باداواكاریی گشتى باش گوێ بگرێت. خۆمن چەكدار نیم

Saturday, 10/03/2012, 12:00

1529 بینراوە




 
هەر مەبەستمە خۆم لە واتە وات و بەزمى ناڕەزایی و باسكردنى فەزاحەت و نادادوەرى دووربخەمەوە،چونكە قەناعەتمە لەمەولا بەرهەڵستیكارانى ئەم سیستمە حزبیە،پێویستە لەقۆناغى ڕەخنەگرتن و بۆڵە بۆَل دەربچن،هەزار جاران ئەم شتانەى لاى خوارەوە ووتراوە،بەڵام نەدەسەڵاتى سیاسی ونە داواكاریی گشتى فزەیان نەكردووە:
*لەكوردستان چەك بەدەستى حزبەوەیەو،هێزى نیشتمانى نییە،هەركەسێكیان بوێت هەڵئەكوتنە سەرى و هەموو ڕۆژێك مەترسی جەنگێكى ئەهلى و ناوخۆیی هەیە.
*تا ئەم ساتەوەختە داهاتى گشتى فرۆشى نەوتى هەرێمى كوردستان دیارنییە،لەكاتێكدا بەپێی ڕاپۆرتە بیانیەكان سەدا چلى كێڵگەو بیرەنەوتەكان ئەكەونە سنورى ئیدارەى دەسەڵاتى كوردییەوە.
*دەستورێك نییە،كەكەرامەت و ماف و ئازادییەكانى هاوڵاتیانى تیا نوسرابێتەوە،دەسەڵاتەكانیش لە یەك جیانەكراونەتەوە.
*ئەم هەموو بازرگانە گرگن و چاوچنۆكە بەربوونەتە سەر ئەمنى قەومى و ئەمنى ئابورى و مرۆیی و تەندروستى هاوڵاتیان،حزب و دەسەڵات نەك چاودێرییان ناكەن،بەلًَكو شەریكە بەشیشیانن،ئەوەتا لە گرتنى (60) تەن درمانى بەسەرچوودا،دەرزییەك هاوردە كراوە نرخەكەى پەنجا وەرەقەیە بۆ چارەسەرى شێرپەنجە كەچى دەرزییەكە ئێكسپایەر بووە،ئەمە لەكاتێكدا ماڵە هەژارەكان بە سەدەقەت و خەیر ئەو پارەیە كۆئەكەنەوە.
*3000 كەس بەپلەى ئەندامى پەرلەمان خانە نشین كراون،بێ ئەوەى 85% یان یەك رۆَژێك ئەندامى پەرلەمان بووبن،بەسەدانى كەش بەپلەى وەزیر خانەنشین بوون،بێ ئەوەى وەزیربووبن،فەرمانبەرێكى قوربانی و خەبیریش پەنجا ساڵى تر كە هەموو رۆژێك دەوام ئەكات نابێت بە مودیرى عام.
*بە ئاشكرا،داوو دەزگا ئەمنیەكانى دەسەڵات،چاودێریی و سانسۆریان هەیە لە سەر رۆشنبیران و چالاكوانان،لەكاتێكدا كوردستان وەك هۆنگ كۆنگى جاران بووە بە مەركەزى موخابەراتى جیهان،بۆئەمەیان هیچ ناكەن،وەك ئەوەى ئێمەنەزانین ئەمنى قەومى چییە..؟.
*18 مڵیون دۆلارى كارەباكەى تەقتەق كە هاوشانە لەگەڵ مەسفاكەى كۆیە،و تائێستاش زەویەكى تەختن و هیچى تر،كەس قسەى نەكرد.
*(2725) ڕاپۆرتى چاودێریی دارایی نوسران و كۆكرانەوە لەسەر دزى و ماڵوێرانى ،كەس هیچى نەووت.
* تەزویرو فێڵ و خیانەتى گەورە لەهاوڵاتیان و ئان و ساتى دەنگداندا بەئاشكرا كران،هەر هیچ نەبوو؟؟.تەنانەت لەیەكێك لە دەزگا حزبیەكاندا ئامێرى جنسیە دروستكردن دانرابوو،تا خەڵكێك بەپەلە هەویەكەى بۆ دروست بكەن و بچێت لەبرى ئەوەى نەهاتووە بۆ دەنگدان دەنگبدات.
* 62 رۆژ خۆپیشاندان و ناڕەزایی،هەروا حزبى ئۆپۆزسیۆن بوو موزایەدەى بەسەر خەڵكەوە ئەكرد،كەس نەبوو نقە بكات.8 شەهید و 400 بریندار هەبوو كەس هەر نقەى نەكرد.
* ڕاپۆرتەكانى چاودێریی مافى مرۆڤ و هەموو ئەو قسەخۆشانەى كە بەنسیبەت سیاسەتى پاوانخوازو هێز ویستەوە هیچ نین،دەیان ئاماژەیان بەتارماییەكى ترسناك كرد لەسایەى حزبە سیاسیەكانى كوردستانەوە هەرهیچ نەبوو.
* دایكى 3 كورە شەهید هاوارى كرد هەموو خۆراكى ماڵەكەم 3 هێڵكە نییە..هەر هیچ نەبوو.
*زیاتر لە 3000 ماڵە لەشفرۆش و دەیان دیسكۆ و مەلهاو قومارخانەى گەورە هەن لە كوردستان،بەڵام یەك مەركەزى بەحس و پلانسازى نییە بۆ ئایندە تۆ بۆقسە ناكەى هەى داواكاریی گشتى.
-بێتاقەت بووم،ئەگەرچى دەمێكە خۆم بە بابەتى ترەوە سەرقاڵكردووە،بەڵام لەمساڵدا تەلەفزیۆن باسی كرد گوایە (6000) هەزار مریشك لەدەواجنێكى دەربەندیخان بەهۆى بینیى ڕێوییەكەوە،گیانیان لەدەوستداوە..نازانم چۆن خەڵكى كوردستان ڕۆژى سەد جار ڕۆحیان ناچێت ئەم هەموو حووت و پیاوە لاسارانە ئەبینن.واش تێئەگەن ئەگەر ئەوان نەبن گەلێك لەبرسا ئەمرێت.
- ئینجا داواكاریی گشتى تۆ لێرەوە باش گوێ بگرە.
ئێمە باش تێ ئەگەین،كە كارى داواكاریی گشتى پاسەوانى مافى گشتى و جێبەجێكردنى یاسایە وەك خۆى.ئەگەرچى قسەشمان لەسەر خودى یاساكان هەیە.هەر موشەرعێك داینابێت.بەڵام.لەئان و ساتى خۆپیشاندانەكانى ساڵى پارەوە دیاربوو چەند جارێك ئەویسترا هەم هەندێ بەرپرسی یەكێتى و هەم هەندێ لایەنى ئۆپۆزسیۆن،پەلامارم بدەن و ،چەند جارێكیش هەوڵى كوشندەتریاندا.لە بەراییاندا كە ئەو كات كەس بەكەس نەبوو،لە ڕێگەى هاوڕێیەكى خۆمەوە،كەبەردەوامیش لەسەراى ئازادى بوو،تومەز زانیارى ئەگوێزێتەوە،ئەوەبوو لەیەككاتدا كۆمپیوتەرو چەك و تەلەفۆن و هەموو شتە شەخسیەكانى ڕفاند،بەهەوڵ و گوێنەدانى وەستاحەسەن و ئاسایش بەوەڵام نەدانەوەى تێلەكانیان،قەزیەكەیان بۆ كردمە یاسایی.دواتر لەبەردەم داواكاریی گشتى دا دانى نا بەتاوانەكەداو بوو بەتاوانبار،هەر ئەو شەوەش بەشێك لەسەركردایەتى یەكێتى تێلیانكرد كەزوو بچم تەنازولی بۆبكەم.بەهەرحاڵ..دزەكە بەردرا.چەندجارێكەدواى بەردانى تاوانبارەكە ئەیانەوێ من بگرن،دواجار بەكەفالەت ئازادكرام.خزم و كەس و برادەرانى میدیاى ئەهلى و بەرپرسە حزبیەكانش ئەم چیرۆكە ئەزانن بەڵام ڕێگەم نەداوە مەسح بكرێت لە راگەیاندنەوە..ئەوەى من زۆر ئەترسم پاراستنى ئەمنە قەومیەكەشتان وەك فراندنى شتەكانى من بێت..؟.ئەم دزە هیچشى بۆ نەهێنامەوە جگە لەچەكەكە نەبێت كەهى برادەرێكمەو ئیجازەى حكومەتیشى هەیە،واتە نەعلەتیەكیان هێنایەوە،كۆمپیوتەرەكەیان پێویست بوو.ئێستا ئەم داواكارییە گشتى یە داماوە،خووى گرتووە بەوەى بۆچى من چەكم هەڵگرتوە..؟ لەكاتێكدا چەك لەماڵەوە دانراوە بۆ ماوەیەكى دیاریكراو دراوەتەوە خاوەنى. قابیل نییە چەك لەسەرجادە بەمن بووبێت و تەقەم لەخەڵك كردبێ..!!.بۆیە پێی ئەڵێم:نە تۆ بەم كارەت ئەتوانى مەنعى چەك هەڵگرتن لەئێمە بكەیت ئەگەر هاتێك بمانەوێ، نە ئەوانەشى ئیعازدەرى دادوەرەكانن و بێدادى لەم شێوەیە ئەخوڵقێن لەخانەى داددا.ئەگەر دەستى حزب نییە،بۆچى یەخەى خالیدى خولە سوور ناگرن جبەخانەیەك چەكى هەیە،بۆچى هەموو ماڵێك چەكى هەیە لەم وڵاتە قەدەغە نییە،بۆچى قسەتان لەبارەى هێنانى دەبابەو ناقیلەى ئەشخاسەوە نەكرد بۆشارى سلێمانى.بەئاشكرا بەرپرسەكان دەمانچە ئەبەخشنەوە قەدەغە نییە.بۆچى خۆتان سەرقاڵ ناكەن بەو خاڵانەى لاى سەرەوە.خۆمن چەكدار نیم،كەسێكى مەدەنیم هەڵقولاًَوى ناو جەورو ستەم و قوربانى و ژیانى عەشایەریم.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە