داخ كردن ؟ یان بۆنى كەباب !!

Tuesday, 08/03/2011, 12:00

990 بینراوە


هەرچەندە من سیاسەت مەدارنیم ، بەلام بارودۆخى ئێمە واى كردووە هەموو كەسێك ووتەیەكى هەبێت لەمەر رووداوەكانى هەرێم . بۆیە ئەگەر كەم و كورى هەبوو لە نووسینەكەم داواى لێبوردن لە خوێنەرى بەرێز ئەكەم .

لە ئەنجامى خوێندنەوەىپێشهاتەكانى ئەمرۆى هەرێمى كوردستان ، دەردەكەوێت كەوا دەسەلاتدارانى هەرێم لە سیاسەتكردندا ساویلكەو نەخوێندەوارن . لەبەر ئەوەى تاكو ئێستا نەیانتوانیوە شەقامى كوردستان و ئەم رووداوانەى دوایی بخوێننەوە و لێ ى تێبگەن . تەنانەت بە درێژایی ساڵنى رابردووش زۆر بەهەڵە داچوون لە خوێندنەوەى شەقامى كوردى و دونیاى نوێ ى سیاسەت .هەر بۆیە تائێستاش لە ئاستى رووداوەكاندا نین و ناتوانن بە خۆیان رابگەن و كورسیەكانیان بپارێزن .

بە درێژایی ساڵنى رابردوو چەندین نووسەرو رۆژنامەنووس و روناكبیر راشكاوانە باسیان لە مەترسى گەندەڵى و بێكارى و چەواشەكارى و تەزویرو ..هتد كردووە . سەرەراى ئەو هەموو راپۆرت و بە دواداچوون و راپرسیانەى رێكخراوە مەدەنیەكان كردوویانە ، كەچى دەسەلات هیچ هەنگاوێكى نەهاویشتووە بۆ چارەسەركردنى گرفتەكان . بە برواى من دەسەلات لەم چەند ساڵەدا نوقمى هەڵەیەكى زۆر گەورەبووە .ئەو هەموو هۆشدارى و ووریاكردنەوەیەى بۆى كراوە بە هەندى وەرنەگرتووە . بەڵكو وا تێگەیشتووە كە نارەزاییەكان لە ئاستى ووتنەوەو نووسین تێپەرناكەن و لە دلى خۆیدا ووتوویەتى با هەر بنووسن و بڵێن ، پاشان چى؟ هەرچەند بەردەوام بم لە خۆ سەپاندن ، جگە لە نووسین و ووتنەوە هیچى تریان پێ ناكرێ!!! . كە ئەم جۆرە بیركردنەوەیەش ئەوپەرى دەبەنگى و دواكەوتوویی سەركردەكانمان نیشان ئەدات . تەنانەت ئێستاش دواى ئەو هەموو پێشهاتە ترسناكانەى هەرێم پێیدا تێپەر ئەبێت ، هەست بەو مەترسیە ناكات كە لەسەریەتى . ئەو جۆرە حالەتە لە زمانى عەرەبى پێ ی ئەووترێت (الجهل المركب) واتە كەسێك نەزانە و وا ئەزانێت كە زانایە ! . لە تێزە كانى فۆلكلۆرى كوردى ئەڵێن :: گوێدرێژێكیان لە دواوە داخ ئەكرد . ئەیووت : كورینە بۆنى كەباب دێت!!

2/3/2011 / هەولیر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە