ئەمانە قەولەن دیموكراسین و لەعەمەلدا دیكتاتۆرن

Thursday, 04/07/2013, 12:00

1128 بینراوە






لەم هەرێمەداگەورەترین گرفت وكێشە ئیفلیجبوونى ئیدارە وسیستمى دە سەڵاتە بەهۆى زاڵبوونى ئەوحیزبەسیاسیەتەقلدیەسەكتاریستیانەى كەبەرژەوەندى حیزبیەكانیان لە سەرووى بەرژەوەندییەكانى گەلەوە حساب ئەكەن .
پرسەنەتەوەیى و نیشتمتانیەكان لەلاى ئەم حیزبانەلەئاستى پێویستدانەگوزەراوە گوێ بە دەستور ویاسانادەن لە پێناو مانەوەوبەرژەوەندى خۆیان ، ئەمانەقەولەن دیموكراسین ولەعەمەلدا دیكتاتۆرن ودیموكراسیەت ومەدەنیەت ومافى مرۆڤ وئازادیەكان هیچ پێوەرێكى نیەلەسیستمى كارگێرى و سیاسیاندا . دەستێوەردانى حیزب لەكاروبارى ئیدارەودەوڵات وبڵاوبونەوەى ڤیرۆسى گەندەڵى ئەبێتە دیاریدەیەكى سامناك بەسەركۆمەڵگاوەلەناو خود و دەروونى كەسى حیزبیدا تەشەنەئەكاومەرامەكانى بەشێوەیەكى دكتاتۆرى جێبەجێى ئەكات .
ئەوكات حیزب ئەتوانێ بەسەردەسەڵاتدا زالأ بێ بە پشتگوێ خستنى خەبات و تێكۆشانى میللەتەكەى و پەنابردن بۆساختەو تۆقاندن لەكاتى هەڵبژاردن لەپێناومانەوەى خۆى ، كەبەجارێك بازئەدا بەبیانوى ئەوەى خۆى حیزبى سەرەكى یە ولە هەڵبژاردندا زۆرینەى دەنگەكانى بەدەستهێناوە و میللەت متمانەى خۆى پێ بەخشیوەودەزگاى دەستورى وسیاسى لەكار ئەخات ولەرێگەى سەركەوتنى لەهەڵبژاردنەكاندا وردەوردە لەناو دەسەڵاتى خۆیدا ئایدلۆژیاى حیزبى تاقانە بڵاوئەكاتەوە وبانگەشەى ئاوەدانكردنەوەوئابورى و فێر كردن و رۆشنبیرى وچاككردنى گوزەرانى هاوڵاتیان بڵاوئەكاتەوەودەزگازەبلاح و میدیا حیزبیەكانى دەخاتە گەربۆَچەواشەكردنى جەماوەروڕۆشنبیران
گەر بمانەوێ ئەمڕۆ گەلى كورد و كوردستان بۆنەوەى پاشەرۆژێكى پرشنگدارترو هێنانەكایەیى دادى كۆمەڵایەتى تیادابەرجەستەبێت ، پێویستیان بە دە نگى جەماوەرى میللە تەكەمان هەیە بۆسەرسندوقى هەڵبژاردن ، بۆگۆڕینى هاوكێشەى سیاسى لەسەرگۆڕەپانى كوردستان وهێنانەپێشەوەى ئەولایەنەئۆپۆزسیۆنانەى كە پەیمانى شەرەفیان داوەبەكۆمەڵانى خەڵك بۆهێنانەدى دادى كۆمەڵایەتى، خۆئەگەر ئێمە ئەم نارەزایى وناعدالەتى یە لەسەر سندوقى هەڵبژاردن یەكڵاى نەكەینەوە، ئەوا ئۆباڵەكەى ئەچێتەگەردنى خۆمان ، كە ئێستا زیندووین ئەوكات نیشتیمان بۆچەندساڵێكى ترزۆردورئەكەوێتەوە لە هەواى ئازادى و دیموكراتى و بەرپرسیار ئەبین بەرامبەربە خواگەلەكەمان و مێژوو .
كەواتە كەدەڵین دەنگى گەل لەسەرسندوق هەبێت واتەبڕینى ئاسەوارى ئەو نەهامە تیانە ئەسڕینەوە كەبەسەرمان هاتووە پیشتر ، هەموو شكۆیەك بۆتاكى كورد بە قەزا دەگەرێتەوە ، ئەگەردەنگى میللەت كەداوێتى لەسەر سندوقى هەڵبژاردن بەئاقارێكى تردا برا ، واتازوڵمى لێكرا ئەواپێویستە دەنگى نارەزایى كۆمەلأ دەنگى پێشەنگى دەربڕین و نارەزایى بن لەسەرشەقامەكان و دەنگى میللەت راكێشن بەرەوو مەیدانى نارەزایى بۆگۆڕینى ئەم سیستمەسیاسى و ئیدارییەى كوردستان بەسیستەمێكى دیموكراتى پەرلەمانى فرەیى حیزبى وپشتبەستن بەدەستور ویاساى پێشكەوتوو ، كەخۆى لەخۆیدانەهێشتنى دیكتاتۆریەت و دەستى حیزبە لە هەموو جومگەكانى ژیان و لەناوبردنى گەندەڵى و چەسپاندنى دادى سیاسى و كۆمەڵایەتى یە .
لەدواى هێنانەكایەیى پرنسیپەكانى دیموكراسى ، لەپێگەى راستەقینەى سندوقى دەنگدانەوە ، ئەبێت دەسەڵاتى نوێ جەماوەرى كورد بەدواى قۆناغى نوێى هەڵبژاردن ، خۆى ئامادەبكات بۆرێكخستنەوەو بەیاسابوونى هە موو دام و دەزگاكانى ناو حكوومە ت وپاشان هەنگاونان وخۆئامادەكردن لەگەلأ مە ركەزدا بەیەك دەنگ و یەك گوتارى سیاسى تۆكمە بۆپرسە نەتەوەیى و نیشتمانیەكان ئەركى مێژووى هەنوكەیى یە .
هەرئەمجۆرە سیاسەتەئەبێتەبنەمایەك ، بۆیەك هەڵوێستى و یەك دەنگى و گوتارى سیاسى كه پێویستەئیمڕۆحیزبەسیاسیەكانى كورد ، ڕایەڵەى كۆمەڵایەتى پێكبهێنن ویەك هەڵوێست ویەك دەنگیان هەبێ لەسەربنچینەى نەتەوەیەتى وكوردایەتى وشارستانى كۆمەڵایەتى نەك لەسەربنچینەى ئایدلۆژیایى حیزبى بۆوەرگرتنى پلەوپایەوپۆست ولەبیر چوونەوەى خەبات و روحى نەتەوەیەتى وكوردایەتى وچوونەوە بۆ ژێر دەسەڵاتى تاك ڕەوانەى شۆڤێنى .
ئەوحیزبانەى ئێستالەگۆرەپانى سیاسیدان وخۆیان بەخاوەنى میللەت وكوردستان ئەزانن ، كەمتەرخەمی گەورەیان كردوەولەبەردەم مێژوومیللەت بەرپرسیارن لە جێبە جێ نەكردنى كێشەوگرفتەكانى كوردستان ، كەهەتائێستا چارەسەرنەكراون وەك خۆى ماوەتەوە{مادەى 140 وناوچە دابڕاوەكان }
لەم قۆناغەى ئێستادابڕیاروئەوكوتەكە سیاسەى بەدەست كوردەوەیە وچارەنووسى كوردوكوردستان لەئەستۆى حیزبەكوردیەكانە ، نەوەك لە ئەستۆى حیزبە عەربیە كانەوە، چونكە هیچ لایەنێكیان بەبێ كوردهیچیان بۆناكرێ لەئێستادا ئەبى ئێمە یەك ویەكگرتووبین وپشتبەستن بەشوناسى ڕەسەنى نەتەوایەتى و كوردایەتى ونیشتمان پەروەرى كەپەیوەندیەكى روحى یەلەناوجەستەى هاوڵاتیاندا سەربەهەرمەزهەبێك و عەشیرەت وحیزبێك بێ وبەبەرنامەوپڕۆژەى سودمەند بچنە ناوپەرلەمانى عێراقى نوێ و پێداگرتن لەسەرمافەنەتەواتیەكان نەك بەئایدلۆژیاى كرچ و كاڵى حیزبیەوە، ئەبێ حیزبێكى مۆدێرن ودیمكراتى خواز ونیشتمان پەروەربێتەكایەو بۆسەرخستنى ئامانجە سەرەكیەكان وبەرژەوەندى میللەت وكوردستان لەپێش بەرژەوەندى عەشیرەت و تاك وگروپ و حیزبەوە بێ .





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە