په‌يامێك بۆ سۆزانى خاڵه‌ شهاب - قانون یاخود یاساى جەنگەڵستان

Sunday, 31/03/2013, 12:00

1400 بینراوە


قانون یاخود یاساى جەنگەڵستان
خوینەرانى بەڕێز با گەشتێك بكەین بە ناو گرتوخانەكانى كوردستاندا ڕاست گۆیانەو بێ درۆ ئەوەى بە چاوى خۆم دیوومەو بە گوێكانم بیستوومە بۆتان ئەخەمە روو,لە گرتوخانەى ئاسایش بزانین چ باسە ؟! هەر لە ژوورێكدا(60)كەس تاكو (70)كەسى تیایە نابێ كەس قسە بكات هەموویان كردووە بەجاسوس بە سەر یەكەوە ,خوا هەڵناگرێ ئاسایش دەورى جۆكەر دەبینێ لە هەموو كاسەیەك كەوچكە ,واتا تەداخولى لە هەموو كارەكان كردووە ,پێویست ناكات پۆلیسى فریاكەوتن و پۆلیسى ناو شار هەبێت چونكە ئەمان جێگاى هەموویان گرتۆتەوە ,ڕۆژانى سەردان بۆ لاى زیندانیان ڕۆژانى دووشەمەو پێنج شەمە ئەتوانى میوە ببەیت نەك خۆراك ,چونكە قەدەغەو بڤەیە ,بەڵام كاتێك حاجى ناوێك زیندان بوو لە سەر زەوییەكانى قولەرەیسى لە گەڵ زاناى رەحمەتى ,خواردن ئەهاتە ژوورەوە بەهۆى ئەوانەوە ,بەڵام كاتێك كەیسى ئەوان دیزە بەدەر خونە كراو ئازادكراحاجى هەر لەدواى ئەو خواردن قەدەغەكرایەوە ,تەلەفون كردن تا ئەو لەوێبوو ئازادبوو چونكە مۆبایلیان دابووێ,بەڵام دواتر قەدەغەكرا ئەگەر داواى تەلەفونت بكردایە بۆ كەس و كارت بتكردایە ئەوا بەڕێوەبەر لە(كانى گۆمە ئەى فەرموو من ئارەزووى خۆمە بۆ كێ دەیەڵم یاخوود نا یەڵم ,چونكە یاسا بەدەست منەوەیە !!! وەالله ڕاستە!!! زۆربەى زۆریشى لەسەر شەڕ و حەب خواردن یاخوود حەب فڕۆشتن ڕاگیرابوون ,بەرپرسى بەشى لێكۆڵینەوەى مادە هۆشبەرەكان بە ئارەزووى خۆى كێ بەرئەدا یاخود حوكمى ئەداد بەپێى مەزاج و واستەو كارى حیزبى ئەگەر ئەندامى خۆیان یاخود نزیك لێیانەوە تەنها دوو تاكو چوار مانگ دەمایەوە ,بۆ نموونە پورزایەكى خۆى و كەسێك بە ناوى (م)هەولێرى كە بە (160)پارچە حەپەوە ڕاگیرابوو وە حەپ خۆریش بوو تەنها دوومانگ مایەوە ئازاد كرا,لەبەر ئەوەى خزمى كابرایەكى گەورە بوو,هەروەها(خ.م)كەبەهێرۆیینەوە گیرابوو دووەم جاریشى بووكە هەڵسابوو بەو كارە تەنها دوو ساڵحوكم درا, ئافەرین ئاسایش!! دەیان كەسى تر كەنامەوێ ناویان بهێنم ,چونكە تاكو ئێستا نەبەشى مادە هۆشبەرەكان و نە حاكمەبەڕێزەكەیان دەزانن مادەى هۆشبەر چى یە و حەپیش چییە ؟كاكى بەڕێز مادەى هۆشبەر بریتى یە لە هێرۆهین +مۆرڤین+تلیاك+حەشیشە ,بەڵام مادەى هێوەر كەرەوە بریتى یە لە حەپى ئارتین+سۆمالدین+شروپى توسیرام كە جاران هەر كەسێك كۆكەى بوایە دكتۆر بۆى دەنووسى بۆ ئەوەى شەو بتوانێت ئیستراحەت بكات ویاخود حەپى ڤالیوم ,كەئەمانە هەمووى لە دەرمانخانەكان دەستدەكەوت جاران زۆر ئاسان بوو ئەیاندا بە هەموو كەس لە دەرمانخانەكان ,بەڵام ئەگەر زۆر پێویست نەبوایە خەڵكى بە كاریان نەدەهینا ,ئێستا چونكە ئاسایش قەدەغەى كردووە تەڵەبیاتى زیاترە خوا پێم نەگرێ نرخەكەشى زۆر زیادى كردووە ,چونكە هەر شتێك مەمنوع بێ مەرغوبە ,,, با بچینە ناو دادگاكانیان بزانین لەوێ چ باسە,,براى خۆم,,, لەوێش ئەوى واستەى هەبووە و پێش تر جەنابى حاكمى ئاگادار كردبىَّ یاخود ئەندامى سەر بە حیزبەكەى بێ ئەوا تەنها ئەو ماوەى كە ڕاگیراوە بۆى دەكات بە حوكم یاخود ئیفراجى دەكات , ئەوەشى كەس ناناسێ و خزمى گەورەى نیە ئەوا لە پێنج ساڵ تاكو دە ساڵ حوكم ئەدرێت كە دەبوایە دادوەرى بەڕێز و دڵسۆزى ڕۆڵەكانى گەل لە سەرەتاى دادگاوە بیوتایە یاخود بیپرسیایە لە تۆمەتبار ئایا لە ژێر فشار و هەڕەشەو ئازارى جەستەیدا ئەم ووتانەت نەووتووە ؟؟!! بەڵام بەداخەوە ئەو مۆڵەتەش نادا تاكو تۆمەتبار دیفاع لە خۆى بكات , كاكە گیان خۆ زەمانى ڕژێم عواد بەندەر بەو بێنامووسى یەوە مەجالى خەڵكى ئەدا ڕوونكردنەوە بدات و دیفاع بكات , ئەویش لە سەر سیاسەت ئەگینا لەسەر حەب تەنها غرامەیەك وەر دەگیرا و لەگەڵ تەعاهودێك لێى , توئینسانیەت ڕووى كفن دز ى پێشووتان سپى نەكردۆتەوە ,بۆیە لە كۆتایدا دەڵێم بەڕێزان هەرسێ سەرۆكایەتیەكەى هەرێمى كوردستان .بەڕیز وەزیرى ناوخۆ .بەڕێز سەرۆكى دادگاى تەمیز. تكایە چاوێك بە فایلى خەڵكە بێ تاوانەكاندا بخشێننەوە تاكو چیتر ڕۆڵەى كورد لەوە زیاتر ڕق ئەستورتر نەبێت بەرانبەر بە خاك و نیشتمان ,لە ڕاستیدا دەبوایە ئاسایش و بەشى تەندروستى بۆ ماوەى چەند مانگێك ئاماژەیان بەلایەنى خراپى و خواردنى ئەم جۆرە حەپانەیان بدایە , هەروەها ئاماژەیان بە جۆرى سزاكەى بدایە ,نەوەكو لە مادەى (50) ى سەیدەلیەوە یەكسەر ببوایە بەمادەى (14) ى مخەدەرات !!! تكایە سەرۆك و ئەندامانى لیژنەى تەمیز ئەو حوكمانەى لە سەر حەپە كەمیان بكەنەوە!!!! سەیر و جیاوازى ,,,,
تو ئەوسوێندەى خواردووتە جەنابى دادوەر ئەوانەى خواردنى ماوە بەسەرچوو دێنن و ساغى دەكەنەوە لە كوردستان ,یاخود ئەوانەى كە لەم ماوەیەدا زیندانى كران لەسەر بەرتیل وەرگرتن زیان بەخشن ؟؟یاخود حەپى ڤالیوم و شروبى توسیرام ؟؟!!
لە ووڵاتى بولغاریا لە بەر دڵسۆزى سەرۆكەكەیان بۆ خەڵكەكەى لەبەر ئەوەى نەكەونە بەر شاڵاوى پۆلیس دەست لە كاردەكێشێتەوە!!!! بەڵام سەدانى وەكو تۆ كە ئازارى رۆڵەى نەتەوەكەى ئەدات ڕۆژ بە ڕۆژ دەبێت بە گەمێ,,,,





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە