بتی شکاو- 3

Thursday, 15/10/2009, 12:00

2087 بینراوە


لا ئیلاهە شتێكەو ، لا ئیلاهە الا اللە ش شتێكى ترە
( با كەس رەخنەیان لێ نەگرێ
هەرچى دەیكەن- پاك وەك نوێژ،
هەرچى دەیڵێن وەك گەوهەرە) "پەشێو "
لێروكانە ئەوە جارێك خۆى بینیەوە لەسەر تەختەى شانۆ، وتارى دا ئەوا خۆى لێ ئەبێ بە پاڵەوان و رێگەى بەندەیەكى دیكە نادا، لەگەڵیا شانۆكە پەخش بكات، منیش هاورام لەگەڵ " حەمە سەعید" كە راى پێچەوانەى ئەم وتەییەى لینینە (ئەوەى دەستى بە شۆرش كرد بە وازى لێ نەهێنێ تا كۆتایی) ئەم وتەیە بۆ سەردەمانێكى ئێمە زۆر پێویست بوو وەكو رۆمانى دایكى " ماكسیم گۆركى" لێ بۆ ئێستا ئەوەندە بە پەسندى نازانم، چونكە ئێمە لە قۆناغێكى ترداین. من واى بە باشتر ئەزانم ئەوەى ناتوانێ بنووسێ با دەست لە نووسین هەڵگرێ و نووسینیش سوك نەكا ، ئەوەى بەرێوەەبەرە، وەزیرە یان هەرشتێكە سەریشى لێ دەرناكا، من پێش نیارى بۆ ئەكەم هەرچى زوترە دەست لە كارى خۆى بكێشێتەوەو بچیت ئەوكارە بكا كە باشترى لێ ئەزانێ هەتا ئەگەر ناودەنگى و داهاتەكەیشى كەمتر بێ ، لێ پیاو ئاوا ویژدانى خۆى ئازار نادا.
باسى ئەوەم كرد ئەوەى بە خۆى بینەوە لەسەر كورسى ئەوا لێی دا ئەكوتێ و بە فیرعەونیش چۆڵى ناكا مەگەر كورسیەكى لەوى باشترى دەست كەوێ ، من بە زەییم بەم دروستكراوەی یەزدان دێتەوە كە بەم تەمەنەشیەوە نازانێ (لا ئیلاهە شتێكەو لا ئیلاهە الا اللە ش شتێكى ترە). خۆشى ئەوەندە بە پیرۆز ئەزانێ ، ئەوانە بە كافر ئەژمار ئەكا كە پێى ئەڵێن:بەرى پێت خوارە.
زۆر دەمێكە لەوە پشیم كورت بووە، كە ئەو هەموو شتە دووبارانە ئەبینمەوە ،كەچى دەنگیشم نەكردوە، ئاخر ئەگەر مرۆ لە خەویشا ئەو هەموو بێ سەروبەریە ببینێت ، قسەیەكى خێرى هەر لێ ئەكرد. ئەوانەى نازانن (لا ئیلاهە شتێكەو لا ئیلاهە الا اللە ش شتێكى ترە) ئەوانەن كە (حزب) لە (حكومەت) جوێ ناكەنەوە ، لەبەر ئەوەى پارتەكەى ئەو (حكومەت) ى پێك هێناوە ئەوا سەرجەم دام و دەزگاكانى (حكومەت) بە هى (حزبەكەى) ئەزانێ و ئەوى تەسكەرەى ئەوانى پێ نەبێ، نابێت كارێكى بۆ جێبەجێ بكرێ نابێت ببێ بە كارمەندو بەڕوە بەر هەتا ئەگەر شارەزاتریش بێ لەوان، ئاخر هەژمەتى ئەوە منى مراندووە، كە حاجى وتەنى(1) (هەتا ئاگرى بن كان لەگەڵ یەك ،ئەگەر تۆفان بێ لەشكرتان، بە پوشەك) ئەوە جارێ هێشتا لێرەو لەوێ ئەوە ئبیّژن كە دركێكە بە پاى كوردا روو چوە خێرو مەندێكیش نیە دەرىكاتە دەرەوە "ئەمە ئەوە ، ئەمە ئەوى ترە، ئەمەیان فلان رەنگە ، ئەویان فڵان دەنگە ، هەر ماوە بۆیە نەمان توانیوە بەرگێكى تر بكەینە بەر وڵات و بە جۆرێكى تر بیگۆڕین ، ئاخر ئەوەندەى خۆمان بەلاوە گرینگە ئەوەندە نیشتمانمان بەلاوە گرینگ نیە، ئەوەندە خەمى گیرفانمانە، ئەوەندە خەمى ژیانیشمان نین ئەوەى بیرى لێ ئەكەینەوە ئەوەى بۆى ئەژین هەر پارەوپارەیە،ئاخر ئێمە تاكو خاكمان خۆش نەوێت و واز لە بەرژەوەندیەكانى خۆمان نەهێنین بۆ نیشتمان ئەوا ئەبێت، هەر لەم دەرگاوە بڕۆینە ژوورێ لەوى دەرگاشەوە بهێینە دەرەوە.
1- حاجى قادریی كۆیی شاعێرى گەورەى كورد


[email protected]
دبار رواندزى 16-9-009
كوردستان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە