کۆڕەکانی مەلا بەختیار وەک دۆکۆمێنت دەدرێتە پۆلیسی ئەوروپا

Tuesday, 19/01/2010, 12:00

1308 بینراوە


هاوڵاتییه‌ک زۆر لەمێژە ئێمە ناپاکی و تاوانی ئەم دەسەڵاتە نەگریسەی کوردستانمان ئاشکرا کردووە ، زۆر لەمێژە بە بەڵگەکانمان گەلەکەمان ڕادەچڵەکێنین ، بەڵام هەندێک لە گێلەحیزبیەکان گەمارۆی حیزب لەسەر جەستەو هەستیان ناپسێنن .
پێمان راگەیاندن دەسەڵاتی کوردی
١ بەکرێگیراوی هەر چوار داگیرکەری کوردستانە ، گوێتان پی نەداین
٢ ـ وتمان دەسەڵات (ئۆلیگاریشە) واتە کۆمەڵێک مافیا دەیبات بەڕێوەو مل بەرەو دیکتاتۆری دەنێت ، هەستان نەکرد
٣ ـ هاوارمان کرد ناپاکن لەگەڵ گەلەکەماندا و لە پێناو مانەوەدا هەموو کارێکی نانیشتمانی و موڕاڵی دەکەن ، چاوتان نوقاند و ملتان نەوی کرد
زۆرمان وتو گوێتان نەگرت لەسەر فرۆشتنی کەرکوک و تیرۆری بەکۆمەڵ و دزینی دارایی گشتی بەڵام بەخەبەر نەهاتن ، بابزانین بەم هەواڵە دەروێشەکانی حیزب هۆشتان دێتەوە یان نا .
چەند ڕۆژێکە مەلا بەختیار هاتۆتە ئەوروپا بەپێی بەرنامەیەکی داڕیژراو و ورد لەژێر ناوی کۆڕ و کۆکردنەوەی خەڵکە سەرگەردانەکەی حیزبدا . کۆمەڵێک بۆچون لەسەر ئەم هاتنەی بۆ ئەوروپا قسەو باسی لەسەر کرد ، بەڵام ناپاکیەکەی وەک خۆی ئاشکرا نەکرا ، کەسێکی بەهەست لە سەرچاوەیەکی گرنگی نەرویج و سویدەوە بە نامە ئاگاداری کردینەوە کە / بەپێی بەرنامەیەکی داڕیژراو و بەسەرپەرشتی خودی مەلا بەختیار و سەرکردایەتی یەکێتی و پارتی کە ئەم قسەکەرەی یەکێتی لەهەر وڵاتێک کۆڕێک ببەستێت و کۆڕەکانیش بەڤیدۆ و وێنەیی بەکامێرا بگیرێت . پاشان وەک دۆکومێنت ڕادەستی حکومەتەکانی وڵاتانی ئەوروپا و (هۆ مێن ڕایس وچ) بکرێت..
پارتی و یەکێتی و حکومەتی بەناو کوردستان لە ژێر گوشارێکی نێو دەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی ماڤی مرۆڤدایە ، ڕەوی بەکۆمەڵی کوردان بۆ هەندەران بەتایبەتی ئەوروپاو وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوامە ، بەردەوامەو وەڵامی دۆسیەی خەڵکە سەرگەردانکراوەکە تەنها ناڕازی بون و ڕاکردوی ڕزگارکردنی جەسەتەو ژیانێتی . بەم دۆکۆمێنتە ڤیدۆییە وەک چەکێک بەرپەرچی هەمو ئەو پرسیارانەی پێ دەدرێتەوە کە ئاراستەی دەسەڵاتدرانی کورد دەکڕێت لەلایەن وڵاتان و ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکانەوە ، بەم بەڵگەیە بۆیان دەسەلمێنن کە لەکوردستان دیموکراسی مافی مرۆڤ بەرقەرارەو هەمو ئەوکەسانەی هەڵهاتون لە دەستی دەسەڵات درۆ دەکەن و قسەکانیان دورە لە ڕاستییەوە . هەروەها تاک بەتاکی بەشداربووی کۆڕەکانیش ڕوبەڕوی لێپرسینەوەو لێسەندنەوەی مافەکانیان دەبنەوە لەلایەن ئەو وڵاتانەی کە تیایدا پەنابەرن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە