پەیوەندی بزوتنەوەی گۆڕان بە کوردستانپۆستەوە

Monday, 11/01/2010, 12:00

1410 بینراوە


کوردستانپۆست لەپیلانی دەسەڵاتدا
کوردستانپۆست لەشرۆڤە و ڕیکلامە ژەهراویەکانی کەناڵە حیزبی و بەحیزبیکراوەکاندا، لەگەڵ هەوڵی تاکە مشەخۆرەکانی حیزبی بۆ نێو کۆمەڵگا و جێ مەبەستی حیزب و دەسەڵات لەپێناو ناشرینکردنی ڕوی کوردستانپۆست لەبەردەم خەڵکدا، وەک ئەوەی کە ڕاگه‌یاندنێکی جنێوفرۆش ، بێ مستەوا ، بێ موڕاڵ ، دور لە ڕەوشت و نەریتی ڕۆژنامەگەری ، دیانه‌وێت بیناسێنن، جگە لەم هەمو بوختانانە دەخوازن دەستە چەورەکەی خۆیان چۆن بێ ماتۆڕی سیاسی دەرەکی نائاژورێن بە کوردستانپۆست بسڕن و تاوانباری بکەن بەوەی کە دوێنی سەر بەمیتی تورکیا و یان ئیتڵاعاتی ئێرانن ، ئەمڕۆش سەر بەگردەکەیه‌ و کەسایەتییە گرنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان به‌ڕیوه‌ی ده‌به‌ن. ئەم تۆمه‌ت و بوختانکردن و بەیتوبالۆرەیە بەدوای ئەوەدا دێت، کاتێک کوردستانپۆست پەردە لەسەر کارە دزێو و نانیشتمانی و ناسیاسیی و نایاسییەکانیان هەڵدەماڵێت ، ئیتر دەکەونە پەلاماردانمان بەڕاست و چەپ بەهەموتوانایانەوە لەتەکماندا ڕادەوەستن ، چونکە لەسەر حەقین و ناتوانن بمانگلێنن .

ماتڕیالەکانی کوردستانپۆست
ئەوانەی دەنووسن و کار لەم سایتەدا دەکەن که‌سنی له‌خۆبورده‌ن، جگە لە کەسە تاوتاوەکان (١) ، کەسانێکن بەرامبەر بەنیشتمان و نەتەوەو گەلەکەیان قەڵغانن ، لەئاست بەرپرسیارێتی خەڵکی کوردا دڵسۆزن ، تاکە شتێک کە هەیانە بیبەخشن بەگەلەکەیان جەستە و بیری نەتەوەییانە . توندوتیژی و بریندارکردنی جەستەی هەرکوردێک بەهەر مەبەستێک پرۆتێست دەکەین ، خوازیاری گەلێکی ئازادو جیهانێکی یەکتر قبوڵکردن و سەروەری یاساو دەسەڵاتێکی نوێنەرایەتی ڕاست و موڕاڵ بەرامبەر بە گەلەکەمانین ، لامان دوژمن تەنها ڕەنگی ڕەشە و هەموو دوژمنانی کورد بەیەک چاو سەیر دەکەین و ئازادیی و ڕزگاریی بۆ هەمو کورد دەخوازین و سنورە دەستکردەکان لەزەهنماندا دڵۆپە خوێنی لاوانمانی لێدەچۆڕێت و گۆڕانکاریی لەو ستراتیژیەماندا مەحاڵە .

بەرەی دووبەرە لە ویژدانی کوردستانپۆستدا
ئێمە و دەسەڵات و ئەوانەی هاو زنجیری ئێمەن ، دوو ستونی بەیەک نەگەیشتوی ژیانی سیاسیی و کلتوریی و موڕاڵیی و نەتەوەیی و چارەنووسین ، هیچ پرنسیبێک بەیەکمان ناگەیەنێت تا لەگەڵیاندا دانمان لە کوانوویەکدا بکوڵێت ، ئێمه‌ لە جەنگداین لەگەڵیان تا تاوانەکانیان لە دادگای نیشتمانیی ڕاستەقینە یەکلایی دەکرێتەوە .
جوداین لەگەڵیان :
١ ئەوان کلتوری ڕشتنی خوێنی براکانیان پیرۆزکردووه‌.
٢ دەستی دوژمنیان گرد بۆ ناو مەیدانی شەڕی کورد کوژی .
٣ بەسەدان کوردیان لە لێوار و پاساراندا تیرۆر کرد.
٤ سامان و پاره‌ی ولات بۆ بەرژەوەندی حیزبی و ۆ خۆیان دەبەن .
٥ کەرکوکیان لە پرۆسیەکی کڕنوشبەردا فرۆشت .
٦ داڕیژەری پیلانی کەویکردنی بزوتنەوەی کوردی باکوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوان
٧ بەربەستن لە بەردەم کۆمەڵگایەکی مۆدیرن و سەردەمدا .
٨ بەربەستن لەبەردەم سەروەریی یاسادا .
٩ بەدیهێنەری کۆمەڵگایەکی نادڵسۆزو سستن .
١٠ حیزب و حکومەتیان تێک ئاڵاندوە و حکومەتێکی بێ پیلان و ڕوانگەیان پیادە کردووە .
ئێمه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ هەموو ئەو ڕەفتاره‌کانی ئەوان ده‌گرین و ناتوانین ئەو هەموو هەڵە و تاوان و خیانەتانەیان چاومان بپۆشین، بۆیە لەگەڵ ئاوان هاوتەریب نابینەوە .

ئێمە بەشێکین لەبزوتنەوەی گۆڕان یان هاوهەڵوێستین؟
لەپێش ئەوەی ناوی بزوتنەوەی گۆڕان لەنێو فایلی سیاسیی کوردیدا خۆی دەربخات، کوردستانپۆست لەسەر ئەم ستایلەی ئەمڕۆ، پێشتریش کاری دەکرد ، لەپێش ئەوەی کوردستانپۆستیش وەک سایتێک بێتە مەیدان، کاری ڕۆژنامەگەری و ڕەخنەی خۆی گرتووه‌، لەناو دەرونی نووسەر و بیرە تیژو بەهەڵویستەکانی تری کۆمەڵگای کوردیدا ڕەخنە و ناڕازی بوون لە چەکەرەکردندا بوو.
زۆر جار گومانەکان لە سەر ئارێشەکان ڕاست دەرناچێت و شێوەیەک لە ڕیکلام و گەمە سیاسییەکان لە خۆدەگرێت . ماوەیەکی دوور و درێژ بۆچوون و باسێک تەواوی مێشک جەستەی ئەندامانی پارتی و ته‌نانه‌ت که‌سانی ناو یه‌کێتیی و حیزبه‌کانی تر داده‌پۆشی ، به‌تایبه‌تیی له‌مدواییه‌دا که‌ گۆڕان هاته‌ ناو گۆڕه‌پانه‌که‌وه‌، کە ململانێی نێوان یەکێتی و بەڕێز نەوشیروان مستەفا سینارۆیەو بۆ گلاندنی پارتیی ، بەڵام دوو وتاری ئاراستەکراو دژ بەیەکی ئەم دواییەی ئەو دوو بەڕێزە ، ڕەواندنەوەی ئەو بۆچوونانە بوو .
ئەگەر چی دەسپێکی ئارێشەکان بە باری گرژی و ترس لێکەوتنەوەی شەڕی ناوخۆی وێنەکرد ، بەڵام سودی ئەم گرژییە لەپێش بزوتنەوەی گۆڕان و خودی بەڕێز نەوشیروان ' گەل بوو ' ئێستا ئەو ئارێشەیە لەسەر پانتایی ڕۆژنامەو تەلەفزوێنەکان نەڕەوایەوە ، دوای ئه‌مه‌ ئارێشەی کوردستانپۆست و یەکێتی دەستی پێکرد ، کوردستانپۆست نە کۆمپانیا و ڕێکخراو و ئۆرگانێکی حیزبییە ، بەڵکو ڕۆژنامەیەکی سرک و چەتوونی نێو جیهانی ڕۆژنامەگەری کوردییە و لەئاست بەهەدەردانی بەرژەوەندییە پچوک و باڵاکانی نیشتمان قەڵغانێکی پتەوی نەبەزیووە . لێرەدا دەسپێکی کۆکبوونی نێوان ئێمە و بزوتنەوەی گۆڕان لەبەرامبەر دەسەڵات بەتایبەتی یەکێتی دەست پێدەکات ، لەم خاڵەوە ئەوانەی، که‌ بەشێک بوون لە مزاییدەی سیاسیی یان ڕژاندنی ژەهری گەلکوژیی دەبنە بەرەی دژ بەئێمە. ئێمە و بزوتنەوەی گۆڕان بەرەی ناڕازین به‌رامبه‌ر به‌ تاوان و خیانەت و نایاسایی و مزایدەی سیاسیی، که‌ دەسەڵاتی ئەمڕۆی کوردیی پیاده‌ی ده‌کات ' لەسەرئەم هەڵوێستە هاوڕاین ، جگە لەمە هیچ گرێبەست و هیچ پەیوەندییەکی شاراوەمان نییە .
دووهەراکەی ئەم دواییەی نێوان بەڕێزان نەوشیروان مستەفا و تاڵەبانی لەلایەک و یەکێتی و کوردستانپۆست لەلایەکی تر یەکلایی کەرەوەی کۆمەڵێک سەرسامی بۆچوونه‌کانمانه‌، بۆ ئەمڕۆی چەند مانگێک پێش هەڵبژاردن گەورەترین دەستکەوتە، لە ئەمڕۆوە خەڵکانێکی زۆر له‌ نێو ڕیزەکانی پارتی و هێزە سیاسییەکانی نێو گۆڕەپانی کوردی و بەشە زۆرەکەی گەل، کە خەڵکی سڤیلە گۆمانیان دەڕوێتەوە و هەڵوێستیان لەئاست ڕاستگۆیی بزوتنەوەی گۆران، هه‌روه‌ها کوردستانپۆستیش وه‌ک راگه‌یاندنێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد، لەبەرامبەر نیشتمان و نەتەوە لەبرەودا دەبێت و لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووشدا تەنها دەنگ بە نوێنەرە ڕاستەقینەکانیان دەدەن لە بزوتنەوەی گۆڕان و خوێنەرێکی هەمیشەیی ڕۆژنامە بوێرەکەی کوردستانپۆست دەبن

١ ـ کەسە تاوتاوەکان : بەواتای ئەو نوسەرانە دێت کە هەر ڕۆژەی لەسەر پەتێک وزەی خۆیان بە هەدەردەدەن و زەرەر بە کۆمەڵگاکەیان دەگەیەنن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە