پەیامی خۆپیشاندەرانی خۆرسک

Friday, 18/02/2011, 12:00

1466 بینراوە




سڵاوێکی گەرم دانیشتوانی بەشەرەفی شاری سلێمانی تکایە بەشداری بکەن لە خۆپیشاندانی سبەینێ شەممە ١٩- ٢ لە دوای نیوەڕۆ دوای سەعات ١:٠٠ لە بەردەکی سەراو جادەی مەولەوی و بۆ بەگژداچونەوەی ئەو هێزە زۆرەی هاتونەتە شاری سلیمانی بۆ بەرگریکردن لەو تاوانبارانەی خوێنی لاوەکانی ئەم شارەیان ڕشتخۆپیشاندان لەبەردەکی سەرا بە کۆبونەوە دەست پێدەکەین تا وای لێدێت ژمارەی کۆبونەوەکە زۆر دەبێت و پاشان لە جادەی مەولەی درێژەی پێدەدەینهیچ کەس و لایەنیک خۆی نەکات بە خاوەنی ئەم خۆپیشاندانەوە خۆپیشاندان خۆرسکە ڕۆڵەکانی ئەم شارە دڵسۆزە دەیکەنتکایە ئەم پەیامە بگەیەنە بە هەموو هاوڕی و پەیج و گرپەکان و هەمووتان بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەنتکایە لەکاتی خۆپیشاندان هیمنی بپارێزن و هەر کەسیک دەستگیر کرا هەوڵ بدەن لەژێر دەستی هێزە چەکدارەکان دەریان بهێنن و ڕوبەڕوی هەرشێوازێک دەبینەوە کە بۆ بڵاوە پێکردنمان ئەنجامی بدەن سوپاس بۆ بەشداریکردنتان .

پەیامی خۆپیشاندەرانی خۆرسک


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە