یەكێتی و پارتی ئەوەندەی لەكەركوك خەریكی زەوی دابەشكردن وخۆیان بوون ئەوەندە بەرگریان لەكەركوك نەكردووە

Monday, 03/08/2009, 12:00

2265 بینراوە


سازدانی كامەران پەشێو

ساڵەح ژاژڵەی پێشمەرگەیەكی كۆنی یەكێتی و كاندیدی لیستی گۆڕانە دواهەمین پلەی لەناو یەكێتیدا ساَی 1990 بەرپرسی ئیدارەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بووە لەچاوپێكەوتنێكیدا باس لە كێشەكانی نێوان یەكێتی و پارتی دەكات هەروەها پێی وایە گەندەڵی لەبەغدادو بەرژەوەندی هۆكارێك بووە بۆ ئەوەی كەركوك نەگەڕێتەوە بۆسەر كوردستان .


هاوڵاتی: وەك باس ئەكرێت ئێستا پەرلەمان لەڕووی دەركدنی یاساوە چالاكە بەڵام لەڕووی تەنفیزی و جێبەجێكردنەوە توانای نییەو هەروەها نەیتوانیوە كارابێت لەبەڕێوەبرنی نەزاهە تۆ پێت وایە پەرلەمان هێشتا لەژێر هەیمەنەی حیزبەكانە یان ئەمە بۆچی ئەگەڕێنیتەوە؟
مامۆستاساڵح ژاژڵەی:بەبڕوای من پەرلەمان لەڕووی دەركردنی یاساوە چالاك نییە بەڕاستی ئەوان خۆیان پاراستووە لەویاسایانەی كەلەبەرژەوەندی خەڵكن بەڕاستی هاتوون بەیاسای وەهاوە خۆیان خەریك كردووە ئەوەندە گرنگ نەبووە بەڵام باشە ڕۆژێك لەڕۆژان هاتن لەوەزیرێك ببپرسنەوە بەعەكسەوە وەزیری وەرزش و لاوان داوایان دەكرد بێتە پەرلەمان هەرنەدەهات و جوابیشی نەئەدایەوە بۆیە وەزیری وەرزش و لاوان دەچوو لەسوید ڤیستیڤاڵی دەكردو پارەی خەرج دەكرد ئەم پەرلەمانەی كەهەمانە كۆمەلیك خەڵكی بەتوانایە بۆیە من باسی سیستەمەكەی ئەكەم باسی خەڵك ناكەم خەڵكی بەریزو بەتوانا هەیە لەناو پەرلەمان بەڕاستی ئەگەر لەژێرهەیمەنەی حیزب نەبوونایە ئەوپەڕی شتی باشیان دەكرد بەڵام ئەم پەرلەمانەی ئێستا بەڕاستی لەژێر دەسەڵاتی هەیمەنەی حیزبدایە كەپارتی و یەكێتی بەڕێوەی دەبەن یان ئەو بڕیارانەی كەلەپەرلەمانەوە دەردەچیّت لەپێشەوە لەمەكتە سیاسیەكان بڕیاری لەسەر دەدرێت و بڕیاری لەسەر دراوە پێیان ووتراوە دەبێت ئاوابڵەیت لەچی دنیایەك هەبووە پەرلەمان وادەی تەواو بووبێ دەستوور هەموار بكات
لەمێژوودا نییە ئەمە تۆ پەرلەمانت هەڵبژاردوو ەتا 4/6 لەدوای ئەم وادەیە هەر بڕیارێك دەربچێت نایاساییە مەگەر شەڕبیت ووڵات نائارام بێت و بۆی هەیە بمێنێتەوە تا ئەوكاتەی ئەو مەترسیە لادەچێت وەنابێت لەوكاتەشدا بڕیاری زۆر چارەنووسازیش بدات بەڵام ئەمان هاتوون خراپترین بڕیاریان داوە بڕیارێك بە كاڵ و كورتی بە ئامادەكردنی دەستوور كە خەڵك بەهیچ جۆر نایەوێت بەنیسبەت دەستەی نەزاهەوە ئەوان نەك هەوڵ دەدەن كە دەستەی نەزاهە دابمەزرێت ئەوان دژی دامەزراندنی ئەوەن لەدەستەی نەزاهەو لێپرسینەوە لەوكەسانەی كەبوونەتە هۆكاری گەندەڵی لەهەرێمی كوردستان ئەوان كە لەبەغداد دەستەی نەزاهە لەخەڵكی دەپرسێتەوە ئەمان لێرەوە زەندەقییان چووە ئەمان دژی ئەوەن باشە ئێمە دەزگای چاودێری داراییمان هەیە لێر ە ئەگەر ئەوان ڕاست دەكەن ئەگەر ئە ڕاپۆرتانەی كە چاودێری دارای نووسیویەتی بۆ وەزارەت بچێت تەنفیزی بكەن بزانن چەند پێشیلكاری هەیە بزانن چەند پارە دزراوە چەند پارە دیارنییە لەسەر خەڵكی هەیەو كە لەكەس ناپرسنەوە كەواتە ئەمان نەك نایكەن دژی ئەوەن بكرێت .
من یەك پرسیار دەكەم كێ گەندەڵی كردووە ؟ ئەوانە گەندەڵییان كردووە كە ئێستا بەرپرسن باشە پێت وایە ئەوانە بچن دەستەی نەزاهە درووست بكەن لەسەر خۆیان قەت شتی وەها نییە بێجگە دەبێت هێزێك لەدەرەوە درووست ببێت كە ببێتە مایەی زەخت لەسەریان یان وایان لێ بكەیت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت یان وایان لێ بكەیت نەمێنێ دەسەڵاتییان .
هاوڵاتی: بەڵام ئەم پەرلەمانەی ئێستا دەتوانێت خۆی خۆی بگۆڕێت یان ئەو هێزە دەرەكییەی كەباست كرد یان بابڵەین بێهێزی پەرلەمان بۆچ ئەگەڕینیتەوە؟
مامۆستاساڵح ژاژڵەی:ئاخر پەرلەمان نوێنەری خەڵك نییە پەرلەمان نوێنەری حیزبە ، حیزب چی پێبڵیت ئەوە دەكات خۆ ئەو پەرلەمانە خەڵك هەڵینەبژاردووە نوێنەری ئەوبێت حیزب وەكو تەعین تەعینی كردووە جاری واهەیە ئەڵەن فڵانەكەس وەزعی باش نییە باشە فڵانە كەس ببەن بیكەنە پەرلەمان وەكو ئیش دۆزینەوەیە باشە ئەندامێكی پەرلەمان كەحیزب داینا حیزب چی پێبڵیت وادەكات ئێستا ئەو ئەندام پەرلەمانانە نازانن كە خەڵك دژیەتی هەموومان دەزانین كە ئێمەش دژی ئەو تێپەڕاندنەبووین وەدژی ئەوەین كەڕاپرسی لەسەر بكرێت ،ئەندامەكانی پەرلەمان كە هەندێكییان هاتوونەتە دەرەوە خۆیان دەڵەن نەماندیوە ئەیباشە كەواتە چۆن بووەو چۆن هەموار دەبێت كەواتە ئەوبڕیارە لەپەرلەمانەوە دەرناچێت بۆ هەمواركردنی لەحیزبەوە دەرئەچێت حیزب بڕیاری داوە كە هەموار بكرێت حیزب بڕیار دەدات كە دەستوور ڕاپرسی لەسەر بكرێت لەڕێگەی ئەندام پەرلەمانەگانی خۆیانەوە كەواتە ئەو پەرلەمانەی كەئێستا هەیە پەرلەمانی حیزبە .
هاوڵاتی: وەك ئەوەی ئەبینرێت ئێستا یەكێتی بەشان و باڵی پارتیدا هەڵدات پێت وایە ئەمە تەنەزوولكردنی یەكێتییە بۆپارتی یان لاوازبوونی هەمیشەی یەكێتییە لەبەرامبەر پارتیدا؟
مامۆستاساڵح ژاژڵەی: یەكەم هۆكارەكەی لاوازبوونی یەكێتییە یەكێتی لەبەر ئەوەی ئێستا تەماشا دەكات بەشێكی زۆری ئەندامەكانی یەكێتی وازیان هێناوە بەرەولیستی گۆڕان هاتوون كەمێكی ماوەتەوە لەبەرئەوەی بۆ حسابی خۆ بمێنێتەوەو هەر شەریك بێت لەدەسەڵات هەستاوە ڕێكەوتنی سترتیژی لەگەڵ پارتی ئیمزا كردووە وە بەهەموو مەرجەكانی پارتی ڕازییە لەبەرئەوە بۆ ئەوەی دلێی پارتی ڕازی بێت و پارتی ڕازی بێ كەوەكو هاوپەیمانی لەگەڵی بمێنێتەوە ئەوان بوون بەدیعایەی پارتی و سەرچاوەی دیعایە بۆ ئەوان ئەوەندی ئەوان دیعایە بۆ مەسعود بارزانی دەكەن خۆیان ئەوەندە نایكەن ئەوە لەلاوازیانەوەیە ێیشم خۆشە بڵەم دوای هەڵبژاردن یەكێتی ئەوەندە لاواز دەبێت لەبەردەمی پارتیدا نەبێتەوە ..بۆ؟! یەكەم پارتی ئەو هەموو ئەندام پەرلەمانانەی كە دایدەێنن بەشەریكی هەمووی نادات بە یەكێتی دڵنیابە دووەم دوای ئەوە سەرۆكی حكومەت نادات ەزارەتە گرنگەكان نادات بەیەكێتی چاك ئەوانە بزانن لەبەرئەوە هەرچی یەكێتی هەیە ئێستا لەلاوازبووندایە یەعنی دەسەڵاتی نەماوە بەداخەوە دەیانتوانی ئەو تەنەزوولەی لەگەڵ ئەوان كردییان دەەهاتن لەگەڵ نەوشیروان مستەفا ڕێك دەكەوتن بۆ بنەما بنەڕەتییەكان بۆ چاك سازی نەك تەنەزل بۆ نەوشیروان خۆ نەوشیروان ناڵێت ئێوەبڕۆن دەلیت وەرە چاكسازی دەكەین دەی باشە بۆ ئامادەی چاكسازی نین لەپێناوی ئەوەی كە ئێستا یەكێتی و پارتی بەم شێوەیە بمێننەوە دەتوانن داهاتی كوردستان بۆخۆیان بەش بكەن ئەوپارەیە بۆخۆیان بەرن ئامادەن وازیان لەهەمووشتێك هێناوە خۆیان تەفرە داوە بەم ڕیكەوتنە بۆیە یەكێتی ئێستا ئەگەر لەگەڵ نەوشیروان ڕێك بكەوتایە دەبایە ئەو سەرەوەت و سامانەی كە وەری دەگرن بیخستایەتە بەردەست و هەموو مەكتەبی سیاسی پێی بزانییایە بەڵام ئێستا ئەوپارەیی كە وەری دەگرن بۆ بنەماڵەیە بۆیە یەكێتی بەلایەوە گرنگ نییە من بەلامەوە خودی مام جەلال خودی خۆی بەلایەوە گرنگ نییە كەئێستا یەكێتی چی لێدێت یان دەتوێتەوە بەلایەوە گرنگ نییە تا لەوشوێنەی دەمرێت .
هاوڵاتی: لەقسەكانت وادەردەكەوێت كە سیراعێكی نهینی هەیە لەناو
یەكێتی و پارتیدا؟
مامۆستاساڵح ژاژڵەی:ئەوە سیراعی نهێنی شەخسیە بیستوومانە لەزۆر شیوێن خەڵك تەماشا دەكەن كە دەنگ بۆ لیستی كوردستانی دەدەن دەڵەن بۆ كاك نەوشیروان خۆی هەڵنەبژاردووە دەنگی بۆ بدەین بۆیە وەكو لیستی كوردستانی ئامادەیە دەنگ بدات بەڵام وەكو مەسعو ئامادەنییە كە دەنگ بدات ئەمە چەند چەواشە كارییەكە بەڕاستی بۆ خەڵك درووست بووە خەڵكییان والێكردووە سەری لێشێواوە كەسایەتی ئینسانەكانییان تێك شكاندووە خەڵكیان والێكردووە نازانێت ڕییگە ڕاستەكە كامەیە.
هاوڵاتی: ئەگەر لیستی گۆڕان بیەوێت گۆڕان بكات لەكوێوە دەست پێ ئەكات؟
مامۆستاساڵح ژاژڵەی:من پێم وایە لیستی گۆڕان دەبێت یەكەم شت دەسەڵاتی حیزب لەحكومەت جیا بكاتەوە هەتا ئەودەقەی حیزب دەسەڵاتی هەبێت لەناو حكومەتدا موستەحیلە تۆ بتوانێت چاكسازی و پاكسازی بكەیت ئینجا دەبێت سیستەمی بەڕێوەبردنی ووڵات بگۆڕیت كە دام و دەزگاكان والێبكەیت كە هەریەكە ئیشی خۆی بكات وەكەسی شیاو لەشوێنی شیاو دابنەیت وەنابێت خەڵك لەسەر بەمای حیزبایەتی و خزمایەتی دابنرێت مهیم ئەوەیە بڵەین ئەمە مامۆستایەكی چاكە بیكەین بەموودیری قووتابخانە یان چەندینی تر وە دەبێت دەستەیەكی نەزاهەی چاكت هەبێت بەبەردوامی لێپرسینەوە بكات نابێت لێبووردنی لەخەڵك هەبێت گرنگ ئەوەنییە خەڵك گلەی دەكات كە بلێت لیستی گۆڕان خەڵكی گەندەڵی لایە من ناڵەم خەڵكی خراپمان لەگەڵ نییە من ناڵەم خەڵكمان لەگەڵ نییە بۆ بەرژوەندی خۆی هاتبێتە ناومان خەڵكمان لایە وەختی خۆی ناوناوبانگی خراپی هەبووە بەڵام یەك نووختەی ئێمە ئەوەیە ئێمە ئەوەندەی بتوانین مەگەر سەرمان لێیتك بچێت ناهێلین ئەوكەسانەناوناوبانگی خراپە بەرپرسیار بێت وە هیچ بەرپرسیارێتی نادەینێ وە ئەگەر هاتوو بەنەزانین بەپرسیارێتیمان پێدا ئەوە نییە هەتا هەتای پێی بدەین یەكسەر لێپرسینەوە دەكەین و لەشوێنەكەی لای دەبەین وە هیچ چاوپۆشی لێناكەین.
هاوڵاتی :كەواتە برادەرانی گردەكەش پێویستیان بەگۆڕان هەیە؟
مامۆستاساڵح ژاژڵەی: ئەوانەی كە لەگردەكەن مەرج نییە بەیانی هەموویان ببن بەبەرپرس هەیە خۆی نایكات هەیە تەمەنی بەسەرچووە بەڵام زۆریشی هەیە زەرورە لەگەڵت بێت چوونكە ڕۆڵی هەیە گرنگی هەیە تایبەتمەندی خۆی هەیە دەبێت لەگەڵت بێت بەڵام من مەبەستم ئەوەیە نابێت ئەو وەزیفانە حەسربن لەگردەكە.
هاوڵاتی : بەبڕوای تۆ دوای 25ی 7 سیستەمی حوكمڕانی یەكێتی و پارتی بەچی ئاراستەیەك دەڕوات ؟
مامۆستاساڵح ژاژڵەی:یەكێتی هەموو داوایەكی پارتی جێبەجێ دەكات بۆ ئەوەی بەیەكەوە بمێننەوە وە پارتی هەوڵ دەدات یەكێتی هەموو كۆنتڕۆڵ بكات وەبیخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوەو زۆربەی پۆستە گرنگەكان لەژێر دەسەڵاتی خۆیدابن وە هەرڕۆژێك لەڕۆژان یەكێتی ناڕازی بێت پارتی بێ منەتە لێیان من پێم وایە یەكێتی ئەبێت بەبەشێك لەپارتی من وای دەبینم یەكێتی ئەبێت بەلقێك لەپارتی و دەبێت گوێڕایەڵی ئەوان بێت .
هاوڵاتی: ئەوترێت گۆڕان دەیەوێت ئینقلاب بكات ئەمە ڕاستە؟
مامۆستاساڵح ژاژڵەی:ئەوەی ئێمە بییری لێدەكەینەوەو خۆشحاڵین و شانازی پێوەدەكەین سیستەمێكی تازە ئەهێنین خەڵك فیری وەوە ئەكەین لەڕیگەی دەنگدانەوە فیری ئینتیخاب ببێت من دەڵەم كاكە وەرە دەنگم بۆبدە تۆ ناتوانیت بەمن بلەی خراپی یان زۆرخراپی یان چاكیت چوونكە شانست نەداوە بەمن و لەدەسەڵات نیم چوارساڵ دەسەڵاتم بەرێ ئەگەر ئەم چوارساڵە كۆمەلیك شتم نەكرد چوارساڵی كە لامبە حەزیش دەكەم بزانیت لەوەدەچێت لەماوەی چوارساڵداهەموو داواكارییەكانی میللەتمان پێ جێبەجێ نەكرێت سیستەمی خوێندن 18 ساڵە خراپ دەكرێت دەكرێت بەساڵێك جێبەجێ بكرێت ناكرێت بەڵام ئەگەر ئێمە نیازی چاكەمان هەبێت دەتوانین لەماوەی ئەم چوارساڵەدا بۆ خەڵكی ڕوون بكەینەوە كەچی دەكەین بۆیە ئێمە بڕوامان بەشەڕنەماوە كورد تازە ناتوانێت بەشەڕ ئامانجەكانی بەدێبهێنێت دەبێت كۆتای بەكەلتووری شەڕبهێنین من پرسیار لەتۆ دەكەم بەچی ئینقلاب بكەین ؟ چیمان هەیە ئینقلاب بكەین ؟ئاخر كاكە پارەمان نییە سووپامان نییە ئاسایشمان نییە پۆلیسمان نییە بەڕاستی ئەمانە هەر قسەن خەڵك درووستی دەكات.
هاوڵاتی : وەك پێشتر ئاماژەت پێكرد تائێستادەسكەوتی ستراتیژی نەبووە بۆ كورد وەك گەڕانەوەی كەركوك و بردنەوەی ناوچە جێناكۆكەكان ئەگەر لیستی گۆڕان بچێتە پەرلەمان داواكاریئەبێت بۆ پێداگریكردن لە بۆهێنانەكایەی ئەم دەسكەوتانە؟
مامۆستاساڵح ژاژڵەی:بەداخەوە ئەگەر ئەوانە زووتر بكرایە دەتوانرا هەبێت، ئەوە خیلافاتەكانی یەكێتی و پارتییە وایكرد كە كورد دەسكەوتی ستراتیژی نەبێت چوونكە ئەوان لەسەر دانانی باخچەوانێك شەڕو هەرایان دەبوو بەڵام ئەگەر ئێمە ببینەوە خاوەن دەسەڵات كە بڕوامان بەشەڕنەماوەو حەزدكەین لەڕێگەی دیالۆگەوە قسەبكەین نەك بچین كەركوك بخەینە قوربانی گرێبەستیەنەوتییەكان ئێمە دەبێت لەگەڵ كەركوكییەكان قسەبكەین والەتوركمان بكەین خۆیان حەزبكەن لەگەڵ ئێمە بمێننەوە ئەوەندە ساڵە ئەوبەرپرسانە لەكەركوكن چی دەبوو ئەگەر سەرۆكی ئەنجوومەنی پاریزگای كەركوك تووركمان بوایە چی دەبێت ئەگەر ڕەئیسی پۆلیس توركمان بێت ئەبێت شتێكی وەها پێشانی توركمان بدیت بڵێت ئەمە حەقمان ناخوات ئەگەر تۆ ئەمەت كرد و توركمان لەگەڵت بوو سبەینێ عەرەب دەبێتە كەمینەو تۆ دەبیتە ئەكسەریەت لەلەبەغدا من پێم وایە لیستی گۆڕان سەركەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت ناهێلێت كێشەی كەركوك بەوشێوە ی لێبێت .
هاوڵاتی: نەگەڕانەوەی كەركوك بۆسەرهەرێمی كوردستان بۆ قایل نەبوونی سەركردەكانی عەرەب ئەگەڕێنیتەوە یان بێ توانای سەركردە كوردەكان؟
مامۆستاساڵح ژاژڵەی: ئێمە كەركوك گەڕابووە حەزدەكەم بزانیت بەڵام كورد نەیهێشت خۆی نەیهێشت یەكێتی و پارتی ئەوەندەی لەكەركوك خەریكی زەوی دابەشكردن وخۆیان بوون ئەوەندە بەرگریان لەكەركوك نەكردووە دوای ئەوەی تۆ دەستوورت نوسیەوە چۆن دەچیت بانی مەقان لەچەمچەماڵ دەكەیتە سنووری كوردستان ئەی باشە بۆ نەت دەتوانی جبەل حەمرین بكەیت من بوومایە لەبری ئەوەی بچم دزی بكەم لەجەبەل حەمرین ئاڵای كوردستانم دەچەقاندو جەیشم دادەناو دەمگووت كاكە من سەدان ساڵە لەسەر ئەم سنوورەیە ماڵوێران دەكرێم مام جەلال لەپێناوی پۆستی كارتۆنی كەهیچ بەرپرسیارێتییەكی نییەو هیچی پێناكرێت چووە لەبەغداد دانیشتووە بەڵام ئەوان دێن كەركوك داگیر ئەكەن پۆستی مام جەلال چییە؟ مام جەلال لەبەغدایە بەڵام خانەقین داگیر دەكرێت ئەوپۆستانەی كەسەركردەكانی كورد هەیانە تەنها بۆ بەرژەوەندی و پارەیە لەوماوە درێژەدا ڕۆژێك لەڕۆژان ئەندامانی پەرلەمان لەعێراق نەهاتنە دەرەوە لەبەرژەوەندی كورد بەڵام بۆ كەمردنەوەی مووچەی مام جەلال و نەسریەكەی هاتنە دەرەوە باشە بۆ لەزەمانی عەلاوی و جەعفەری بۆ ئەوان پێیان دانەدەگرت لەبەرئەوە هێندە پۆستەكانییان خۆش دەویست بۆیە دەكرا ئەوەندە درێژەی نەخایەندایە.
هاوڵاتی: كەواتە تۆ پێت وایە گەندەڵی هۆكارو ڕێگربووە لەگەڕانەوەی كەركوك بۆسەرهەرێم ئەگینا عەرەب پێداگری نەدەكرد ؟
مامۆستاساڵح ژاژڵەی:عەرەب كردوویەتی بەڵام كاكی برام تۆ خاوەن ماڵیت تۆ نابێت چاوەڕێ بیت عەرەب بداتێ تۆ دەبێت لێی بسەنیت مالیكی زۆرجار دەلێت كوردەكان داوای چییان كردووە، ئەوەندەی داوی پارەیان كردووە. ئەوە پۆلبلیمەرە ئەلێت ئەوان لەبری ئەوەی دوای گەڕانەوەی كەركوك بكەن داوای ئەوەیان لێكردووم جەلال تاڵەبانی بكەم بەسەرۆكی عێراق ، دكتۆربەرهەم هاتووەتە لام داوای ئەوەی لێكردووم كەواتە سەركردەكانی كورد ئەوەندەی خەریكی خۆیان و بەرژەوەندی خۆیانن چ وەكو پۆستی ئیداری و چی وەكو پارە ئەوەندە نەهاتوون لەبیری كەركودابن لەسەرەتاوە گێرانەوەی ئاسان بوو بەڵام دەبوایە مۆدێلێكی جوان بن بۆنەتەوەكانی تر لەكەركو ك ئەمان هاتن دزیان دەكرد و خەڵكییان تاڵان دەكرد ئەمان بەرنامەیەكییان نەبوو بۆ كەركووك كەچوونە ناو كەركووكەوە هەڕەمەكی چوونە ئەوێ ئەگینا تۆ چۆن دەبێت تەنەزوول بۆ جەبەلحەمرین دەكەیت ئێستاش بانی مەقان دەكەیتە سنووری هەرێمی كوردستان ئەمە تاوانە هەمووتاوانەكانیش و نەگەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەكان دەگەڕیتەوە بۆ خیلافات و ناكۆكییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی هەروەها نەبوونی توانای سەركردایەتی كورد ئەمانە هاتن ئێمەشیان چەواشە كرد و هەموو شتێكیان بۆ ئەمریكا بەجێیهێشت ودەیانووت ئەمریكا دۆستی ئێمەیەو هەموو شتێكمان بۆدەكات كەچی ئێستا دەڵەن ئەمریكا عێراق بەجێدەهێڵت ئەژنۆیان شكاوەو دەلین ئێمە دەخورێین ئەی بۆ لەوەو پێش ئێمەیان فریوداكەواە سەركردایەتی كورد سەركردایەتییەكی بێ توانایە لەوئاستەدانەبووە بتوانێت داواكارییەكانی میللەتی كورد بهێنێتە دی لەو ئاستەدا بووە كە دەسكەوتە ستراتیژییەكانی میللەتی كورد بهێنێتە دی وەهەتا ئەم دووبنەماڵەیەش بن واتە یەكێتی و پارتی ئەگەر حكومەتیشمان بۆ دامەزرێنن ئەوان تێكی دەدەن هەموو ئەو كێشانەی كەبەسەرمان هاتوون خیلافاتی ئەم دووبنەماڵەیە ...لەئەنجوومەنی پاریزگای موسڵ جاری پێشوو بەشێكی زۆرمان هەبوو ئەمجارە كەممان هێنا ئەوكەسەی ئێستا جێگری پاریزگاری موسڵە كوردەبەڵام لەسەر لیستی حدبا تۆ سەرۆكەی تۆ نەتوانێت میللەتەكەی لەباوەش بگرێت لەڕقی ئەو بچن دەنگ بۆعەرەب بدەن تۆ چۆن دەتوانیت ببیتە سەركردەی كورد ..ناتوانیت چوونكە لەڕقی تۆ دەنگی بەلیستی حدبا داوە دەسەڵاتی كورد دەسەڵاتی خەڵك نەبووە دەسەڵاتێكی عەشائیرییە وەكو عەشایەر مامەڵە لەگەڵ خەڵك دەكات تۆی خۆش دەوێت پارەت دەداتێ مەكتەبت بۆ درووست دەكات لادێییەكی خۆش دەوێت جادەی بۆ درووست دەكات بەرنامەی نییە بەناو حكومەتمان هەیە بەناو پەرلەمانمان هەیە ئەگینا ئێمە كێشەممان پارەنییە من پرسیارێكم هەیە پەرلەمان دەبێت ساڵانە لێكۆڵینەوە لەبوودجە بكات بەڵام ئەمە سێ ساڵە بۆ نەیكردووە ..نەكراوە ئەوان دزی لەخەڵكی دەكەن كەواتە ئەم حكومەتە ناتوانێت تاسر حكومەتی خەڵك بێت باشە من بۆ نەوت دەردەهێنم لەسەر ریگاكەم موشكیلەم لەگەڵ حكومەتی عێراق هەبێت مە لەسەدا حەڤدەكەی هی من بێت ئەی باشە كوا گرێبەستییە ناوتییەكان ؟ ئەگەر ئەوان درۆ لەگەڵ خەڵك ناكەن با پیشانی خەڵكی بدەن .
هاوڵاتی: وەك پێشتر ووتت كەلەدەستووردا ناوی كەركوك نەهێنراوە وە باسی ئەوەشت كرد كە كەركوویان فرۆشتووە تۆ دڵنییای ئەمە كاری ئەوان بێت و بیانەوێت بیكەن یان تەنها بۆچوونی خۆتە؟
مامۆستاساڵح ژاژڵەی: ئاخر كەركوك ئێستا لەگەڵ ساڵی 1970 چی جیاوازییەكی هەیە ووردە ووردە ئێمە دەسەڵاتەكانمان لەناو كەركوك كەم دەبێتەوە هێزی ێشمەرگەش كەم دەبێتەوە مام جەلال هاتوە ئەلێت كوردو توركمان وەكو یەك نیسبەیان هەبێت باشە من تێناكەم با سەرژمێری بۆ بكەین ئینجا بەپێی سەرژمێرییەكە نیسبەتی هەبێت ئەگەر عەرەب و توركمان یەكبن و یەكی لەسەدا سی و دوویان بەربكەوێت كەواتە ئەكاتە 64 تۆچیت بۆ ئەمێنێتەوە كەواتە تۆ كە مینەیت باشە بۆ لە 13 هەزار كرێكاری كۆمپانییای نەوت هەزار كرێكاری كوردە ئەویش پاسەوان و حەرەسن من تێناگەم كەركوك فرۆشتن مانای چییە تۆ یاسا هەموار دەكەیت خۆ خەڵكی كەركوك بەشدار نەبوون لەو یاسایە بۆیە ڕۆژێك لەڕۆژان ئەندام پەرلەمانەكان نەهاتوونەتە دەر بڵەن بۆچی پەلەی لێناكەن .
هاوڵاتی: كەواتە ناونەهێنانی كەركوك لەدەستور چی پێناسەیەكی بۆ ئەكەیت ؟
مامۆستاساڵح ژاژڵەی: پێناسەی ئەوەیە كە تیایا نەبێت كەركوك سەربەكوردستان نییە ئەگینا بۆچ نا چۆن دەبێت وابێت خەڵكی كەركویش ناڕازین لەوەی كەتۆ دەستوور هەموار كەیت و ئەوان ئاگایان لێی نییە ئی باشە ئێمە یەك ملیۆن كوردمان لەئەوروپایە ئەی ئەوانە كوردنین ؟ئەوانەشی هەمواریان كردووە لەپێناوی ئەواندایە بەدەرەجی یەكەم لەپێناوی سەرۆك بارزانیدایە .
هاوڵاتی: كۆتاپرسیارم دەمەوێت ئەوە بەبەڕێزت بڵەم كە چی تەمەنایەك بۆسەركردەكانی كورد ئەكەن بەتایبەت تاڵەبانی؟
مامۆستاساڵح ژاژڵەی: من تەمەنای ئەوەم دەكرد لەتاڵەبانی لەكۆوتای تەمەنیدا ببێتە نیوسۆمەندێلا وەكو چۆن ئەو وازی لەدەسەڵات هێنا بۆ گەنجەكان و نەوەكانی خۆی بەجێی هێشت بەڵام بەداخەوە تاڵەبانی لەدوا تەمەنەكانی ژیانیدا كارێكی زۆر خراپی كرد ئەو یەكێتییە كە بەخوێنی شەهیدان درووست بووئەوە لەبەرچاوی خۆی دەبینرێت كە پارچە پارچە دەبێت ئەو یەكێتییەی كە بەو گەورەیە درووست بوە ئێستا وای لێدەكات كە زەلیل و داماوی ژێر دەستی حیزبێك دەكات ئینجا تەمەنای شەرناكەم وە تەمەنام دەكرد كەتاڵەبانی وایبكردایە ڕیزەكانی یەكێت بەهێزبووبایە بۆیە ئێمە لەم سەردەمەداین دەمانچە ببەخشینەوە كەخەڵكی پێبكوژرێت یان كۆمپیوتەر ببەخشینەوە بۆ زانكۆكان بەڵام ئەم دەسەڵاتە دەسەڵاتێكە دژی هەموو بەرژەوەندییەكانی خەڵكە دەلاقەیەك درووست بووە لەنێوان دەسەڵات و خەڵك كە هەرگیز ئەو دەلاقەیە پرنابێتەوە

تیبینی // ئەم چاوپێكەوتنە بۆ ڕۆژنامەی هاوڵاتی سازدراوە.
[email protected].

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە