خەڵکینە لێی مەگرن . کەجار جار سۆزان شەهاب ئەیبزڕکێنێ‌.

Friday, 18/12/2009, 12:00

1675 بینراوە


پەڕلەمانەکەی پێشومان کە بە ئوتێل و هونە رە جوانەکان و بە چاخانەکەی عەدنان درۆ بە ناوبانگ بو. گۆرانی تیا ئەوترا. سەمای تیا ئەکرا. وێنەی تیا ئەکێشرا. پرخەی خەوی ئەندام پەڕلەمانە خەوتوەکانی لەبەر چاوی کامێردا سەر بەهەشانی جیهانی ئەهێنایە پێکەنین. چونکە هیچ ئیشیان نەبو تەنها چاوەڕوانی ئەوە بون لەلایەن مەکتەبی سیاسی هەردو حیزبی مافیاوە تەعلیماتیان بۆ بێت. سەرە مانگانیش بڕێك پارەی خەیاڵیان لە سەر پارو قوتی خەڵکی قوربانیدەری کورد ئەخستە تەنگەی باخەڵیان. ئەوکات لەهەر تاکێکی کورد پرسیارت کردبا کە پەڕلەمانت پێ چۆنە. پێی شورەی بو بڵێ پەڕلەمانم هەیە چونکە لەماوەی چوار ساڵیدا نەیتوانی کارێك بکات کە خەڵکی کوردستان دانی خێری پیا بنێ . ئەوەی کردیان و لە هەگبەیاندا هەڵیانڕشت چونکە بە بڕیاری حیزبە مافیاکان بو تەنها بە زیانی خەڵکی ڕەش و ڕوت گەڕایەوە. ئێستاش دوای ئەوەی نیوەی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردنی 25 - 7 دا لە ژێر ئەو هەمو تەزویرو ساختەکاریەی هەردو حیزب کردیان. سیقەو متمانەو نوێنەرایتی خۆیانیان لە ماستاوچیەکان و کرێگرتەکانی دەسەڵات وەرگرتەوە و کەسانی تریان بە نوێنەری خۆیان دەستنیشان کرد لە پەڕلەماندا. تا لەسەر ماف و ئازادیەکانیان بێنە جواب. لیستی گۆڕان کە نوێنەری زۆرینەی خەڵکی ڕەش و ڕوتو زوڵم لێکراوی کوردستانە. بە بەرنامە دەیەوێ هەنگاو بنێ بۆ ڕاستکردنەوەی نا عەدالەتیەکان. لەو ڕوەوە لیستی گۆڕان لە هەوڵی ئەوەدایە موچەی ئەندام پەڕلەمان و وەزیرو پلە تایبەتەکان کەلەشکرێکی لە ژمارە نەهاتوە کەم بکاتەوەو لەبەرامبەردا موچەی ئەوانە زیاد بکات کەبە ناچاری بە موچەیەکی مەمرە مەژی ژیان ئەگوزەرنێن. کەچی سۆزانی خاڵە شەهاب کێچ چوەتە کەوڵی و ئەیبزڕکێنێ و دەڵێ(لیستی گۆڕان وەك پێش هەڵبژاردنی 25 ــ 7 کەوتونەتە چەواشەکردنی خەڵکو موزایدەکردن . تا خەڵك دەنگیان پێبدات. بەڵام ئەم جارە جارەکەی تر نیەو خەڵك دەنگیان پێنادات) سۆزان خان ببورە هەمو خەڵکی کوردستان تەنانەت مناڵی سەر بێشکەش ئاگادارە ئەوە ئێوەو سەرۆکە نەزانەکانی ئێوەیە موزایدە بەسەر مافو ئازادی ویەکسانیەکانی خەڵکی کوردستانەوە دەکات نەك لیستی گۆڕان و لیستەکانی تری بەرهەڵستکاری ئێوە. ئەوە سەرۆکە دیکتاتۆرەکەی ئێوە جەلال تاڵانی بو تەنها لەبەر هەڵبژاردنەوەی خۆی لەسەر کورسی سەرۆك کۆماری یاسای هەڵبژاردنەکانی واژۆ کرد چونکە جەلال توشی نەخۆشی پۆست و کورسی بوە. ئەوە سەرۆکی هەرێمەکەی ئێوە مەسعود بارزانی خائین بو بەتەلفونێكی ئۆباما. هیچ قودسیەتێکی بۆ خەڵکی کوردستان و پەڕلەمان نەهێشتەوەو خۆی کردە دەمڕاستی هەمو خەڵکی کوردستان لە پێناوی بەڵێنی سەرزارەکی ئەمریاکادا موزیادەی بەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستانەوە کرد. نەك لیستی گۆڕان بۆیە من مژدەی ئەوە ئەدەمە سۆزان خانی وێنەکێش لەم هەڵبژاردنەی دادێ ئەوە ئێوەی بەناو فس فس پاڵەوەنەکانی لیستی بەناو کوردستانین کەکەس بێزی نایە دەنگتان پێبدات و جارێکی تر بە نوێنەری خۆیان قبوڵتان بکەن و ئەبنە سفری دوای فاریزە چونکە خەڵکی کوردستان چاك ماهیەتی ئێوەی بۆ دەر کەوتوە. ئێمە وەك خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان. ئەوپەڕی دەست خۆشی لە هەر بڕیارێك دەکەین کە لەپێناو چاککردن و باشکردنی ژیانی خەڵکی ڕەشو ڕوتی کوردستان بدرێت وە لەناخی دڵیشمانەوە دەست خۆشی لەو کارنامەیەی لیستی گۆڕان دەکەین کە بۆ کەمکردنەوەی موچەی وەزیرو ئەندام پەڕلەمانەکان ئەدرێت و لەبەرامبەردا موچەی کەمدەرامەتەکان زیاد دەکەن وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانانه‌ی لیستی به‌رهه‌ڵستکار له‌ لیستی گۆڕان و یه‌ککگرتو کۆمه‌ڵیش به‌ هه‌مان شێوازی چوار ساڵی ڕابوردوی ئێوه له‌ په‌ڕله‌ماندا بخه‌ون و چا بخۆنه‌وه‌و وێنه‌ بکێشن و ته‌نها چاوه‌ڕێی موچه‌ بن ئه‌وه‌ هه‌ر به‌و چاوه‌ سه‌یری ئه‌وانیش ده‌که‌ین که‌ پێشتر ئێوه‌مان پێدیوه‌‌ ‌. باشە سۆزانخانی وێنەکێش ئێوە لە دڕێژەی چوار ساڵ ئەندام بونتان لە پەڕلەمان کە بەحساب نوێنەری خەڵك بون زاتی ئەوەتان کرد یان وێراتان بڕیارێك بوروژێنن کە لەپەڕژەوندی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان بێت بێگومان نەخێر بەڵکو ئیوە بوبونە مقاشێك بەدەستی سەرانی بنەماڵەوەو دەسەڵاتی ئەم دو حیزبە چی بویستایە لە ڕێگەی ئێوەوە بەسەر خەڵكی ڕەشو ڕوتیاندا ئەسەپاند. بۆیە چیتر پێویست ناکات لەداخی کەمکردنەوەی موچەکەت تۆمەت دروست بکەیت و بیبزڕکێنێ. تۆ هەتا ماوی دەبێت ڕەحمەت بنێری بۆ گۆڕەکەی شەهید خاڵە شەهابی باوکت . ئەگینا بەخوا تۆ نەك بۆ ئەندام پەڕلەمانی تا خەڵکی وەك نوێنەری خۆیان قبوڵت بکەن بۆ کارگوزاریش نابیت. چونکە کەسایەتیەکی هەڵەشەو پڕ لە ڕق و قین و بوغزاویت. لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزی بێپایانم بۆ کار گوزار


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە