تەرمەكەى دۆزراوەتەوە نەك كوشتنى ,

لە هەمان ڵێكۆلینەوەى ڕفاندنى و ڕۆیشتنى ئەم سەیارەیە كە تێیدا ڕفێنرا لە گەل چەند گەنجیك كەلەم كاتەدا چرپەكانى دەنگى سیارەكەیان بیستووە ، كە ئەم سەیارەیە ئاراستەیەكى تێژى هەبووە، كە نەیانتوانیوە هەستى پێبكەن. وجووڵانەوەیەكى زۆر بەهێزى هەبووە كە نەتوانراوە ببینرێت . بۆیە ئەم جوڵانەوەیەش ڕیگا دیارى كراوەكەى بۆ دیار دەكات كە لەناو پیلانەكەیان دەبینرێت .
واتا سەرەتایى رفاندنى سنورى هەرێمى نەبەزاندووە، بەلكو بەرەو شوێنى حەساس رێگایان بڕیوە . كە زۆر لایانى ئحتیمال كردن هەیە كە بەرەو هاوینە هەوارى ێلاح دین ڕێگایى بریبێ و لێكۆلینەوەكان لەوێندەرەوە دەست پێكردبێ و كەشوو هەوایى جێبەجێكردنى كارەكەیان سەیر كردبێ، كە ئایە لەگور كاتەكەیە یان نا.؟ لێرەدا هەرچەندە خۆنیشاندان كراوە بەڵام هەولى زۆر ڵاواز بووە بەشى گەرمى ئەوانى نەكردیە لەسەر تیرۆركردنى كاكە سەردەشت، جۆنكە ئەوان زۆرتر و زیاتر مسیر بوونە لەسەر تیرۆر كردنى. لەبەرامبەر ئەم هەولەیى خوێندكارانى زانكۆش نەبۆتە بەربەست پیلانەكەیان بۆ ئەنجام نەدانى.
وە هەر وە بەپێى ڵێكدانەوەكانمان سەردەشت بۆماوەیەكیش لەم شوینە واتا مەسف ماوەتەوە، لە ژێر رووحمى رفێنەرانى دا بووە و دیدارى ئەنجام داوە بۆیە پشتى ماوەى دیارى كراوى شوێنى كوشتنى بەدەستى كەسێكى دیار بووە كە لوولەیى تفەنگەكەى ئاراستەى سەرى كردووە، تەقەیى لێكردووە . ئەوەش نیشانى ئەوە دەدات كە خودى داواكراوى سەردەشت عوسمان، سەردەشت عوسمانى تیرۆر كردووە پاشان بردیانەتە جێگایى مەبەست و لەشوێنى مەبەس فرەیان داوە.

هەوڵدانى رفاندن و جۆرى پیلانى ئەوان بۆ سەردەشت عوسمان .
لە 12ى 2009 دا بابەتێكى سەردەشت عوسمان بە زمانى ئینگلیزى بەناوى
) I am in love with Barzanis daughter,)

بڵاویى كردەوە كە واتاكەیى (من لە ئەشقدام لەگەڵ كچەكەى بارزانیدا) هەر لەپاش ئەمەدا بابەتێكى تر بڵاو دەكاتەوە بەناوى (نەسەرۆك خوایە نەكچەكەشى)لەم بابەتەدا هەربەخۆیى باسى ئەوە دەكات و دەلێت داوام لێكراوە كە وێنەى خۆم و ناسنامەى خۆم بڵاو بكەمەوە !!هەر لەپاش بڵاوكراوەیى ئەم بابەتە ئەم هەرەشەیەش دەست پێدەكات و پاشانیش دەستى بەهێزى سەردەشت عوسمان دەست پێدەكات و ڕاستەوخۆ مەسرور بارزانى دەكەوێتە بەر پیلانى تیرۆر كردنى سەردەشت عوسمان. بۆ ئەوەیى ڕاستەوخۆ ئەم كەسە دەست نیشان بكەن و بەزووترین كات تیرۆرى بكەن. بۆیە لیرەدا پاش هەولدانێكى زۆرى ئیستخبارات و جۆرى مامەلەكردنى هەلگرى گەمەى سخورى و بەكار هێنانى ژمارەیى تەلەفۆنى تایبەت بە دەزگایى پاراستن وە خۆڵادانى حمید عبدلخالق و قەسەكانى ئەم بەرێزە لەكاتى شكایەتەكەى كاكە سەردەشت دا كە دەڵێت ئەم رەقەمە لەوانەیە لە ئەورووپاوە هاتبێ !!! ئێمەش لێرەدا ئەوەمان بەڕوونى بۆ دیار دەكەوێت كە عبدلخالق بەم رەقمە ئاشنایەو وەدەزانێ لە كوێوە هاتووە و لەبەر ئەوە زوو بەشێوەكى دیار نیشانى دەدات كە ئەم رەقەمە ئەورووپایە . بەڵام لێرەدا حمید عبدلخالق بەم رەنگە تێناگە كە مەسرور بارزانى ڕاستەوخۆ سەرپەرشتى ئەم پیلانە دەكات، ئەو هەروا دەزانى ئەمەش نمونە كانە كە پاراستن لە ڕابردوو بەكارى هێناوە بۆ چاو ترساندنى ڕابردوو بۆ یە گوتیتى كە لەوانەیە چەند جارێكى تر دووبارە ببێتەوە . ئەوەش نیشانەى ئەوەیە كە چەند جارێك لە ئەم ڕەوشە روویداوە، بەڵام لە ئەنجامدا نووسەر یان ڕۆژنامەنووسەكە بێدەنگ بووە و ئەم جۆرە هەرەشانەش كوژاونەتەوە بەسەریاندا . بەڵام ئەو نەیزانیوە كە ئەمە ناكوژیتەوەو بەسەر پەرشتى مەسروور بەڕێوە دەروات.
بۆیە مەسروور بارزانى هەڵدەستى هەموو هەولەكانى خۆیى و دەزگا سخورە حزبیەكەى بۆ لێكۆلیەنەوە و بەدوا داچوون دەخاتە گڕ سەرەتا كەسێك بەناوى گچێك وەڵامى دەداتەوە، كە ئەمەش جۆرێكى تر بووە لە هەنگاوەكانى كە كاتێك دەست نیشانى دەكەن . بۆ ئەوەیى بزانن كە سەردەشت كەسێكە یان كۆمەلێك و یان سەربە لایانێك كە ئەوان بەناوى نێشێروانیزم پێیان دەربریوە، بەڵام لە وەڵامى سەردەشتدا تەئكید نەبوون ، بۆیە ئاخیر هەنگاوى پیلانەكەى خۆیان نا كەبۆ دلنیا بوون لە سەردەشت كە ئایە مستەوایى ئەم جۆرە بابەتە ئى خۆیەتى یانى كەسانێك هەن لەپشتیدا . ئەوەش بە كۆبوونەوەیەكى داوەتكردنى خوێنكارانى بەشى زمانى ئینگلیزى دەستى پێكرد كە لەم كۆبوونەویە، تواناكانى سەردەشت لەلایان خودى خۆیەوە تەئكید دەكاتەوە، پاشان نیشانى دەكات و چەند ڕۆژ بەسەرى تێپەر نابێت و دیدارى لەگەڵ بكۆژەكەى ئەنجام دەدات كەلێرەدا خود مەسروور بەخۆیى بوو كە بە تفەنگى دەستى خۆیى تەقەى لێدەكات و پاشان بەسەگەكانى دەیگەێنێتە شوێنى دیارى كراو فڕێ دەدات.
مەسروور بارزانى كورى مسعود بارزان سەرۆكى ئاژانسى پاراست پارتى دیموكراتى ......... خوێنى سەردەشت عوسمانى بەدەستى خۆیى رژاند. ئەگەر دكتور بەرهەم ێالح ئاشكرایى دەكات بابفەرمێ و ئەم لێكۆلینەوەیە لە شوێنەكانى كە بۆ ئێمە ئەستەمە گەیشتن پێى، بەس بچێت ڵێكۆلینەوەى لەسەر بكات . و بكوژە قەبەكەى دەست بەسەر بكات . كە ئەمەش زۆر لە تواناكانى حزبەكەشى گەورەترە. بۆیە با لێرەوە خۆمان نەخەلەتێنین بكوژى سەردەشت عوسمان تەنها بەروخانى بنەمالە بەسزایى خۆیان دەگەن ، نەبە دكتور بەرهەم و نەبە جەڵالیش كۆتایى پێناێیت.


لێكۆلینەوەى
كۆمەڵێك ڕۆژنامەنووس شارى هەولێر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە