سۆزان شەهاب نووری وای ووت: (مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردە)

Tuesday, 24/09/2013, 12:00

1997 بینراوە


ڕۆژی پێنج شەممە ١٩- ٩ دوو ڕۆژ پێش چوونی خەڵکی کوردستان بەرەو سندوقەکانی دەنگدان پەیوەندیم کرد بە زۆر بەڕێز دکتۆر سەروەر عەبدولڕەحمان پەڕلەمانتاری خولی سێهەم و کاندید لەسەر لیستی یەکێتی بۆ خولی چوارەهەم ، پاش سێهەم جار زۆر بە ڕێزەوە وەڵامی تەلەفونەکەی دامەوە من خۆم پێ ناساند کە کێم کە ئەمە بۆ خوێنەر گرنگ نیە بەڵام کە پێم ووت من لە کوردستانپۆست دەنووسم زۆر بەڕێزەوە وەڵامی دامەوە و ووتی: من لە ناو ئۆتۆمۆبیلم بەرەو شاری هەولێر و هەرچیەک تۆ بۆم باس بکەیت سوودی لێ نابینم لەبەر خراپی خەتەکە ، من هەر بەردەوام بووم لەقسەکردنداو دەم وویست ئەوەی پێ بڵیم کە ئێوە وەک گەنجێک هەرچیەک بکەن بۆ دەسەڵاتی زاڵی ئێستای ناو یەکێتی ڕەنج بەخەسار دەبن و لای میللەت ناشرین دەبن هەردەنگێ کە بۆ ئێوە تۆماربکرێت ڕاستەوخۆ دەچێتە مێرگە چڵکاوەکەی ماڵی بارزانیەوە ، ئەو بەڕێزە پیێ ووتم گەر ئەمە ژمارەی خۆتە دڵنیابە بەیانی پەیوەندیت پێوە دەکەمەوە ، بەداخەوە دیارە یان لەبیری چووە یان بەفشاری مەکتەب سیاسیەکان داوای لێکراوە هیج لێدوانیک بۆ کوردستان پۆست نەدات .
لەگەڵ نابووتبوونی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەکۆی گشتی ژیانی سیاسی و دەوڵەتداریدا من بەڕێز دکتۆر سەروەر عەبدولڕەحمانم هەڵبژارد تا وەکو هۆشیاربێت و تازووترە مێژووی خۆی ڕزگار بکات ، خۆی نەخاتە ئەو مێرگە چڵکاوەوە کەکەسانی وەک سۆزانی شەهاب نووری ونموونەکانی لەمەڕ ئەو ئەندامی پەڕلەمانی لیستی بەناو یەکێتی بوون ، بەداخەوە تا ئەم کاتەش بەڕێز دکتۆر سەروەرم بۆ وەرنەگیرا ، بەڵام لە شکستی لیستی ١١٢ ی یەکێتیدا لێدوانێکیمان خوێندەوە، هێندە بەجەسارەت هۆکاری شکستەکەی یەکێتی نیشتمانی باسکرد وادەزانم گوێم لە دەنگی بوەو سوپاسی دەکەم.
سۆزانی شەهاب نووری وای ووت:
گەر هەڵە نەبم مانگی ٧ی ساڵی ٢٠٠٥ بوو تازە کابینەی دووەمی پەڕلەمان دەستی بەکارکردبوو سۆزانیش لەسەر لیستی کوردستانی و لەبەشی یەکێتی بووبوە پەڕلەمانتار ، مەسعوود بارزانی بەیاوەری نێچیر بارزانی و سۆزانیش وەک تاکە مێینەی تیمی وەفدی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمەریکایان کرد و جۆرج دەبلیوبۆش لە نزمترین ژووری کۆشکی سپیدا پێشوازی لێکردن ، پاش سەردانەکە سۆزان شەهاب نووری لە ئەمەریکاوە گەڕایەوە بۆ شاری ئەنیشخەدەی هۆڵەندا کە ماویەکی زۆر بە کوێرەوەری لێرە ژیانی کردبوو ، لەگەڵ مەهاباتی هاوسەرمدا چووم بۆ سەردانی ماڵی ژنە کوردێکی بەڕێزی نەخۆش بە ڕێکەوت سۆزانیش لەوێ بوو هەرچی سیفەت و ڕەووشتی ژیانی پێش پەڕلەمانتاری بوو تیایدا نەمابوو ، گەرچی زۆر هەڵسوکەوتی نامۆی دەنواند بەڵام من ئەوە بە ئەخلاقی تایبەتی خۆی دەزانم و بۆم نیە وێنای بکەم .
ئەوەی لای من گرنگ بوو و لەزهنمدا گێنگڵی دەدا لێم پرسی سۆزان خان تۆ وەک کچی خاڵە شەهاب چی کۆی کردبویتەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی و نێچیر وەک وەفدی هەرێم ، زۆر بێمەنتانە پێ ووتم : لە مێژووی شۆرشی کورددا تەنها یەک سەرۆک هەیە ئەویش سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیری برازایەتی و دڵخۆشم لەگەڵ ئەو زاتانەدا ستافی وفدەکەبووم و کاک نێچیریش وەعدی پێداوم کە گەڕاینەوە خانویەکم لەشاری هەولێر بۆ دابین بکات. من باقی گفتوگۆکەی خۆم و سۆزان درێژە پێ نادەم تەنها ئەوە بە ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی دەڵێم پاش٨ ساڵ لەو وەسفەی سۆزان شەهاب بۆ ماڵی بارزانی و لە شکستەکەی لیستی١٠٢ یەکێتی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەکانی ٢١-٩ ٢٠١٣ سۆزان لە پەیجەکەی خۆیدا کە لە ماڵپەڕی لڤیندا بڵاوکرایەوە نووسیبووی: سۆزان شه‌هاب: یه‌كێتی‌ باجی‌30 ی‌ حوزه‌یرانی‌ دا و پارتیش خۆی‌ پێوه‌ باده‌دات، سۆزان خاڵه‌ شه‌هاب سه‌رۆكی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ له‌خولی‌ سه‌رۆكی لیستی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت،هۆكاری‌ كه‌می‌ ده‌نگه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ له‌هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌هۆی‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بوو له‌30ی‌ حوزه‌یران،به‌ڵام ئێستا پارتی‌ خۆی‌ پێوه‌باده‌دات.
من هیچ ناڵێم و خۆتان دادوەری ویژدانی خۆتان بن بۆ ئەوانەی دوای درۆی زل زلی ئەوسەرکرادیەتیە کەوتوون بەتایبەتیش بۆ بەڕێز دکتۆر سەروەر عەبدولڕەحمان.
لینکی لێدوانەکەی سۆزانی شەهاب نووری:
http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=20266

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە