عومەرفەتاح ، سەركردە گەندەڵەكە 57 ملیۆن دۆلارى تریشى بردووە .

Thursday, 01/10/2009, 12:00

1647 بینراوە


سەركردە لەهەموو شوێنێك بەوانە ئەگوترێ كەلەلوتكەى دەسەڵاتن یان ڕێبەرى شۆڕشەكان ئەكەن تاكو بەئامانج ئەگەن ، سەركردە لەووڵاتە پێشكەوتوو و دیموكراتەكاندا ئەوانەن كەسەرۆكى وڵاتن یان ئەنجومەنن یان وەزیرانن یان هەروەك هاوڵاتیەكى تر بەرامبەر بەیاسا یەكسانن لەگەڵ خەڵكى ترو هەرگیز لەسەرووى یاساوە نین بەڵام لەووڵاتە دواكەتوو و نادیموكراتەكان بەكوردستانى خۆشمانەوە لەسەرووى یاسا و هەموو بەها پیرۆزەكانەوەن ، زۆرجار ئەو كەسەى ڕەخنە یا قسەیەك بەسەرۆك ئەڵَێ تووشى جۆرەها دەردەسەرى و تەنگ و چەڵەمە و نان بڕین و دەركردن و بگرە تیرۆركردنیش ئەبێتەوە ، ئەم دیاردەیە بووە بەشێك لەكەلتوورى ووڵاتە دواكەتووەكان بەتایبەت لەخۆرهەڵاتى ناوەڕاست ، بەشێوەیەك لەم هەرێمە گەندەڵەى خۆمان كەتەنها بەڕواڵەت دیموكراتیە ئەویش ڕاستەوخۆ كەوتۆتە ژێركاریگەرى ئەم كەلتوورەوە بەتایبەت ئەو سیاسەتى ڕژێمى بەعسى لەناوچوو كەدەیان دروشم تایبەت كرابوو بۆ دكتاتۆرى لەناوچوو ئەوانەى خۆشمان هاوشێوەى رئیس القاعد كەوتوونەتە هەمان بەزم كەمەگەر تەنها لەسوپەرمانەكاندا هەبێ ، كەبەداخەوە ئێستاش خەڵكانێك لەم هەرێمە گەندەڵستانەى خۆمان بەدرۆى ڕاگەیاندنەكان هەڵ ئەخەڵەتێن بەوەى كەفڵانە سەركردە نەبێ كوردستان لەدەست ئەچێ و كورد ناناسرێ یامیللەت گورگ ئەیخوا بەهەمان كلتورى بەعس ، ڕاستە سەركردە دەورێكى باڵا ئەبینێ لەسەرخستنى گەل و ووڵات ، بەڵام بەداخەوە هەرگیز ڕۆژێك لەڕۆژان ئەم سەركردە و سوپەرمانە گەندەڵانەى پارتى و یەكێتى نەئەتوانن نەتوانیویانە ببن بەڕابەر و سەركردەى هەموو گەل بەپێچەوانەوە تادێت فایلى خیانەت و مەلەفى دزى و فرۆشتنى كوردستان و دەست ماچ كردنى دوژمنان و بردنى سەروەت و سامانى كوردستان و كارە ئابڕووبەر و نامرۆڤاناكانیان ئاشكرا ئەبێ و بەشێوەیەك تائێستا نەیان توانیوە لەناوچەگەرى و خێڵ گەرى و دزى و كوتلەبازى و كڕنووش بردن بۆ دوژمنان دەربچن ، جگەلەوەى كەدەستیان سوورە بەشەڕى كورد بەكورد و فایلى دەست تێكەڵاو كردنیان لەگەڵ موخابەڕاتى ووڵاتانى دەوروبەر و بەرژەوەندى دارایى و گوماناوى ، ئێمەى كورد لەسەركردەش وەك خەڵكى ئەم دونیایە نین لەجیاتى سەركردەیەك چەندانمان هەیە وەك سەركردەى دزان ، گەندەڵان ، مافیایان ، خیانەتان .... هتد . بەشێوەیەك ئەمانە بەردەوام خۆیان لەسەرووى یاسا و حكومەت و پەرلەمانەوە بینیووە ، بەردەوام بەدواى پۆستێك داگەڕاون بەرزتربێ لەپەرلەمان و حكومەت جگەلەوەى سڵیشیان نەكردۆتەوە لەبردنى سەروەت و سامانى ئەم گەلە ، كەخوێنى شەهیدان و ئەنفال و كیمیابارانە ....
ئەوەتا بەپێیى دواین زانیارى كەلەسەرچاوەیەكى باوەڕپێكراو نزیك لەمەكتەبى سیاسى یەكێتیەوە وەرمان گرتووە عومەرفەتاح بڕى 57 ملیۆن دۆلارى تریشى بردووە بۆ ووڵاتى كڕواتیا و خستۆتیە بانقەوە ، بۆیە دواى ئاشكرابوونى ئەم دۆسیەیە مەكتەبى سیاسى یەكێتى بەپەلە كەوتوونەتە خۆ و بەردەوام لەهەوڵى گەڕاندنەوەى ئەم بڕە پارە خەیاڵیەدابوون ، بەڵام بانقەكە ئامادەنیە پارەكە هەمووى بەیەك دەفعە بداتەوە ، بۆیە دواى دانیشتن و گفتوگۆ بانقەكە بڕیارى داوە مانگانە بڕى یەك ملیۆن دۆلار بداتەوە بەیەكێتى و بۆ ئەو مەبەستە مەكتەبى سیاسى یەكێتى عیماد ئەحمەدى ڕاسپاردوە مانگانە ئەو یەك ملیۆن دۆلارە ڕابكێشێتەوە لەم بانقە ، واتابە 57 مانگ یەكێتى ئەتوانێ كۆى پارەكە وەربگرێتەوانێ كەئەكاتە چوارساڵ و نۆ مانگ ....
بەڵێ خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست ...
ئائەمانەن سەركردەكانى وڵاتى ئێمە ، ئائەمانەن سوپەرمانە گەندەڵەكانى ووڵاتە كاولبووەكەمان ، ئائەمانەن خەمخۆران و دەمڕاستانى یەكێتى و میللەتە ماڵ وێرانەكەمان ، ئێستا ئێمە لەئێوە ئەپرسین ئەندامى مەكتەبى سیاسى حزبێكى بەناو سۆشیال دیموكرات و سەرۆكى حكومەت و ئیدارەیەك ئاوا دز و گەندەڵ بووبێ قایمقامێك بۆ دز نەبێ ؟...
گروپى چیایى كوردستانپۆست .
سلێمانى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە