جوندیانى علوج بیرەوەریەكانى خۆى دەنوسێتەوە!!

Saturday, 02/05/2009, 12:00

1100 بینراوە


ئازاد جندیانى لەپێناو لەدەست نەچوونى شوێن وپێگەیى خۆى كە تەنیا ئەو جەلالى نەخۆش وخولەفاودەزانن چۆن كراوە بە لێپرسراوى مەكتەبى راگەیاندن.بۆئەوەى ئەو شوێنەى لەدەست نەچێ ولەدزى وفزیەكانى مەكتەبى راگەیاندن وپارەى تەرخانكراوى هەڵبژاردن كە لەهەموو هەڵبژاردنەكانى حیزبى وحكومى دەكرێ بە ئەندامى سەرپەرشتیارى هەڵبژاردنەكان لەپێش هەموویاندا كەوتە وەڕین وحەپەحەپ دژى لیستى گۆڕان.ئازاد جندیانى كەسێكى زۆر سوك وچروكە،تابڵیت بەدرەوشت ودزوگەندەڵ وماستاوچى ودوورووجاسوسێكى بەین مڵێێنە!!ئەو كلتورەى كە جندیانى پەیڕەوى دەكات كلتورێكى كۆنى بنەماڵەكەیانە(بۆ سەڵماندنى ئەو قسەیەشم داواكارم بچن یاداشتەكانى زراردەرگەڵەیى بخوێنەوە بۆ ئەوەى بزانن چۆن باس لەپێكهاتەى ئەو بنەماڵەیەمان بۆ دەكات وچیان كردوە لەپێناودەسكەوتى شەخسى وپارەووەرگرتنى پۆست)!!!!!
ئازاد جندیانى ئەو كاتەى (واتا مانگى رابردوو) كە بۆ زەوق ومێبازى بەناوى گەشتى راگەیاندن چووبووە (توركیا) لەوێدا لیستێكى (17) كەسى رەوانەى مەكتەبى (جەلال) كردبووبۆ ئەوەى ئەو حەڤدەكەسە وەك كاندیدى ئەندامانى پەرلەمانى داهاتوو بخرێنە نێو لیستى یەكیتى وپارتى!!هەریەك لەو حەڤدەكەسە كەمترین وسوكترین كەسى ناو یەكیتین بە شێوەى سوكى خودى ئازاد جندیانى .كاتێك لیستەكە لەرێگایى (موفق دەرگەلەیى) دەدرێ بە (جەلال) جەلال نێوچەوانى گرژدەكاودەست دەكا بەجنێودان بە جندیانى ولیستەكە پارچەپارچە دەكا!ودەلێ ئازاد وایلێهات لیست تقدیم بكات !ئەو لە چۆمان تاكو مەسیف لە هەڵبژاردنەكانى مەلبەندەكان تێكشكاونەیتوانى یەك لێپرسراوى مەڵبەند بباتەوە،سەرەرایى ئەو هەموو ئیمكانیەتەیى كەمن خستبومە بەردەستى .
كاتێك ئەو كادیرانەى كە خۆیان بەتەكەتولى جندیانى دەزانن وبۆیان ساغ دەبێتەوە كە ئازاد لەو لیستەدا ناوى ئەوانى دیارى نەكردوەوتەنیا ناوى چەند كەسێكى سوك ودزوگەوادى ناردوە بۆ جەلال یەكسەر ئەو كادیرانە بڕیاردەدەن بچنە پاڵ تەكەتولى (ئەرسەلانى گرو) لەوانە (هەڵۆ حەسەن لە مەلبەندى سۆران وخدرچۆمانى لەمەڵبەدى چۆمان وئیدریس گەلالى لە رێكخراوەكانى سۆران وئیسماعیل كوردە لەسەنتەرى نماوقادروەرتى لە كۆمیتەى ئەلمانیاوعەلى حسێن لە سۆران ومامۆستا عوسمان لە راگەیاندنى سۆران و..............هد
قادر وەرتى لەم كاتەدا گەرابوەوە كوردستان وكە بەم هەواڵەى زانیبوو لە كۆبونەوەیەكدا كە لەنێوان خۆیاندا لە رواندزلە ماڵى (هەڵۆ حەسەن) سەبارەت بەولیستە ئەنجام درابوو هەستابوە سەرپێ ووتبووى ئەو ئازادە زۆر بێئەخلاقەوپیاونیەو هیچ شەهامەتى تیادا نابینم بۆیە لەو لەحزەیە من لەگەڵ ئەو ناپیاوەنابم وئەگەر من ناوم قادر وەرتبێ بەیانى دەرۆمەوەولە ئەلمانیاوە بزانن چۆن هەموو ئەسڕارونهێنیەكانى بلاودەكەمەوە لە رووى مالیى وبەدرەوشتى بەتایبەت لەو سەفەرانەى كە بۆ ئەوروپا كردوین ولەگەڵ ئەوانەى كە لە سەردەمى ئێمەدا لێپرسراوى مەڵبەندى (6)ى سۆران بووە.لەبەر ئەوە ئێمە چاوەڕوانى ئەو بیرەوەریانەى قادروەرتین تاكو ئێمەش ئەوانیتر ئاشكرابكەین.
بۆ رۆژى داهاتوو هەموو ئەو كادیرانە چووبوونە لاى (ئەرسەلان) وگلەیى خۆیان كردبوو مژدەیى نەمانیان لەوتەكەتولەى جندیانیان پێدابوو .ئەویش ووتبووى ئازاد ئیدارەى ماڵەكەى خۆى پێناكرێ وچۆن دەتوانێ ئیدارى ئێوەوسۆران ومەكتەبى راگەیاندن بكات.وە وتبووى جەلالیش لە ئەدایى كارى جندیانى نارازییەولێیپەستە.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە