وەڵامێک بۆ هەرەشە هەزەلیەکەی عباس بایز

Wednesday, 06/06/2012, 12:00

2125 بینراوە


عباس بایز بەپەنجەیەکی هەرەشاوی ڕووی لەمیللەتەبەڵام چوارەکەی تر ڕووی لەخۆیەتی!.هەر لە دێر زەمانەوە کەسانی ترسنۆک بە هەرەشە و کۆمەلێ شتی بێ مانا دەیانەوێ بوونی خۆیان بسەلمێنن بەلام کاکە عباس ئەوجارەیان عەفوت فەرموو قسەکەت حسابی لەسەر ناکرێ تەواوی میللەت دەزانێ هەمبانەکەت چی تێدایە،ئەمڕۆ شت کەشف دەکەی سبەی ئەگەر سەرکردە جاشەکەت بەبەردەمتەوە دادگایی کرا تۆچی؟ هەرەشە لەکام ماڵە شەهید و كام سەرکردە دەکەی، بەلگەی کوشتنی(256) کەس بە چی هەرەشەیەکی هەزەلی تر دەشاریتەوەو خۆت دەپارێزی ئەوە ئێمە و ئەوە تۆ.
هەرەشەکانت سەلمێنەری کردنی ئەو تاوانانەو بێدەسەڵاتیتە،
کاکی جاش زەمانی هەرەشە دەمێکە بەسەر چووە.جاری جاران نەماوە خەلکی وەک تۆ لەهەرەشە بترسن..پێمان بڵی ئەو وێنە مێژوییە هی ئەو کاتەیە کە بۆ دینارێک کەسێکت كوشت و لە ئێران دەرپەڕێندرای یان هی ئەو کاتەیە کە ئیتڵاعاتی کۆماری بەناو ئیسلامی بووی؟ چۆن لە ڕووت دێت باس لەوە بکەی کەلە ئێران بوی ،رووە ڕەشەکەت بەکام کوردایەتیت سپی بۆتەوە! مزایەدەی کوردایەتیت بەسەر ئێمەدا مەکە چوون دەستت بەخوێنی زۆر لە ڕۆڵەکانی ئەم میللەتە مەزڵومە سورە.باسی نەوشیروان و جەنابی سەرۆکی تەزویریشمان بۆ مەکە چونکە کورد ووتەنی (گەورە ئاو دەرێژێ بچووک پێی تێدەخشێنێ).


وێنەیەک نابێتە بەلگە بۆ دەرباز بوونت لە تاوانەکانت نەوشیروان جەلالیەکەی ئەوسا، پیاوە پاکەکەی ئەمڕۆ!
مەسعودی ئاشبەتاڵ و جاشی31ی ئاب! خەڵکی کوردستان بەگشتی و پشدەر و بیتوێن بەتایبەتی شایەتی تاوانەکانی تۆن بۆیە جارێکی تر هەوڵی خۆ قوتارکردن مەدە لە تاوانەکانت. هەرەشە لە میللەت مەکەوە. دڵنیابە هەرگیز ئەو تاوانانە لە نێو چاوانتەوە ڕەش نابنەوە هەتاکو ئەو ڕۆژە دێت، کە بە هەموو حەقێکی خۆت دەگەی کە لە دژی ئەم تاوانانە ڕووبەڕووت دەبنەوە، چونکە هەرگیز مێژوو هەروەها میللەتیش لەو تاوانەنە خۆش نابێ، کە دەرهەق بەو خەڵکە ئەنجامت داوە، بەڵام چاوەڕێی ڕۆژێکین کە یاسا سەروەر بێت، کە دەبێ ئەو ڕۆژە هەر بێت بە دڵنیایەوە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە